Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
پرسه‌ی ڕێز گرتن له‌ گیانبازانی ڕێگای ئازادی کوردستان

پرسه‌ی ڕێز گرتن له‌ گیانبازانی ڕێگای ئازادی کوردستان

Closed
by May 8, 2008 گشتی

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا  به‌پیلانێکی هاوبه‌شی  رژێمه‌‌ داگیرکه‌ره‌کانی ئێران ،تورکیا و به‌ پاڵپشتی لۆجیستی ولاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ، هێرشیکی به‌رفراوان کرایه‌ سه‌ر بناری قه‌ندیل ،  که‌له‌ده‌ره‌نجامدا  زیانێکی زۆر به‌ خه‌ڵکی ئه‌م  ناوچه‌یه‌ گه‌یشت و 6 هه‌ڤاڵی راگه‌یاندنی  پارتمان( پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) گه‌یشتنه‌ کاروانی شه‌هیداندا .
بۆ ڕێز گرتن له‌ م 6 شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌ که‌ بونه‌ قوربانی ڕێگای ئازادی کوردستان، کۆمیته‌ی سوێدی PJAK   ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌رواری  ‏11‏/05‏/2008  پرسه‌یه‌ک بۆ ئه‌و پۆله‌ ئه‌ستێره‌ شه‌هیده‌ له‌ وڵاتی سوێد، شاری ستۆکهۆڵم داده‌نێین ، هیوادارین  کوردستانیانی سوێد بۆ رێز گرتن له‌م شه‌هیدانه‌ و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان به‌شداری ئه‌و پرسه‌یه‌ بکه‌ن
هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی قه‌ندیل و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی کوردستاندا .                                                                            

شوێنی پرسه‌
Fridhemsplan 45
رۆژی یه‌کشه‌مه‌  کاتژمێر 14 بۆ
کۆمیته‌ی سوێدی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

2008-05-07


Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.