پسپۆڕیه‌ت و كاردابه‌شكردن
یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرنگ و جه‌وهه‌ریه‌كانی پێشكه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر بوارێك كار دابه‌شكردن و لێوردبوونه‌وه‌یه. ئه‌و كاته زانست و ته‌كنه‌لۆژیا گه‌یشته تڕۆپك كاتێ زانست و بواره فراوانه‌كانیان وورد و خاش كرد بۆ چه‌ند بوارێكی تر و خستیانه ژێر تێڕامانی زیاتر و بابه‌تیانه, زۆرێك له بیریاران و هزرمه‌ندان باسی دابه‌شكردنی كار و ئه‌رك و پسپۆڕیه‌تیان كردووه له‌وانه ماكس ڤێبه‌ر و چه‌ندانی تر ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و گرنگی یه‌ی زۆر و گه‌وره‌یه‌ی كه پسپۆڕیه‌ت دواجار ده‌یبه‌خشێته‌وه و دروستی ده‌كات له ژینگه‌ی مرۆیی, ئاڕاسته‌كردنی ئه‌م بواره له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك ده‌رهاوێشته‌ی سوودبه‌خشی ده‌بێـت و بگره ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كان له هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كاندا و زیندووێتی كۆمه‌ڵگه به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه, كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به كۆمه‌ڵێك قۆناغی جیاواز و جیا جیادا تێپه‌ڕیووه تا گه‌یشتۆته قۆناغی چڕكردنه‌وه و تایبه‌تمه‌ندێتی (Specialty)و كۆمه‌ڵێك داهێنان هاتۆته‌كاوه چونكه هه‌م مه‌ودای بیركردنه‌وه‌ی بكه‌ره‌كانی زیادكردووه و هه‌میش كاتی زیاتری بۆ فه‌راهه‌مكردوون و ژینگه‌ی له‌باری بۆ ئافراندوون. بۆیه خاڵێكی جه‌وهه‌ری به‌ره‌وپێش چوون كاردابه‌شكردنه نه‌ك له نێوان مرۆڤه‌كان بگره له جیهانی بوونه‌وه‌ریش بایه‌غی خۆی هه‌یه و په‌یڕه‌و ده‌كرێـت بۆ نموونه سیستمی كاركردن و كاردابه‌شكردن له هه‌نگ و مێرووله‌دا ئه‌دای ژیانی ڕۆژانه و به‌رهه‌م و شێوازی ژیانیانی ڕێك و پێككردووه و ڕه‌هه‌ندێكی سیستماتیكی پێ به‌خشیوون. ئه‌گه‌ر بێنه‌وه سه‌ر خودی مرۆڤ وه‌ك بكه‌ر و ئه‌نجامده‌ر ئاشكرا و ڕوونه كاردابه‌شكردن به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ناو جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كان پیاده‌كراوه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا سیفه‌تێكی دیاری كۆمه‌ڵگه تازه پێگه‌یشتووه‌كان (Underdeveloped countries) كاری هه‌ڕه‌مه‌كی و نارێكخراوه‌یی بووه, هه‌موو كه‌سێك ئه‌دای هه‌موو جۆره كارێك ده‌كات و چه‌ندین سیفه‌ت و كاراكته‌ر به‌رجه‌سته‌ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی پیشه‌یی و هزری كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌كات و زۆرترین ڕۆڵی پاسیڤ ده‌بینێت. ئه‌مه له نه‌بوون و بۆشایی پسپۆڕیه‌تدا نی یه وه‌لێ زۆر پسپۆڕ و كه‌سی تایبه‌تمه‌ند هه‌ن به‌ڵام ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌تایبه‌تی به سروشت حه‌زده‌كه‌ین كه‌سی فه‌رهه‌نگی بین و هه‌موو شتێك بكه‌ین ڕه‌نگه ئه‌مه جۆره باوه‌ڕێكی نه‌ریتی و سوننه‌تی ئێمه بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن لێ ی به‌رپرسیارده‌بێـت بۆ نموونه كه‌سێك ده‌رچووی كۆلێژی كشتوكاڵه كه‌چی له وه‌زاره‌تێكی تری نا په‌یوه‌ندیدار داده‌مه‌زرێت, كه‌سێكی ڕأگه‌یه‌ندكار كاری گارگێری ده‌كات له فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی, ده‌رچووی په‌یمانگای پزیشكی یه كاری په‌رستیاری و ده‌رمانسازی ده‌كات, خه‌ڵكانێك هه‌ن یه‌ك لاپه‌ڕه‌شیان له‌سه‌ر زانستی یاسا و پۆڵه‌تیك و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی نه‌خوێندووه دێنه سه‌ر شاشه‌ی تیڤی یه‌كات وه‌ك چاودێری سیاسی و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ناسرێن. به‌ڕاستی تێكه‌ڵی و پێكه‌ڵیه‌كی زۆر هه‌یه له‌م بواره و هێشتا زۆر هه‌ژارین و له چه‌مكی كاردابه‌شكردن و پسپۆڕیه‌ت نه‌گه‌یشتووین ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی به‌هێزی پێشنه‌كه‌وتنمانه و ئێمه‌ی له بازنه‌ی چه‌قبه‌ستوویی هێشتۆته‌وه له كۆتایشدا حه‌زده‌كه‌م بڵێم كۆمه‌ڵگه‌ی یابانی و سه‌نگافوره و مالیزی هه‌ر وه‌ك ئێمه‌بوون و دواجار له‌ڕێگه‌ی ئه‌م چه‌مكه‌وه گه‌شه‌یانكرد و بوونه پێشه‌نگ و بوون به پڵنگه‌كانی ئاسیا.
په‌یــــڕه‌و ئه‌نوه‌ر
Payraw89@yahoo.com