وێنه‌ی خۆر …. ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
وێنه‌ی خــۆرم كێشــاوه
تیشـــكی پــرژ و بڵاوه
ڕه‌نگی زه‌ردی ئاڵتـــونی
پرشنگ ده‌دا به ڕونـــی
په‌ڵه هــه‌ورێك له‌و لاوه
بێده‌نگ خۆی مه‌ڵاس داوه
ده‌ڕوات هه‌نگاو به هه‌نگاو
خۆر داپۆشێ له ناكـــاو
به‌ڵام خــــۆر زۆر بزێوه
خێرا ده‌ڕوات بـــه ڕێـوه
هه‌وره‌كه پێی ڕاناگـــات
هه‌ر چه‌نده په‌له‌ش بكات
*** 25/4/2011