Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

پڕپێچه‌وانه‌….. بێستون مینە

Be First!
by March 12, 2012 هۆنراوە

من حه‌ز به‌گڵۆپه‌ خامۆشه‌كانی سه‌رشۆسته‌كان ده‌كه‌م.
ده‌مه‌وێ خۆم فڕێده‌مه‌ سه‌ر پشتی په‌پوله‌یێك و
وه‌رزێكی تریش ته‌مه‌ن بكه‌م.
من ده‌مه‌وێ ڕۆژێك ماره‌كان ژه‌هر خوارد بكه‌م.
ڕووباره‌كان  پێچه‌وانه‌  بڕۆن.
باران ته‌ڕ ته‌ڕ  ببارێو من ته‌ڕنه‌كا.
ئاو تینووم بكات.
هه‌ركاتێ هه‌نگێك به‌منی وه‌دا من بمرم .
من ده‌مه‌وێ گورگه‌كان ماڵی كه‌م و مه‌ڕه‌كانیش كێوی.
زه‌ڕافه‌یێك له‌كوولانه‌ی مریشكان حه‌شارده‌م.
ئه‌گه‌ر پیربووم له‌بڕی سه‌روو ڕیشم دڵم سپی بێ.
من ده‌مه‌وێ حاجوجو باجوج له‌من درێژتر بن.
خوداییه‌ بمبه‌خشه‌ من ده‌مه‌وێ تاوان بكه‌م.
له‌حه‌زه‌كانم ناوه‌ستموو ده‌مه‌وێ
ڕه‌نگی خوێن ڕه‌شبێ.
چه‌قۆیێك سه‌رببڕم.
پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی (با) نامه‌یێك بۆخۆم بنێرم.
مێشووله‌كان له‌زێرابه‌كانی شار شاربه‌ده‌ركه‌م .
تۆكه‌نازانی من حه‌ز به‌چی ده‌كه‌م وه‌ره‌ تۆش .

22\2\2012

 

Previous
Next

Leave a Reply