Skip to Content

Wednesday, January 27th, 2021

پایزه‌ ئه‌نفال…کوێستان

Be First!
by April 22, 2009 ئەدەب

پایزه‌ ئه‌نفال

قه‌ده‌رێکه‌ له‌ژێر نمه‌ی
چاوه‌ڕوانی
ئاوێنه‌ی ڕوانینمان
شکاوه‌
به‌کۆڵێ بێ هوده‌ی
باوه‌شێ حه‌سره‌تی ڕه‌نگ
سه‌وزه‌وه‌
ڕوه‌و بیابانی شه‌قار شه‌قار
به‌شوێن پێکانتان ، ڕاده‌که‌ین
 ئه‌وان له‌و هه‌رێمه‌ فڕین
بۆ ژێر سێ به‌ر ماڵی خوا
ئه‌وان ، ئه‌نفال ڕوحی وه‌راندن
ئێمه‌یش، له‌ بی مروه‌تی دا
چاوی باخچه‌مان پر کرد
له‌بۆنی سێوی ڕزیو
بیابان له‌ده‌نگی بئ ده‌نگی
وڵااتمان ، شه‌ڵال کرد
له‌مشتی گه‌ڕانه‌وه‌
په‌نجه‌وه‌ی خه‌یالمان
کرانه‌وه.‌
ئه‌وان ئه‌نفال بردنی
ئیمه‌ش
حه‌سره‌تی گه‌رانه‌وه‌
له‌ژیر سێ به‌ر ته‌مه‌ندا
به‌ره‌و پیری
هه‌لی گرتین
ئێمه‌ بۆ بینی دوا دڵۆپی ژیان
له‌ نیگای ئه‌واندا
ده‌گه‌رێین
ئێمه‌
دڵمان پڕه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌
چاومان له‌ چاوه‌روانی
هه‌ناسه‌مان له‌، له‌زه‌تی
ئامێزی ، باوک ، برا، کۆڕپه‌له‌، ئه‌ویندار

Previous
Next

Leave a Reply