Skip to Content

Tuesday, September 22nd, 2020

په‌ری …… ئالان په‌ری

Comment
by May 22, 2008 ئەدەب

 شۆسته‌ سارده‌کانی شه‌و
  ده‌نگی بێ ئارامیی ماچ
 ئاوازی خنکاوی ده‌ریاکان
 
 به‌قه‌د ڕه‌نگی (شیللک) بۆنی هاتنه‌وه‌ی لێ ده‌هات
 به‌قه‌د گه‌رویی ته‌ڕی قامیشی (پانفلوت)ه‌کان خۆشه‌ویستی لێ ئه‌تکا..
 …
 ده‌رده‌سه‌ریی ڕۆژگاره‌کان
 ماندویی لاشه‌کان به‌سه‌ر هه‌نسکی جه‌نگ
  ترسی ئاوێنه‌کان له‌ دواڕۆژی ده‌موو چاوه‌کان
 
 به‌ئاسته‌م نزاکانی ده‌گه‌یشتنه‌‌ مه‌له‌کوتی (با)کان…
 به‌ئاسته‌م زه‌نگی فڕینی خه‌ونه‌کان له‌باڵه‌ سپیه‌کانی ده‌زرینگا…،
 …
 دڵۆپه‌ سوتاوی هه‌تاو
 شیله‌ی هه‌وره‌ په‌شمه‌کیه‌کان
 سورمه‌ی سه‌ر سینگی خه‌ونه‌کان
 
 به‌قه‌د هه‌ناسه‌کانی خاک متمانه‌ی ده‌به‌خشییه‌ گیانی مرۆیمان..
 به‌قه‌د ته‌وژمی گیا  و تێکه‌ڵ به‌ باران…
  ئومێدی مزگێنییه‌کانی یه‌ک بونی جیهان ی ده‌دایه‌ به‌ر گوێمان..
 
 …
 چاوه‌ کزه‌کانی له‌ چه‌رچه‌فی ئاسمانا ڕاخرابوون
 ڕوخساره‌ سپییه‌که‌ی له‌ حه‌وشه‌ی ماڵدا شۆرابوو
 
 به‌قه‌د ئه‌سرینی قه‌تره‌ شه‌رابییه‌کان..
 خوماری عه‌شقێکی بابردوی ده‌ڕشت…
 
 به‌قه‌د سێبه‌ری ده‌نگ
 به‌قه‌د ئاویی ئاو
 به‌قه‌د هه‌ناسه‌ی ڕه‌نگ
 تا ده‌هات شه‌هوه‌تی ژین و له‌زه‌تی مردن
  بۆ گه‌ردوون جوان ده‌کرد.
 
alanpary@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply