په‌ریا و نانی به‌یانی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
(په‌ریا ) وا راهاتبوو كه هه‌موو به‌یانییه‌ك نانی به‌یانی به‌باشی بخوات ،چونكه ده‌یزانی كه خواردنی به‌یانیان زۆر گرنگه بۆ مرۆڤ و به تایبه‌تی بۆ منداڵان ،نه‌خواردنی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت ،چونكه ئه‌و منداڵه‌ی كه به‌یانیان نان ده‌خوات یه‌كێك له‌مانه‌ی له‌گه‌ڵه : گوێز،هێلكه،شیر،ماست،په‌نیر،هه‌نگوین….ئه‌م خواردنانه‌ش سوودێكی زۆریان هه‌یه .هه‌روه‌ها توانای تێگه‌یشتن و گوێگرتنیان زیاد ده‌كات .په‌ریا ئه‌م زانیارییانه‌ی له یه‌كێك له گۆڤاره‌كانی منداڵاندا خوێندبووه‌وه ،بۆیه به‌باشی په‌یڕه‌وی ده‌كرد.به‌ڵام (شه‌نگه) ی هاوڕێی هه‌رچه‌نده وریا و گوێڕایه‌ڵ بوو ،به‌ڵام وه‌كو ئه‌م له وانه‌كان نه‌ده‌گه‌یشت به تایبه‌تی بیركاری..ئیتر رۆژێك له كاتی قسه‌كردندا په‌ریا لێی پرسی ئه‌وه (شه‌نگه) تۆ به‌یانیان چی ده‌خۆیت؟ ئه‌ویش وتی من هیچ به‌یانییه‌ك نان ناخۆم ،زوو دێم بۆ قوتابخانه و له فرۆشگای قوتابخانه شت ده‌كڕم .په‌ریا بۆ رۆژی دواتر گۆڤارێكی منداڵانی بۆ هێنا تا به جوانی بیخوێنێته‌وه …(شه‌نگه) یه‌كه‌م بابه‌ت كه سه‌رنجی راكێشا كه زووتر بیخوێنێته‌وه بابه‌تێك بوو ده‌رباره‌ی گرنگی خواردنی به‌یانیان .دوای خوێندنه‌وه بابه‌ته‌كه رووی كرده په‌ریا و به گۆرانییه‌وه وتی:
سـوپاس بۆ تۆ (په‌ریا )گیان
بۆ ئه‌و دیــارییه جـــــوانه
زانیاری نوێت پێ بهخشــیم
به دڵســــــۆزی و ژیـرانه
***
ئێســتا زانیم خــــواردنی
به‌یانیان چــه‌ند گـــرنگه
بۆ ئێمـــه‌ی ژیكه‌ڵه و جوان
له مـــاڵ و له خوێندنگــه
***