Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
وەزیرى ناوخۆ ئاگات لێیە؟…..ئیبراهیم

وەزیرى ناوخۆ ئاگات لێیە؟…..ئیبراهیم

Closed
by February 3, 2009 گشتی

 وەزیرى ناوخۆ ئاگات لێیە؟

  
 بەڕێز جەنابى وەزیر ، من دڵنیام بەڕێز تان ئاگادارى ئەوە نین كەماوەى سىَ ڕۆژە (2000) كتێبى كتێب فرۆشەكانى گۆڕەپانى (سەرا)ى پایتەختى ڕۆشنبیرى لەلایەن (سریەى ئینزیبات ) ەوە دەستى بەسەردا گیراوە ، دڵنیاشم ئەوەت نە بیستوە كەنزیكەى 23 كتێب فرۆش بۆ ماوەى سىَ سەعات لە حەوشەى سەرادا دەست بەسەر كران لەسەر هچ نا ، بەڵكو لەسەر كتێب فرۆشى ..!
 بێگومانیشم ئاگادارى ئەوە نیت كەژورى هێشتنەوەى كەسانى دەست بەسەر كراو لەو حوشەیەدا بۆ هیچ گیانلەبەرێك دەست نادات ، بەهۆى پیسى و بۆگەنیەوە .
 بەڕێزم ئەوەندەى من بزانم ڕێخستنى شەقام و شۆستەكان كارى (ەشى زیادەڕۆیى )شارەوانیە ، نەك سریەى (ینزیبات) ئاخر ئەوەتا لەوەڵامى ئەوەى ئەم كارە دەبێت كىَ بیكات ؟! بەڕێز لیوا ڕزگار عەلى ، بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى لەهەمان كێشەى پێشترى ڕۆژنامە فرۆشەكاندا و لەژمارە (490) ى ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا دە ڵێت :(پۆلیس شەقامى ناوێت ) ، لایەنى تر بەرپرسەلەوە ، ئەگەر ئەوان ڕێگا بدەن ئێمە هەقمان نیە ..!  ، لە نێوەدا ئێمە نازانین كىَ لوە بەرپرسە كە ئێمە لەو شوێنەدا كتێب نەفرۆشین ؟ ، نازانم ئێمەى كتێب فرۆش چ ڕێگریەكمان كردوە لەو شۆستەیەدا ، كە جگە لەبژیوى ڕۆژانەى خێزانەكانمان ،كەڵكى ڕۆشنبیرى زۆرمان بۆ كۆمەڵگا هەیە ، بەڵام بەداخەوە بەڕێز بەرپرسى سریەى ئینزیبات پێن دەڵیت : ( بۆ لادانتان لەم گۆڕەپانەدا بە بیانوم ) ، منیش دەپرسم ئایاسا بەمیزاجى شەخسى و هەڵچون پیادە دەكرێت ؟؟!! ، لەكاتێكدت ئەم جۆرە وتانەو دەست بەسەراگرتنى كتێب و فرۆشیارەكانیان لە شەهامەتى ئەم شارە كەم دەكاتەوە كە ( پایتەختى ڕۆشنبیریە ) هەروەها لەهەموو ئەمكارانە ناقابیل تر كەدڵنیام لەمیشیان ئاگادارنیت مەرجى ئەم بەڕێزە بۆ دانەوى كتێبەكانمان ئەوەیەكە بەلأَێننامەیەك پڕبكەینەوە و واژۆى لەسەر بكەین ئایا ئەمە پەیامە دەسەڵاتدارانى ڕۆشنبیرییە یان ؟ ئایا دەكرێت بەبىَ كتێب باسى ڕۆشنبیرى شارێك بكەیت ؟ .
 بەڕێزم زۆربەى شارە گەورە و جوانەكانى دنیا كە ناویشیان پایتەختى ڕۆشنبیرى نیە بەڵام كتێب فرۆشتن لەسەر شەقامەكانى دیاردەیەكى باوە و تا ئێستا نەبیستراوە ڕێگریى لە كتێب فرۆشى بكرێت .
 ئێمە لە ڕابردوو دا همان كێشەمان هەبووە ، بەڵام چونكە پێناسى كتێبمان پێ بووە هەمیشە گوێمانلێگیراوە و كێشەكەمان چارەسەر كراوە بەڵام ئەوەى لەم جارەدا جێگاى داخە ئەوەیە كە جگە لە پێناسە كتێب مۆڵەتى بەڕێز قایمقامى سلێمانیمان پێیە بەڵام بەداخەوە نە گوىَ لە كتێب و پێناسە دەگرن و نە مۆڵتى كاك ( زانا)ش دەخوێننەوە ئایا واژۆى بكەین كە ئیتر لە پایتەختى ڕۆشتنبیریدا كتێب نە فرۆشین ؟! .. یان ؟؟

 ئیبراهیم
 كتیب فرۆشێكى گۆڕەپانى سەرا
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.