Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
پانۆرامای هەڵەبجەو ئەنفال

پانۆرامای هەڵەبجەو ئەنفال

Closed
by March 18, 2013 ئەدەب

 

 

 

برینێکی باڵا بەرزی 

تەمەن بیست و پێنج ساڵانم،سیروانێکم لەئازارو

 باباگوڕگوڕێك لەگریان

بووم بەسروود

بووم بەشیعر

بووم بەڕۆمان

بووم بەتابڵۆ

بووم بە پۆستی وەزارەت وبەیاننامەی ئاگراوی ئەحزابەکان

بووم بەپەڕۆی

سەردیواری جادەوکۆڵان

بووم بە بابەتی گفتوگۆی لایەنەکان،

بۆدەستکەوت وخۆهەڵکێشان

بووم بەگەورەترین پۆستی پاڕانەوەی ئەم سەردەمە

کەڕۆژانە دەڕوات بۆ خوا

خۆم لە تاریکیدا دەژیم

خوێنی منیش بۆ دێوەخان بوو بە چرا

بووم بە بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردن

بۆگەیشتن بە پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی بودجەو

فرە ژنی و

وەبەرهێنان

بۆتاپۆکردنی ووڵات لەسەر بنەماڵەی سوڵتان

بەڵام هەرگیز نەبووم بە هاواری ویژدان

بۆبەسزا گەیاندنی ئەوکەسانەی

کەوا منیان بە ئەم چارەنووسە گەیاند

ئەی شاملۆ سەر هەڵبڕە

ئەم  ڕۆژگارە  نەک هەر سەیرە،

بەڵکو شەرمە

وەرە سەر شانی ئەم شیعرەم و بڕوانە

لە سەفەری زۆرەملێی مەرگی خۆمدا

کە براینە دۆزەخەکەی نوگرە سەلمان

ژیان ئارەقەی شەرمەزاری دەتکان و

لە خۆی تەریق دەبووەوە

سەگە ڕەشەکەی نوگرە سەلمان کە[ بووبە شەریکە بەشی مێژووم]

جەرگ و دڵی منی دەخوارد

من مێژووی

ووڵاتی لێقەومان و شکست و پڕکارەساتم

دوای چەندین ساڵ لە غەریبی

کە گەڕامەوە کوردستان سەگیان بەردایە ڕووفاتم

……………………………………

هۆ لەنجە گیان…هۆ هۆ لەنجە

ئەم جارەیان بارەسێوەکەی هەڵەبجە

نە بۆ جوانی

لەنجەی تۆ بوو

نە بۆگرتنی گۆنای یار

…………………..

سێو ئادەمی فێری کار کرد

سێوەکەی نیوتن سەڵماندی مرۆڤ و

ئەم گۆی زەویە

گیانێکن لە دوو جەستەدا

سێوەکەی ستیف جوبز

بوو بە هاوڕێێ سنگ وباخەڵ و هەناسەو چرپەی ئاشقان

ئەم جارەیان

بارەسێوەکەی هەڵەبجە بۆنی مردنی گرتووە

هات بۆ شکاندنی لەنجەو

هەڵوەرینی گوڵی گۆناو

قرتاندنی دەست وپەنجەو

ژاراوی کردنی کانی ئاشقان و

هەڵپاچینی باڵی هۆرە

ساڵان دەڕواو، مانگان دەڕواو، ڕۆژان دەڕوات

هەڵەبجەو ئەنفال پیر نابن

پیرە مێژووش  دەستی خستووتە ژێر چەنەو

تووڕە بووەو هاوار دەکات

لە لاپەڕەی سنگی مندا کەسێک نابێت

بە قارەمان

کەنەیتوانی عومەری خاوەر راست کاتەوەو

ئاسکەکانی دەشتی گەرمیانیش

لەفەوتان.

 

 2013 حەمە غەفوور  کەنەدا ئازاری

 

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.