Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
پرسیاری سه‌یر ….به‌ندی عه‌لی

پرسیاری سه‌یر ….به‌ندی عه‌لی

Closed
by January 24, 2009 ئەدەب

  به‌ندی عه‌لی .. زستانی 2009
 
 پرسیاری سه‌یر

   چ بونه‌وه‌رێکی سه‌یرین
 ئێمه‌ی مرۆڤ
 تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌قومی بێباکی که‌نار
 چه‌مه‌ لیخنه‌که‌ی ئه‌مڕۆو
 چڵه‌ ریحانه‌یه‌کی ووشکی یادگارو
 گابه‌ردێکی به‌جێماوی ئه‌شکه‌وته‌که‌ی
 شه‌وانی چاخه‌به‌ردینه‌و
  گۆچانی پرسێکی ڕزیو ؛ 
 ئێمه‌ی هێلکه‌ 
 له‌که‌یه‌وه‌ تروکاوین 
 چۆن دروست بووین
 .. بۆ کوێ ئه‌چین
 ئه‌ی ئه‌م ڕه‌نگه‌ جیاوازانه‌
 کێ پێی به‌خشیین
 ئه‌دی بۆچی ، له‌یه‌ک ناگه‌ین
 ته‌نانه‌ت گه‌ر
 هه‌موو به‌یه‌ک زاریش بدوێین
 له‌گشت ئه‌مانه‌ش سه‌یر تر
 وای پێ ده‌چێ ، تافه‌نابوون
 وه‌ڵامێکی ڕوون و ڕه‌ها
 !.. هه‌ر نه‌بیستین 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.