Skip to Content

Tuesday, September 22nd, 2020

په‌نجه‌ره‌کان …. رۆژدین راد

Be First!
by March 2, 2008 ئەدەب

په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ رووی باخچه‌دا واڵا که‌
په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ رووی چیا دا

چاوه‌کانت .، ئه‌مشه‌و
شکۆی گوناهیان گرتووه‌
په‌نجه‌کانت.، بۆنی سه‌وه‌ته‌یه‌ک سێو

به‌ دوای چیدا وێلی .، هاوسه‌فه‌ر ؟
سێوی تفتی ئه‌فسانه‌کان
یان شیرن و تاڵی
سه‌ر شێتانه‌ی شه‌پۆله‌کان

چ که‌سێکه‌ بانگت ده‌کات ؟!

په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ رووی باراندا واڵا که‌
گیانی تینوت .، ماچ ته‌نگاوی سپێده‌یه‌

له‌ ئاوازی غه‌ریبی شه‌و گه‌رێ
له‌ ناڵه‌ی ساڵانی خۆڵه‌مێشی

په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ سه‌ر شیعر دا واڵا که‌ و
له‌ ناو خه‌ونه‌کاندا ڕازێ

پێک …  گه‌یشتن

پێش یه‌که‌م بانگی به‌یانی
پێپه‌تانی ته‌م هه‌ڵگرتوو
زارۆیانی قه‌ده‌ر له‌ کۆڵ
وێلن به‌ دوای چاره‌نووس و له‌تێ ناندا
له‌ نێوان شه‌قامێکی بێ فانۆس و
فانۆسی بێرووناکی شه‌قامێکدا

منیش .، ته‌می شه‌و له‌ چاوه‌کانمدا
وێڵم به‌ دوای حه‌قیقه‌تێکی بچکۆله‌
پێکێک خۆشاوی باخچه‌ی به‌ی
فانۆسێک و …
سه‌ودای تفتی گوڵ هه‌نارێک
پێش سه‌ڵادانی ئاخیری

به‌لام ئێمه‌ ده‌گه‌ین پێک
له‌ بازنه‌یه‌کی نامۆ دا
به‌ سه‌دان پرسیاری بێ وه‌لامه‌وه‌

Previous
Next

Leave a Reply