Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

پێشبڕكێی سیناریۆی‌ فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ له‌نده‌ن

Be First!
by October 1, 2013 سینەما

 

 

 

 

 

له‌به‌رئه‌وه‌ی سینه‌مای كوردی پێویستییه‌كی ژیاریی به‌ سیناریۆی به‌پێز و باشداڕێژراو هه‌یه‌، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ له‌نده‌ن هه‌ڵده‌سێت به‌ سازدانی پێشبڕكێیه‌ك و لەو پێشبڕکێیەدا باشترین سیناریۆ بۆ چیرۆكه‌فیلمێك (فیچه‌ر) سەبارەت بە بابه‌تێكی كوردی هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌م پێشبڕكێیه‌ به‌شێكه‌ له‌ هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ له‌نده‌ن كه‌ له‌ 15تا24 ی مانگی یانزده‌ (نۆڤه‌مبه‌ر)ی ئه‌مساڵدا سازده‌كرێت. سیناریۆی براوه‌ بڕی 5000 دۆلار وه‌ك خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت. زانكۆی كوردستان له‌ هه‌ولێر سپۆنسه‌ری ئه‌م خه‌ڵاته‌یه‌.

 

پێشبڕكێیەكه‌ كراوه‌یه‌ بۆ هه‌موو كه‌س، به‌پێی ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:

 

1. ده‌بێت به‌شداربوو گێڕانه‌وه‌یه‌كی كورتی چیرۆكی فیلمه‌كه‌ و شێوازی مامه‌ڵكردن لەگەڵ بابه‌ته‌كەی (Treatment) بنێرێت، كه‌ له‌نێوان 1000 بۆ 1500 وشه‌دا بێت؛ (واته‌ نزیكه‌ی 3 تا 4 لاپه‌ڕه‌ی 4A)، به‌ڵام نابێت له‌وه‌ زیاتر‌بێت.

2. ده‌بێت به‌شداربوو كورته‌یه‌ك سەبارەت بە سیناریۆكه‌ (Synopsis) بنێرێت كه‌ له‌ 150 وشه‌ زیاتر نه‌بێت.

3. ده‌شێت ئه‌م دوو نووسینه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی‌ یان كوردی (كرمانجی یان سۆرانی) بنێردرێن. هیچ به‌شدارییه‌ك به‌ زمانی تر په‌سه‌ند ناكرێت.

4. ده‌بێت سیناریۆكه‌ ده‌رباره‌ی بابه‌تێكی كوردی بێت.

5. ده‌بێت له شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکەدا، چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باسبكرێت و (Plot) واته‌ پیلان و نه‌خشه‌ و هێڵی چیرۆكه‌كه‌ دیاریبكرێت و كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانیش ده‌سنیشان بكرێن.

6. ده‌بێت له‌ شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکەدا ئه‌وه‌ش ده‌سنیشان بكرێت كه‌ ئایا بابه‌ته‌كه‌ بیرۆكه‌ی خودی به‌شداربووه‌ یان وه‌رگیراوه‌؟ ئه‌گه‌ر وه‌رگیراو بێت، ئه‌وا ده‌بێت ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ بكرێت و ئه‌وه‌ش دیاریبكرێت كه‌ ئایا ڕە‌زامه‌ندی له‌ خاوه‌نی بابه‌ت و بیرۆكه‌كه‌ وه‌رگیراوه یان نا‌؟

7. له‌ هه‌ر به‌شداربوویه‌ك ته‌نها بیرۆكه‌ی یه‌ك سیناریۆ په‌سه‌ندده‌كرێت. ناردنی زیاتر له‌ یه‌كێك ده‌بێته‌ هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌شداربوونه‌كه‌.‌ 

 

بۆ به‌شداربوون، تكایه‌ ئه‌و دوو نووسینه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ داواكراون بنێره‌ بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌:

screenplay@lkff.co.uk

 

بۆزانیاریی زیاتر، ده‌توانیت سه‌ردانی ماڵپەڕەی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ له‌نده‌ن بكه‌یت:

www.lkff.co.uk

 

تكایه هاوشانی به‌شداربوونه‌كه‌ت(سی ڤی)یه‌كیش بنێره‌. ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ ئه‌رشیڤی فێستیڤاڵه‌كه‌یه‌ و ناخرێته‌ به‌رچاوی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌ سیناریۆكانیان به‌بێ ناو ده‌خرێته‌به‌رده‌م.‌

 

دوا کات بۆ به‌شداربوون و ناردنی (Treatment) و (Synopsis)ه‌كه‌:

یه‌كشه‌ممه‌، 20/ 10/ 2013، كات (12) ی شه‌و به‌كاتی گرینیچ.

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply