
پاسكیله‌كه‌م …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
0
Be First!
پاسكیله‌كه‌م تازه‌یه
دیاری دایه و بابه‌یه
كه ڕۆژانه سوار ده‌بم
له‌مسه‌ر تا ئه‌و سه‌ر ده‌چم
كاتێك پایده‌ر لێده‌ده‌م
هه‌ست به دڵخۆشی ده‌كه‌م
چالاك و وریا ده‌ڕۆم
به ئاگام له ده‌وری خۆم
كه ئۆتۆمبێل له‌و ناوه
نزیك ده‌چمه لاوه
ده‌وه‌ستم هه‌تا ده‌ڕوات
تا ئازارم پێ نه‌گات
كه یارییه‌كه‌م ته‌واو بوو
ده‌یبه‌مه ماڵه‌وه زوو
ده‌یخه‌مه‌وه جێگه‌ی خۆی
هه‌تا كه‌س ده‌ست نه‌بات بۆی