
په‌پوله‌ی……. پێنوس …. باوکی دوین
0
Be First!
کاتێک چه‌قۆ
له‌ئاست باوه‌ڕ
ناو ده‌ر ده‌کات
کاتێک……. چه‌ک
ده‌سته‌ڵاتیک
له‌مافی نه‌وه‌ی بیره
زه‌وت ده‌کات
هه‌ر پێنوسه
هاوار ده‌کات
ووشه یهخسییری
چه‌ک نه‌بیت
سه‌روه‌ری یاسای
باوه‌ر
لای ده‌سته‌ڵاتێک
زه‌وت نه‌کرێت
ووشه‌ی ناوت
هه‌ڵ کؤڵاوه
له‌داستانی پیتی
ڕسته
سه‌رده‌میکه
وه‌رز… نیشتمان
راوه‌ستاوه
لهناسمانی
په‌یکه‌ر سازان
ناوت.. هونه‌ری
په‌یکه‌رێ ژاکاوه
جۆن وه‌ها زوو
له‌مالی ڕۆژنامه‌نووس
کردته پرسه‌ی ماڵ ئاوا
مه‌ڕو مه‌رۆ
له زه‌مه‌نێک
به جێت هێشتین
باو هڕ هێشتا له‌سه‌فه‌ره
رۆحی تۆیه
په‌پوله‌ی گه‌شت
لهکهڵهی بی خه‌به‌ره
شه‌قام کاسه
له‌ئاست پرسه