Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
پوَلیسو ئاسایشو خوَپیشاندان

پوَلیسو ئاسایشو خوَپیشاندان

Closed
by August 25, 2008 گشتی

 پوَلیسو ئاسایشو خوَپیشاندان
زوبێر رەسول

  ئەگەر ویستت سروشتو ناوەروَكی هەر دەسەڵاتێكت بخوێنیتەوە لەدەزگاكانی پوَلیسەوە دەست پێبكە..
 
 كەسمان لاریمان لەوە نیە كەدەزگاكانی ئاسایش بەگشتیو لەسەروی هەموشیانەوە دامەزراوە پوَلیسیەكان بەشێكی هەرە سەرەكین لەدابین كردنی ئاسایشو ئارامیو خوشگوزەرانی بوَ وڵاتو نیشتیمان هاوڵاتیانو هەمیشە هاوشێوەی گوزارشتێكن لەروی راستەقینەی دەسەڵات لەبەرامبەر كوَمەڵگادا، تائەو ئاستەی دەزگا پوَلیسیەكان وەك بەشێكی كارا بەدەر نین لەپارێزگاریكردن لەبنەماو پرەنسیپەكانی ئاسایشی نەتەوەیو سەقامگیری سیاسیو سەرو ماڵو گیانی هاولاتیاننو هەمیشە ئەركێكی ئەخلاقیو مروَڤایەتی ئەنجام دەدەن كەبەشێكە لەئەركە هەرەسەرەكیەكانی دەسەڵات بەرامبەر تاكەكانی كوَمەڵگادا. بوَیە لەوڵاتە دیموكراسیەكاندا بەدەگمەن تاكێك دەدوَزیتەوە كەئەدرەسو ژمارەی تەلەفوَنی پوَلیسی لانەبێت بوَئەوەی لەڕودانی بچوكترین كێشەدا ئاگاداریان بكاتەوە، كەچی لەم وڵاتەی ئێمەدا نەك هەردامو دەزگاكانی ئاسایشو پوَلیس بەڵكو تەواوی دامەزراوە سیاسیو كوَمەڵایەتی فەرهەنگیەكان لەئەركو بەهاو پەیامە رەواكانی خوَیان لایان داوەو هەمیشە وەك دەزگاو پەتایێكی كوشندەو داپلوَسینەر بەروَكی كوَمەڵگایان گرتووە،نەك بەئاراستەیێكی رەواو تەندروستی نابەن بەڵكو زوَرجار سەرچاوەی نەهامەتیو كارەساتی گەورەشن بوَ خەڵكی ئەم وڵاتە. دیارە ئەوەی من مەبەستمە لەم نوسینەدا ئاماژەی پێبدەم ئەم روداوە تراژیدیا ئامێزو ناهەمورایە كە روَژی هەڤدەی ئەم مانگە لە شاروَچكەی خەلیفان رویانداو مندالێكی بێتاوانو  كوَمەلێكی كەس لەلایەن پوَلیسەوە بێڕەحمانە درانە بەر دەستڕێژی گوللە، وەك بڵێی كارەساتێكی گەورەیان نابێتەوە. كێشەكە لەوەدایە تائێستاش دەزگا ئەمنیەكانی ئێمە نازانن كەئەركی ئەوان دابین كردنو پاراستنی ژیانی خەڵكو هاوڵاتیانە نەوەك سەیركردنیان وەك بونەوەری خەتەرناكو كوشندەو بوَسەر دەسەڵاتو حكومەتەوە، چونكە ئەمە بەشێك بووە لەو كولتورە توتالیتارو قێزەونەی كەرژێمی بەعس سەردەمێكی درێژ گشت كونە كەلەبەرەكانی دونیای ئێمەی تەنی بوو بەو فوَبیا سیاسیەی كەتائێستاش بەداخەوە نەمان توانیووە هێلە گشتیەكانی تێپەرێنینو روَشنبیریێكی دیموكراسیو دور لەتوندو تیژیو لەسەر بنامەی رێزگرتن لەمروَڤو بەها مروَڤایەتیكان بەرهەم بێنین. ئاخر پوَلیسی داماو لەوەتەی سەری بەدونیا هەڵهێناوە لەتەواوی مێژووی سیستمی سیاسی عێراقدا روحدەبەرێكی نەبینیووە بتوانێت بەدەسەڵات بڵێت بەری پێت خوارە، ئیتر چوَن پێی ئاسایی دەبێت كوَمەڵێك هاوڵاتی بەروَكی بارەگایێكی حكومەت بگرنو بڵێن "مادەی 24 مان ناوێت ئاوی بێخاڵمان دەوێت" ئاخر ئەوان لەتەواوی مێژوو فەرهەنگی ئەمشارەدا نەك نەیانبینیووە بەڵكو چیروَكێكی وایان لەباپیرانیشیانەوە نەبیستووە خەڵكی بەروَكی حكومەت بگرێتو داواكاری لەحكومەت هەبێت، ئەوەی لەفەرهەنگی سیاسی ئێمەدا هەبووە هەمیشە خەلك دەستی بەكلاوی خوَیەوە گرتووە تا حكومەت نەیبات، بەواتای خوا ئەكا حكومت رازیبێت خەلك چیتری ناوێت. لەلایەكی ترەوە ئەو حكومەتەی ئێمە شوانو گاوانی دێهاتەكان نەما بەلێشاو بەرگی پوَلیسو ئاسایشیان لەبەرنەكاتو دیمەنی شارەكانیان پێنەرازێنێتەوە، بێئەوەی لەكەمترینو ئەركو مافەكانیان ئاگاداربكاتەوە كەپێویستە بەرامبەر هەر هاولاتیەكدا ئەنجامی بدەن، ئاخر ئەوان چووزانن كەناڕەزاییو گلەیی رق دەڕبڕین یەكێكەو لەمافە هەرە سادەكانی ژیانی مەدەنی كوَمەلایەتی سیاسی چەندەها پەیماننامەی نێودەوڵەتیو شوَرشی مەزنی وەك شوَرشی فەرەنسیو شوَرشی ئەمریكیو چەندین پەیماننامەی تری لێكەوتوَتەوە كەلێَرەدا دەرفەت نیە ئاماژەیان پێبدەم، ئاخر پوَلیسە بێئاگاكانی ئەم شارە داماوەی من ئاشنا نین بەبڕگەیێكی بچوكی جاری گەردونی مافی مروَڤو نازانن كەوەزارەتێكی گەورەو گرانی لەم وڵاتەدا بەناوكراوە، ئێ خوَ ئەم دەڤەرە تادوێنێ مەیدانی گەوەرەترین هەڕەشەكانی دەسەڵاتی بەعسو شەڕی براكوژیبوو، ئەوان چوو زانن لەشەو روَژێكدا بوَتە شامی شەریفو ئەو موَدێلە دیموكراسیەی تێدا هاتوَتە ئاراوەو كەبەنیازین وەك بوكی رازاوە بینێرین بوَگشت عێراق. ئاخر خوَ پوَلیس وەحیو ئیلهامی لەئاسمانەوە بوَنەهاتووە ئەگەر حكومەت ئاشنایان نەكات بەئەركو كردارەكانیان خولی تایبەتیان لەم بوارە بوَنەكاتەوە، دواتر خوَ شورەیی نیە ئەگەر لەفەرهەنگو نەریتی ئێمەدا  شتێك نەبێت بەناوی مافەكانی مروَڤو بەهاكانی دروستبوونی دەسەڵاتی سیاسی كولتوری لێبوردنو ئاكاری دیموكراسی،  خوَ مێژووی دەسەڵات لەعێراقو پروَسەی سیاسی لای ئێمە جگە لەتوندوتیژیو رەتكردنەوەو ناشیرینكردنو بچوككردنەوەى مروَڤ  چیتر بووە..!؟. بوَیە حكومەتو دەسەڵات دەبێت زوَر باش بزانێت كەپەیكەرو سروشتی پێكهاتەی دەسەڵاتی سیاسی لەڕوانگەی هەرتاكێكی ئەم وڵاتە لەرەفتاری پوَلیسو دەزگاكانی ئاسایشو پرسگەكانی حكومەتو پوَلیسی هاتووچوَو سەیتەڕەكانەوە دەست پێدەكات، نەك لەدروشمە قەبەكانی سەر كاغەزو قسەی میدیاو ئاڕمی بارەگا حیزبیەكاندا، چونكە هەر  رەفتارو هەڵسوكەوتێكی ڕەش كەبەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت دەیان رێكخراوو كادیرو كوَمیتە حیزبیەكان ناتوانن بەئاسانی سپی بكەنەوە.                  
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.