Skip to Content

Monday, October 26th, 2020

پارتی دەتوانی بەر بە پشێووی بگرێت لە کوردستان

Be First!
by February 23, 2012 گشتی

لە کەس شاراوە نییە کە هەڵومەرجی سیاسی خوارووی عێراق و ووڵاتانی دراوسێی کوردستان هێندەی بڵێ ی نا جێگیرە. ڕوون و ئاشکراشە کە بەرژەوەندی خەلکی کوردستان لەوەدایە کە ئەم دەورانە بە هێمنی بەڕێ بکات. پرسیار ئەوەیە چۆن دەکرێ کوردستان  بە دوور بگیرێت لەم پشێویەی سەرتاپای ناوچەکەی گرتۆتەوە ؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە سەرەتا دەبێت دان بەوە دابنێین کە نا سەقامگیری وەزعی سیاسی کوردستان چیتر پێشبینی چاودێرانی سیاسیە نییە بەلکۆ واقعە. هەڵومەرجی سیاسی کوردستان ئەگەر چاکتریش بێت لە باقی عێراق و هێندەی سووریا و ئێرانیش خراپ نەبێت بەڵام نا جێگیرە و  پێویستیشی بە هێمنکردنەوە هەیە.  ئەگەر نا باش بێت یان خراپ ئەمرۆش نەبێت سبەی کۆنترۆل لە دەست دەردەچیت.
بە ڕای من پارتی دەتوانێ پێش بگرێ لە پشێووی کوردستان لە ڕێگەی بە دەنگەوەچوونی ژمارەیەك لە داخوازیەکانی خۆپێشاندەرانی ١٧ ی شوباتی ساڵی پار. بۆ نموونە، ڕادەستکردنی چەند داواکراوێك بە دادگا دەتوانێ خزمەتێکی گەورە بە هێمنکردنەوەی وەزعی سیاسی کوردستان بکات.  هەڵەیەکی مێژووییە ئەگەر بیت و ئیستا و داهاتووی کوردستان بخریتە مەترسی لە بەر خاتری چەند تاکێك.
پراکتیکێك کە دەمێکە لە ووڵاتانی گەشەسەندوو پیادە دەکرێ و بۆتە  یەکێك لە سەرچاوەکانی ئارامی و سەرکەوتوویی ئەو ووڵاتانە ئەوەیە:  لە هەر جێگایەك کەموکوری و کەمتەرخەمی هەبێت ئەوا تەواوی بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی کەسی یەکەمی ئەو جێگایە.  مرۆڤی بەرپرس  پێویستە لە کاتی کاری باش و خراپ هەر بەرپرس بێت و لە کاتی ڕوودانی هەڵەش  تەواوی بەرپرسیەتی لە ئەستۆ بگرێت. ناکرێت  بەرپرسی شوێنێك هەر تەنها لە کاتی سەرکەووتن بەرپرس بێت و لە کاتی هەڵەش  بیخاتە ئەستۆی خەڵكی تر (یان حیزب) وەك  ژمارەیەك لە بەرپرسە داواکراوەکان دەیانەوێت وا ڕەفتار بکەن.
ڕادەستکردنی چەند تاکێك بە دادگا کە بەرپرسی یەکەم بوون لەو شوێنانەی کە ساڵی پار تەقە و پەشێووی تێکەوت هەلوێستێکی زۆر دروستەو ڕیگاش خۆش دەکات بۆ ئەو پراکتیکەی باسم کرد ببێتە ڕاستی  لە کوردستان.  بەم کارەش  بەرژەوەندی گشتی دانیشتوان  و  ئارامی و سەقامگیری کۆمەلگا  دەخرێتە سەرووی جێگاو ڕێگای  هەر تاکێك و  تەنانەت هەر دامەزراوێکیش.
پارتی مافی خۆیەتی ڕای جیاواز و تێبینی هەبێت لە سەر ئەو کارانەی ڕوویدا  لە ١٧ ی شوباتی ساڵی پار. پارتی دەشتوانی  ئەم  تێبینیانەی هەیانە لە دادگا باسی بکەن. بەڵام سووربوونی پارتی لەسەر ئەم هەلوێستەی تاکو ئیستا هەیەتی شانی بەرپرسانی شوێنی ڕووداوەکان خاڵی دەکاتەوە، بەم هەڵوێستەش پارتی و هەموو خەلکی کوردستانیش زەرەمەندن.
سوود وەرگرتن لە تەجروبەی ووڵاتانی گەشەسەندو لە مامەڵەکردنی هێمنانەو عەقڵانی لەگەڵ کێشەی تاکێك ، چەند تاکێك یان دامەزراوێك  کاتێك کێشەکە دەبێتە کێشەی سیاسی کۆمەڵگا لە بەرژەوەندی خەلکی کوردستانە.  بە  پێچەوانەش  هەڵوێستی هەڵە هەڵەی زیاتری بەدوا دێت.


دکتۆر عەبدولڕەحمان مەولود
دکتۆرا لە زانستی کۆمپیتەر/دانیشگای کارلتون/ کەنەدا

armyunis@scs.carleton.ca

Previous
Next

Leave a Reply