Skip to Content

Friday, September 25th, 2020

پێشانگای هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار دارا ئارام…ئاراس حه‌مه‌ حسێن

Be First!
by January 23, 2008 گشتی

" ریتمی میزۆپۆتامیا "
ڕۆژانی 27-1 تا 8-2-2008
گه‌له‌ری (شاری تۆرۆنتۆ _كه‌نه‌دا)

پێشانگای ڕیتمی مۆزۆپۆتامیا له‌ کاره‌کانی  " دارا ئارام"دا

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد دارا ئارام ، یه‌کێکه‌ له‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌گمه‌نانه‌ی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان تا ئێستا به‌ ڕۆحێکی قووڵ  و عاشقانه‌ی هونه‌ر، ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی بۆ هونه‌ر ته‌رخان کردوه‌ ،پرۆفێشناڵانه‌ قوڵبوونه‌وه‌ ومامه‌ڵه‌ی جوانی  به‌ هونه‌ره‌که‌ی به‌خشیوه‌.         
درا ئارام خاوه‌نی چه‌ندین پێشانگای تایبه‌ت وهاوبه‌شه‌ له‌ وڵاتی که‌نه‌دا و وڵاتانی ئه‌وروپا،وه‌کو هونه‌رمه‌ندێکی کوردی چالاک ناسراوه‌. 
هه‌ر جاره‌ی به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ پێشانگاکانیدا به‌ کاره‌ شێوه‌کاریه‌کانی ده‌مانجوڵێنێت ،ئه‌و بابه‌تانه‌ی کاری پێ ده‌کات وه‌کو نامه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی نیشانی ده‌دات وبه‌رده‌وام سه‌رقاڵی گه‌ڕان ودۆزینه‌وه‌ی بیری نوێیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌زمونێکدا پێمان ببه‌خشێت.
به‌ لای داراوه‌ کێشانی تابلۆیه‌ک ته‌نها  پڕ کردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌کی کانفاس نیه‌ به‌ چه‌ند فیگه‌رێک یان چه‌ند ڕه‌نگێک ،به‌ڵکو کاره‌کانی ئایدیا وته‌کنیکی گرتوه‌ته‌ خۆ ،گه‌ڕان به‌ دوای ناوه‌ڕۆک ،به‌ دوای ئایدیای نوێ که‌ به‌ پێویستی مرۆڤایه‌تی ده‌زانێت بخرێته‌ ڕوو وه‌کو ڕاستیه‌کی مێژووی .
به‌ کارهێنانی ناوی میزۆپۆتامیا له‌ کاره‌کانی دارا ئارامدا ،زۆر قوڵ وڕۆحی ومرۆڤایه‌تی وشه‌فافی گرتوه‌ته‌ خۆی .دیاره‌ باس له‌ کللتور وپه‌یوه‌ندیه‌ مرۆڤایه‌تیه‌کانه‌. میزۆپۆتامیا کللتوور وجیهانێکی زۆر کۆنه‌ و به‌ هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ ئازاراویانه‌ی له‌ ناوچه‌که‌دا ڕوویاندا به‌ هۆی بارد ۆخی ئاینی و ڕامیاری ئه‌و کاته‌ به‌ سه‌ر مرۆڤایه‌تی هات زۆر گۆڕانکاری نه‌گه‌تیڤیانه‌ی به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی ومێژووی میزۆپۆتامیا هێناوه‌. پێشانگای ڕیتمی میزۆپۆتامیا پیشاندانی خه‌یاڵ وده‌ربڕینه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ مرۆڤایه‌تیه‌کان و له‌ گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر وسروشت.وه‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی نوێیه‌ بۆ سارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا مه‌به‌ست له‌ دانپێدانانی کللتووری ڕابردوو له‌ گه‌ڵ ئێستادا و تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و کللتوره‌ له‌ کارێکی نوێدا ،چونکه‌ کللتوور ڕاسته‌و خۆ په‌یوه‌ندی به‌ مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ هه‌یه‌ .هه‌ڵبژاردنی بیرۆکه‌یه‌کی وه‌ها پڕ مانا و وه‌ربگێرێته‌ سه‌ر کانفاسی کارێکی شێوه‌کاری به‌ ڕينگ مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵدا بکرێت،خۆی ه‌ل خۆیدا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و به‌ تواناییه‌ .
 دارا له‌م پێشانگایه‌دا زۆر شه‌فافیانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ تابۆکاندا کردوه‌ ،تابلۆکان له‌ چه‌ند جینێکی ڕه‌نگین پێک هاتوون ،یه‌که‌م جینی ڕه‌نگی زۆر ڕاسته‌و خۆ وعه‌فه‌وی وساده‌ ،شه‌فافیه‌ت وکردوه‌ته‌ باکگراوندێکی مۆسیقی ،بۆ ئه‌و ف یگه‌ره‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگانه‌ سه‌ما که‌ران که‌ به‌ شێوه‌ی سوریالیزمی نوێ کێشاونی دابه‌شی کردوون به‌ سه‌ر له‌ ته‌ک ئه‌م فیگه‌رانه‌ چه‌ند سیمبۆلێک واته‌ ڕه‌مزی ئه‌بستراکتانه‌ به‌ شێوه‌ی سکێج و هێڵکاری کێشاوه‌،که‌ هه‌موویان پابه‌ندی مێژوو  وئه‌فسانه‌ وکللتوری مێزۆپۆتامیایه‌ .  دارا له‌م تاقیکردنه‌وه‌ قوڵه‌ هونه‌ریه‌دا ،ئامانجی گه‌ڕانه‌ به‌ دوای هه‌ستی مرۆڤایه‌تی،په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ سروشت و شارستانیه‌ت ونوێکردنه‌وه‌ی ئه‌و کللتوره‌ ئه‌فسانێ یه‌ .گه‌ڕان به‌ دوای ناسنامه‌ ،ناسنامه‌ بۆ نوێکردنه‌وه‌ .هاوچه‌رخیه‌تی مرۆڤایه‌تی وپه‌یوه‌ندیان له‌ گه‌ڵ یه‌کتری ،وه‌ په‌یوه‌ستی بوونی له‌ گه‌ڵ سروشت وژینگه‌دا ،ناساندنی ڕابردوو له‌ گه‌ڵ ئێستادا.  

Previous
Next

Leave a Reply