Skip to Content

Monday, January 25th, 2021

پارتی و كه‌ركوك … له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

Be First!
by May 23, 2013 گشتی

 

 

ده‌گێڕنه‌وه‌ مه‌لامسته‌فای بارزانی به‌ دابڕینی یه‌ك بستی خاكی كوردستانی باشور رازی نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت جارێكیان ووتویه‌تی چیتان بۆ كه‌ركوك كردوه‌ بیبه‌نه‌وه‌و خاكه‌كه‌ هی كورده‌، له‌و پڕۆژه‌یه‌شا كه‌ كاتی خۆی داویه‌تی به‌ تایر یه‌حیاو ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ، كه‌ركوكی نه‌ك به‌ لیوایه‌كی كوردستان ناوبردوه‌ ته‌نانه‌ت وتوویه‌تی بكرێته‌ پایته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه‌ كوردیه‌ی كه‌ پێشنیازی كردوه‌، تۆ بڵێی ئه‌م پارتیه‌ی ئێستا هه‌مان ئه‌و پارتیه‌ بێت كه‌ بارزانی و هاوڕێكانی له‌ شه‌سته‌كان دروستیان كرد، به‌تایبه‌ت ده‌رهه‌ق به‌ شاری كه‌ركوك.

له‌ كه‌ركوك پارتی له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌زگای شه‌فه‌قی رۆشنبیری كرده‌وه‌و بایه‌خی زۆری پێدا ته‌نانه‌ت نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژی كردنه‌وه‌كه‌ی هاته‌ كه‌ركوك و ته‌لارێكی زۆر جوانیان بۆ كڕی ، هێنده‌ی نه‌برد ئه‌وێیان به‌ جێهێشت و چوونه‌ شوێنێكی سه‌ره‌تاخه‌راپ و دواتر خه‌راپۆكه‌ تر، دواتریش به‌ته‌واوه‌تی ده‌زگاكه‌ داخرا ، پارتی به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری كه‌ بۆ كه‌ركوك دروستیان كرد و كاتی خۆی هه‌م وه‌زیری رۆشنبیری ئه‌و كات ” فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ی” هه‌م به‌رپرسی لقی كه‌ركوك ” نه‌جات حه‌سه‌ن ” به‌ من و چه‌ند براده‌رێكیان ووت ئه‌وه‌ ده‌زگایه‌كی رۆشنبیری بۆ كه‌ركوك دروست ده‌كه‌ین ، ئه‌وان وه‌ك مژده‌ ئه‌وه‌یان به‌ ئێمه‌ ووت ، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیشم بوون ماون و شاهیدن ، كه‌چی دواتر ئه‌و شوێنه‌ كرایه‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك له‌ كاتێكا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌كرا ته‌لاری زۆر باشتر له‌ سه‌ر حسابی حزب بۆ خۆی دروست بكات.

پارتی رۆژ به‌رۆژ له‌ كه‌ركوك ناوه‌ندو ده‌زگا رۆشنبیریه‌كانی وێران ده‌كات ، مه‌به‌ستم ئه‌وانی خۆیه‌تی ، له‌ كاتێكا له‌ سلێمانی و هه‌ولێر ده‌یان ده‌زگای سێبه‌ر به‌ خێو ده‌كات و هاوكاریان ده‌كات، هه‌روه‌ها خه‌ڵك هه‌یه‌ بۆ میدیای پارتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك چه‌ندین هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت له‌ كاتێكا رۆژانه‌ له‌ كه‌ركوك كادیره‌ میدیا كاره‌كانی خۆی دور ده‌خاته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی رابردوشدا كاتێ‌ ته‌له‌ فیزۆنی بابه‌ گوڕگوڕ و نوسینگه‌ی زاكرۆس و ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندنی یارتی له‌ كه‌ركوك به‌ر په‌لاماری تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌ كه‌وت، پارتی نه‌ك چاكی نه‌كرده‌وه‌ بگره‌ پشت گوێی خست و تا ئێستاش هه‌ر وێرانه‌یه‌، له‌ كاتێكا له‌و شوێنه‌ خه‌ڵكی زۆر شه‌هید و بریندار بوون، ئه‌مه‌ چیرۆكی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 16ی7ی 2007ی كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیریم بیر ده‌خاته‌وه‌، كاتێ‌ ئه‌وه‌ بووبه‌ بیانویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كادیری میدیایی باش دور بخه‌نه‌وه‌و رۆژنامه‌ی كه‌ركوكی ئه‌مڕۆ دابخه‌ن.

من نازانم پارتی و یه‌كێتیش بۆ وا له‌ كه‌ركوك ده‌كه‌ن ، تێناگه‌م بۆ پارتی به‌ ده‌ستی خۆی له‌ كه‌ركوك میدیاكه‌ی خۆی سه‌ر ده‌بڕێت و له‌ هه‌ولێرو سلێمانیش رۆژانه‌ به‌ناوی سه‌ربه‌خۆو ئازاده‌وه‌ میدیای سێبه‌ر دروست ده‌كات و تێرو پڕیان ده‌كات ، تۆ بڵێی ئه‌وه‌ راست بێت كه‌ پارتی پشتی كردوه‌ته‌ كه‌ركوك و سه‌ره‌تاش له‌ میدیاو رۆشنبیریه‌وه‌ ده‌ستپێبكات.    

Previous
Next

Leave a Reply