Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
پاش پرسى ژنان كىَ خەمێك لە منداڵانى وڵات دەخوات ….رزگاركۆچەر

پاش پرسى ژنان كىَ خەمێك لە منداڵانى وڵات دەخوات ….رزگاركۆچەر

Closed
by December 16, 2008 گشتی

 پاش پرسى ژنان كىَ خەمێك لە منداڵانى وڵات دەخوات ….
 رزگاركۆچەر

r_kochare@hotmail.com

 منداڵ بەو پێیەى لە ڕووى فیزیكى و عەقڵیەوە ناتوانىَ وەكو كەسێكى ئاسایى مامەڵە لەگەڵً رووداوەكان بكەن ناتوانن پێویستیەكانى خۆیان جێبەحىَ بكەن , ئەوەى لە كوردستان زۆر قسەو باسى لەسەر دەكرێت پرسى ژنانە بەبىَ ئەوەى تۆزقاڵێك ئەو پرسە ترسناكە هەنگاوێك چوبیتە پێشەوە سەرەڕاى بوونى دەیەها رێكخراوى ژنان و ئافرەتان , پرسى ژنان و باس كردنى بەم شێوەیە زۆر لایەنى گرینگى ژیانى رۆژانەى خەڵكى كوردستانى بیر دەسەڵاتداران بردۆتەوە ، ژنان كاتێك دهۆڵى لە نێوە زیاترى كۆمەڵگا دەكوتنەوە هەق وایە جار ناجارێك باسى رەوشى ناهەموارى منداڵانى كورد بكەن چونكە ئەوان زۆربەیان دایكى ئەو منداڵانەن چونكە هەموو لایەكمان دەزانین منداڵان لە هەموو مرۆڤەكان زێدە تر دەبنە قوربانى هەر ئاڵۆزیەك كە روبەرووى خێزان یان كۆمەڵگا دەبێتەوە , بە پىَى داتاو سەرژمێرەیەكان ئێستا هەندىَ لە منداڵانى كورد بە هۆى خراپى رەوشى ژیانى خانەوادەكانیان ژورەكانى خوێندن جىَ دەهێلن و روو لە كار كردن دەكەن هەرچەندە تەمەنى كاركردنیشیان تەواو نیە هۆكارى سەرەكى ئەمەش حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان پێش هەموو لایەك لىَى بەرپرسن چونكە یەكىَ لە هۆكارەكانى تێك چوونى شیرازەى خێزان لەو كاتە دەست پیدَەكات كە باوك یان دایك نەتاوانىَ كەمترین داهات بۆ منداڵەكانى مەیسر بكات و یان بەختەوەریان بكات, ئێستا لە كوردستان لەگەل ئەوەى هەندىَ رێكخراو بەناوى وەدەست هێنان و باشتركردنى مافەكانى منداڵان كار دەكەن بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنجە ئەم رێكخراوانە تا ئێستا تەنها لە یادەو بۆنەكان منداڵانیان بیر دێتەوە تەنانەت هەندىَ لەم رێكخراوانە بودجەیەكى باشیشیان بۆ تەرخان كراوە كەچى رەوشى منداڵان لە كوردستان رۆژ لە دواى رۆژ ناهەموارتر دەبێت , ئێستا لە كوردستان منداڵان بە هۆى چەندین هۆكار دەبنە قوربانى , هۆكارە كۆمەڵایەتیەكان لە پێش هەموو ئەو هۆكارانە دێن كە هەق وایە رێكخروەكانى منداڵان لەسەرى بوەستن و كارى جدى لە پێناو بكەن چونكە كاتێك خێزان توشى پەرتەوازەیى دەبێت دیسان منداڵان دەبنە قوربانى یەكەمى ئەو پەرتەواز بوونە چونكە وەك ئاماژەیەك لە ماڵى خاندە لە هەولێر لە مانگى 9 ى ئەم ساڵ تەنها لە مانگێك 3 منداڵ بە هۆى تێك چوونى پەیوەندى خێزانى لە بەردەرگاى ئەم دەزگایە فرێدران بەبىَ ئەوەى تا ئێستا كەسێك خۆیان لێبكاتە خاوەن , سەرەراى بوونى چەندین حاڵەتى ترى كۆمەڵایەتى كە دیسان هەق وایە حكومەت و دەزگا پەیوەندیدارەكان كارى جدى لە پێناو بكەن , بوونى كۆمەلێَك رێكخراوى مەدەنى لە كوردستان دیاردەیەكى تەندروستە لەكاتێك ئەگەر ئەم رێكخراوانە بەكارى جدى خۆیان هەڵسان نەوەك لە پێناو وەدەست هێنانى هەندىَ دەست كەوتى مادى تەنها لە یادو مەراسیمەكان كارى جدى خۆیان بیربێتەوە , منداڵانیش لە پێش هەموو لایەك بەهۆى ئەو رەوشە خراپەى كە لە رابردوو دووچارى كوردستان بۆتەوە بونەتە قوربانى ئێستا لە كوردستان سەدان منداڵى بىَ دایك و بىَ باوك هەیە كە لە ناهەموارترن كاتى ژیانیاندان, دهۆل كوتین و ریكلام كردن بۆ بەدەست هێنانى مافەكانى هەر چین وتوێژیكى ئەم كۆمەڵگایە نابێت لەسەر حسێبى كەسانى تر بێت چونكە وەك دیارە لە كوردستان دەیەها سیمینارو ورك شۆپ بۆ ئافرەتان و خانمان و ژنان دەكرێت كەچى لە لایەكى تر منداڵان لەپێش هەموو لایەك باجىَ ئەو ناهەمەتیە دەدەن كە رووبەرووى كۆمەڵگاى كوردى دەبێتەوە …..
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.