Skip to Content

Saturday, December 5th, 2020

په‌پووله‌یه‌ك له‌ نێو حه‌مـــــــــــــــــــــــــام دا……

Comment
by May 10, 2009 ئەدەب

           په‌پووله‌یه‌ك
   له‌ نێو حه‌مـــــــــــــــــــــــــام دا
                          قوبادی جه‌لی زاده‌

 

1
ئاو ، جله‌كانی خۆی فڕێدا …
سه‌رتاپا ،
رووتی تۆی پۆشی !

2
ئاو پێك پێك له‌ جوانیت ده‌خواته‌وه‌ .
خه‌یاڵی رژاوه‌ته‌ به‌ر پێت .

3
به‌سه‌ر شانته‌وه‌
دلۆپ دلۆپی ئاو ،
مشتێك مرواری رژاون .

4
ئاو ،
له‌ترسی نغرۆ بوون
به‌ گۆی مه‌مكه‌كانته‌وه‌ ، هڵده‌له‌رزێت .

5
به‌ چیمه‌نی داوێنته‌وه‌
ئاو ،
رێژنه‌یه‌ك شه‌ونمه‌ .

6
ئاو
تنۆك
تنۆك
به‌ قاچه‌ خڕوو خۆڵه‌كانتدا ،
هه‌ڵده‌زنێ‌  .

7
ئاو پڕ بووه‌ له‌ نووری جه‌سته‌ت ..
دووش ،
بارانی كریستاڵه‌ .

8
حه‌مام تژی بووه‌ له‌ رووتیت ..
هه‌ڵم خۆی نووساندووه‌ ،
به‌ مینای په‌نجه‌ره‌وه‌ .

9
كه‌رووت ده‌بیته‌وه‌
ئاو ،
ئاو ده‌ڕێژێت !!

10
حه‌مام ،
بێهۆش كه‌وتووه‌ !

 

Previous
Next

Leave a Reply