په‌رله‌مانی سویسرا ده‌نگی بۆ ناساندنی هه‌له‌بجه و ئه‌نفال به ژینۆساید نه‌دا
پاش ئه‌وه‌ی له 11ی ئازاری 2010 به‌شی په‌یوه‌ندییه بیانییه‌کانی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک دۆسییه‌یه‌کی ئاماده‌کراوی هاوپێچ به ده‌یان دۆکیۆمێنتی گرنگ، سه‌باره‌ت به ناساندنی کاره‌ساته‌کانی هه‌له‌بجه و ئه‌نفال به ژینۆساید بۆ کۆمسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی سویسرا نارد، ئه‌وه بوو دواتر له 31 ئۆکتۆبه‌ری هه‌مان ساڵدا ده‌نگیان له‌سه‌ردا و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کانتۆنه‌کان) کرد، پاش تێپه‌رینی ساڵێک به‌سه‌ر دۆسیه‌که‌دا، له 16ی دیسه‌مبه‌ری 2010 ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌نگیان له‌سه‌ر دا ، ئینجا له 31ی ئۆکتۆبه‌ری 2011 کۆمسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان خستیانه ده‌نگدانه‌وه و به‌رزیانکرده‌وه بۆ دانیشتنی گشتی (ئه‌نجومه‌نی گشتی) بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
رۆژی23/12/2011 په‌رله‌مانی سویسرا له دانیشتنی سیانزه‌هه‌مینی گشتیی خۆیدا به پێی راپۆرتی ژماره ( APK-SR 21.10.10) گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر کرد و خستیانه ده‌نگدانه‌وه، له ئه‌نجامدا 51 ده‌نگ به به‌ڵێ و 106 ده‌نگ به نه‌خێر ده‌نگیان دا.
سکرتاریه‌تی په‌رله‌مانی سویسرا له نامه‌یه‌کی ره‌سمی خۆیدا که ئه‌مرۆ بۆ به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه بیانییه‌کان (هیوا ناسیح)یان ناردوه، ئه‌م ئه‌نجامه‌یان پێ راگه‌یاندوه. له نامه‌که‌شدا که پێنج لاپه‌ره‌یه، هاتوه، که (( ده‌نگدان به نه‌خێر له‌سه‌ر راپرسییه‌که، مانای ئینکارکردن یان نه‌ناساندنی ئه‌و تاوانه به ژینۆساید ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه، که ئه‌و دۆسییه‌یه بابه‌تێکی قه‌زایییه و پێویسته پێش ده‌نگدانیان له‌سه‌ری له لایه‌ن دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی یان ئه‌م وڵاته‌وه به فه‌رمی ئه‌و تاوانانه بناسرێت)).
شایه‌نی باسه یه‌که‌مجاره له مێژووی کورددا، که په‌رله‌مانی سویسرا بابه‌تێکی مه‌سه‌له‌ی کورد گفتوگۆ بکات یان ده‌نگ له‌سه‌ر دۆسییه‌یه‌ک له باره‌ی کێشه‌ی کورده‌وه بدات.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌و دۆسییه‌وه، هیوا ناسیح به‌رپرسی گشتی په‌یوه‌ندییه‌کانی چاودێری کوردۆساید، راگه‌یاند: راسته که ئه‌نجامه‌که‌ی زۆر دڵخۆشکه‌ر نییه، به‌ڵام به گشتی شتێکی گرنگ و پۆزه‌تیڤه، جێگه‌ی شانازییه بۆ یه‌که‌م جار رێکخراوی چاودێری کوردۆساید ئه‌م دۆسییه‌ی گه‌یانده نێو هۆڵی گشتی په‌رله‌مانی سویسرا و ئێستا سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی ئه‌م وڵاته، ده‌زانن که ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه چییه، وه ئێمه‌ش له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام بین و کۆڵ ناده‌ین، هه‌نگاوی داهاتومان هه‌وڵی ناردنی دۆسییه‌که بۆ دادگای باڵای سویسرا یان دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ده‌ین، پاشان جارێکی تر به فه‌رمی داوا له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته ده‌که‌ینه‌وه، که ده‌نگدانی له‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کان ساڵی 2001 خرایه ده‌نگدانه‌وه، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی سویسرا به نه‌خێر ده‌نگیاندا، ئه‌وه بوو پاش پێنج شه‌ش ساڵ دوای ئه‌وه جارێکی تر خستیانه‌وه ده‌نگدانه‌وه و زۆرینه به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆی دا)).
+ بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌یری ئه‌م لینکانه بکه‌ن له سایتی ره‌سمی په‌رله‌مانی سویسرادا، قۆناخه‌کانی پرۆسه‌که، پرۆتۆکۆڵۆڵی ده‌نگدانه‌که ولیستی ناوی په‌رله‌مانتارانی ده‌نگده‌ر و ده‌نگه‌کانیشیانی تێدایه:
http://parlament.ch/ab/frameset/f/s/4816/343615/f_s_4816_343615_343993.htm
http://parlament.ch/ab/frameset/f/n/4901/372455/f_n_4901_372455_372510.htm