Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

په‌یامبه‌رێک که‌ به‌رده‌باران نه‌کرا…..برایم فه‌رشی

Be First!
by May 24, 2009 گشتی

په‌یامبه‌رێک که‌ به‌رده‌باران نه‌کرا
        برایم فه‌رشی

ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 2709‌ (21.05.2009) هه‌تا سه‌عات ده‌ی شه‌و به‌ کاتی گرنویچ، له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی دوا هه‌ناسه‌کانی ژیانیان کۆتایی پێ هاتووه، ده‌گاته‌ سه‌دوپه‌نجاو نۆهه‌زار نۆسه‌دوهه‌ژده‌(159918‌ )   که‌س. ناوی یه‌کێک له‌و که‌‌سانه‌ قادر عه‌بدوڵازاده‌ یه‌.

ئه‌و کۆتایی به‌ چاوه‌ڕوانی 40 ملیۆن له‌ هاووڵاتیانی خۆی هێناو له‌ شارێک به‌ ناوی بۆکان و له‌ وڵاتێک به‌ ناوی ئێران بۆ هه‌میشه‌ سه‌ری نایه‌وه‌.

له‌ رۆژی هه‌ینی یه‌کی جۆزه‌ردانی ساڵی 2709‌وه،‌ ئیدی که‌سێک به‌ ناوی قاله‌ مه‌ڕه‌، له‌ خه‌یابانی کۆنه‌ی شار، له‌ قوژبنێک دانانیشێ و له‌ قۆڵی که‌واکه‌ی لوله‌ ئاسنێکی کون کونکراو به‌ ناوی شمشاڵ ده‌رناکێشێ و تێناتوڕێنێ و به‌ وته‌ی خۆی "مێشکی سه‌ری عاله‌م نابا ". ئیدی له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌تمه‌نی دڕاو به‌ سه‌ریدا نابارێ و مه‌ئمورانی شاره‌وانیش به‌ تاوانی "سه‌دی مه‌عبه‌ر " به‌ربینگی پێ ناگرن.

ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ پاش خۆی به‌ جێی هێشتووه،‌ کۆمه‌ڵێک پرسیاری بێ وه‌ڵام و دنیایه‌ک بیره‌وه‌ری و ده‌ستمایه‌ی‌  به‌ سه‌راهه‌ڵگوتنه‌، که‌ هه‌ر له‌ یه‌که‌م ساته‌کانی پاش مه‌رگییه‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ و زنجیره‌ پرۆگرامه‌کانی ده‌نگ و ڕه‌نگیش به‌دوایدا دێن.
سه‌یر نییه‌ ده‌نگ و ره‌نگی کۆماری ئیسلامی  و کاندیده‌کانی سه‌رۆککۆماری ئێرانیش باسی ئه‌و "په‌یامبه‌ره‌" بێ نازه‌ی کورد بکه‌ن، په‌یامبه‌رێک که‌ وه‌ک زه‌رده‌شت به‌رده‌باران نه‌کرا، به‌ڵام له‌ ئامێزیش نه‌گیرا.

 


 

Previous
Next

Leave a Reply