پۆرترێتی عه‌بدوڵا سلێمان ) مه‌شخه‌ڵ (
ئه‌ز وه ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌وم ناسی و، دواتر ئاشنای یه‌كدی بووین و، بووین به دۆست وهاوڕێ. جارجارێكیش هه‌ر به ڕێگه‌ی ئیمهیل و ئینته‌رنێته‌وه، بابه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بۆ ده‌ناردم و، منیش له كۆواری نه‌وشه‌فه‌ق و گزنگ دهموهشاندن. ساڵی 1994ی سه‌ده‌ی رابردوو له ڕێگه‌ی توركیاوه زێد‌و نیشتمانی خۆی به‌جێ دێڵێ و، له وڵاتی كه‌نه‌دا ئارام ده‌گرێ. وه‌لێ چون خۆی ئێژێ، بۆ ساتێكیش كوردستانی فه‌رامۆش نه‌كردووه و، هه‌میشه به‌و شنه‌یه ژیاوه، كه له كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی كراوه. عه‌بدولڵا سلێمان مه‌شخه‌ڵ، كه مه‌شخه‌ڵی وه‌كو پاژگرێك كردووه به نازناو، ساڵی 1964 له شاری كه‌ركووك له‌دایك بووه‌و، هه‌ر له‌و شاره‌شدا قۆناخه‌كانی خوێندن واته: به‌رایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی ته‌واو دهكاو، دواتریش په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجی كه‌ركووك به‌كۆتا دێنێ، له پرسیارێكدا كه ئایا كه‌ی و چۆن خولیا‌و ئاره‌زوو وئاشنایهتی ده‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه و نووسیندا په‌یدا كردووه، مه‌شخه‌ڵ ده‌ڵێ: ساڵی 1980 پیاوێكی خوێنده‌واری هاوسێمان هه‌بوو زۆری هان ودنهدام، بخوێنمه‌وه‌و، بۆ یه‌كه‌مین جاریش، كتێبی مه‌لای مهشهوورهم له‌وی وه‌رگرت و، خوێنده‌وه‌و پاشان بۆیم گه‌ڕانده‌وه. ئیدی له‌و مێژووه‌وه ئالووده و خولیای خوێندنه‌وه ده‌بێت و، دوای سێ ساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار دوو شیعری به‌یه‌كجار له ژماره 10 ی كۆواری كاروان دا بڵاو ده‌بنه‌وه‌و، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام شیعر و به‌رهه‌می خۆی بۆ گۆڤار و رۆژنامه‌كانی ئه‌وكات بنێرێ و بڵاویان بكاته‌وه. ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌رهه‌م و بابه‌تانه‌ی كه له كۆوار و رۆژنامه و بڵاوكراوه‌كاندا هاتوونه‌ته وه‌شاندن، تا ئێستاكێ چوارده كتێبی جۆراوجۆری به‌چاپ گه‌یاندوون.
گوتم با بێینه سه‌ر قۆناغی گه‌نجایه‌تی، ئایا به‌ر له زه‌واج تۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریت ده‌گه‌ڵ هیچ كچه‌ك گرێداوه‌و، خۆشه‌ویستیت كردووه. پێكه‌نی و واتی: نا، ته‌نیا یه‌ك لایه‌نانه، واته هه‌ر خۆبه‌خۆی خۆی و، له دڵی خۆیدا كچێكی خۆش ویستووه‌و، وازی به‌وه بووه هاوسه‌رگیری له‌ته‌كدا بكات.
گوتم ئه‌دی زه‌واج، واتی: ئه‌ز دوو جارانم هاوسه‌رگیری كردووه، گوتم به ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی و دڵداری؟! واتی: یه‌كه‌م هاوسه‌رگیریم ساڵی 1987 پیچه‌ك خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی كۆی كردینه‌وه، لێ ئه‌م هاوسهرگیرییهمان ته‌مه‌نی كورت و ساڵی 1994 به یه‌كجاره‌كی جیا بووینه‌وه.
به‌رهه‌می ئه‌م هاوسه‌رگیرییه دوو دوێتهن به نێوه‌كانی: ئاڵا، خوێندنی له وڵاتی دانیمارك به‌كۆتا گه‌یاندوه‌و، هه‌ر له‌وێش شووی كردووه، لێ ئانتین هێمان قوتابی قۆناخی زانكۆیه‌و، هه‌وكه له كه‌نه‌دا ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌ژێت. گوتم: وشه‌ی ئانتین یانی چی؟ وات به زاراوه‌ی كرمانجی ژووروو به واته‌ی بڵێسه‌ی ئاگر دێت. گوتم پاش ئه‌م هاوسه‌رگیرییه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیت بووه وات: نه‌خێر. دواتر بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری ده‌گه‌ڵ كچێكدا ده‌كات به نێوی سه‌میعه به‌ڵام له‌به‌ر خۆشه‌ویستی هه‌ر به نێرگز گازی ده‌كا و شیعری جوانیشی بۆ نووسیوه.
گوتم له پاش نێرگز هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ژێر بهژێرت ده‌گه‌ڵ هیچ مێینه‌یه‌ك هه‌بووه، وات: نانا، گوتم: ئه‌گه‌ره‌كو ئافره‌تێك داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و سۆزداریت لێ بكات؟ گۆت: ره‌فزی ده‌ده‌مێ، گوتم ئه‌گه‌ر هه‌ر وازی نه‌هێنا گۆت پێی ده‌ڵێم: داده ئه‌ز خیانه‌ت له ژنه‌كه‌م ناكه‌م، گوتم ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ت بمرێ، هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشا و گۆت به‌و ئومێده‌م رۆژی وا نه‌بینم چونكه هاوسه‌ره‌م پاژێكه له جه‌سته‌م. گوتم وای دابنێین ده‌گه‌ڕێیته‌وه ئه‌و كاتی كه نێرگزت تیا ناسی، ئایا بۆ جارێكی دی ههڵیدهبژێریتهوه؟ كوتی: بێگومان.
حه‌زی به شینایی و داروردهخت و گوڵ وگوڵزارهو، ده‌یه‌گوت ژینگه پاكژو و سروشت ده‌خه‌ملێنێ، لێ حه‌زی به را‌گرتن و به‌خێو و په‌روه‌رده‌كردنی فڕنده و، په‌له‌وه‌ر نییه. وازی به ڕه‌نگی شینی كاڵه و، رۆژانه به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كا و، دنه‌ده‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده. گوتم ده‌نگت خۆشه؟ پێكه‌نی و گوتی نه‌خێر. گوتم به ده‌نگی چ هونه‌رمه‌ندێكی كورد مه‌ست و سه‌رسامی، گوتی: حه‌سه‌ن زیره‌ك، عه‌لی مه‌ردان، به‌هجه‌ت یه‌حیا، به‌رگی ئه‌وروپی له‌به‌ر دهكاو، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جلكی كوردی ده‌پۆشێ ، پۆشاك به‌لایه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه‌و، ده‌یگوت كه‌سایه‌تی مرۆ نمایش ده‌كات.
یارمه‌تی خێزانی ده‌داو، خواردن چێ ده‌كا، خۆشترین خواردن به‌لایه‌وه كه‌بابه، مه‌ی ده‌خواته‌وه و، پێشان سیگاری كێشاوه‌و، وا بۆ ماوه‌ی چوار هه‌یڤانه به یه‌كجاره‌كی ته‌ڵاقی داوه‌و، لێكدی جیا بوونه‌ته‌وه. زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به نووسین و خوێندنه‌وه ده‌زانێت و، پیچهكیش زمانی فارسی، حه‌زی به گه‌شت و گوزار هه‌یه‌و، وڵاتانی: ئێران، توركیا، سوریا، ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، هۆله‌نده، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاوه دیتوونی.
مایه‌وه بڵێین پیاوێكی به‌ژن بڵیندی تژی هه‌یبه‌تی به‌خۆ. شاعیر‌و، نووسه‌رو، وه‌رگێڕێكی كاراماو، به‌توان، مرۆیه‌كی هێمن و، ئارام و، له‌سه‌رخۆ، گوته‌كانی تا بڵێی شیرین.
ئاماده‌كردنی: حه‌مه سه‌عید زه‌نگنه