پێشنیارێكی پێویست بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانی ئێراق
ته‌نگژه و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ئێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌مان بۆ پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه كه ئیدی ده‌رفه‌ته‌كانی (خۆگێلكردن و بازدان به‌سه‌ر فاكته‌كاندا)، زۆر به‌خێرایی ڕوو له به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ن و هێز و پێزی كشانیان پێوه نه‌ماوه و ڕووه و فه‌نابوون تیژڕه‌وتربوون.
لێره‌شه‌وه، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌گشتی و (پارتی و یه‌كێتی)یش به تایبه‌تی و له‌سه‌روو هه‌موانیشه‌وه، به‌ڕێزان (مام جه‌لال و كاك مه‌سعود و كاك نه‌وشیروان)، بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان له به‌رده‌م دووڕیانێكی مه‌ترسیداردایه و دۆخه‌كه‌ش به‌وشێوه‌یه به‌ڕێوه ناچێت و كه‌سیش به‌خودی خۆشیانه‌وه لێی ده‌رباز نابێت.
لێره‌شه‌وه، پێویسته ئه‌و به‌ڕێزانه و به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێزه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا، له فۆڕمێكی دیكه‌ی سیاسه‌ت و كاركردنی پێكه‌وه‌ییدا، به‌خۆدا بچنه‌وه و قۆڵی كاركردن و هاوكاریكردنێكی ته‌واو (نوێ) و جیاواز (له‌وه‌ی كه هه‌بووه)ی لێهه‌ڵبماڵن و له‌وێشه‌وه دیارده‌ی(ئینتمابوون)ی خۆیان و ئێمه‌مانیش بجووڵێنن و سه‌رله‌نوێ گیانی به‌به‌ردا بهێننه‌وه.
لێره‌شه‌وه به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌م پێشنیاره (ده‌ستبه‌جێی)یانه‌م هه‌بێت:
یه‌كه‌م: ڕاگرتنی هه‌رجۆره جه‌نگ و پێكدادانێكی میدیایی و لێك دابڕین و ده‌ستبه‌رداربوونی پرۆسه‌كانی چڕكرنه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێ ناپێویسته‌كان، له نێوان هێزه‌كانی كوردستانی ئێراقدا.
دووه‌م: سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی سیاسیانه‌ی ناوماڵی گه‌لی كوردستانی ئێراق، له فۆرمێكی نوێی (نه‌ته‌ویی)انه‌دا و سازاندنی گوتارێكی تۆكمه و یه‌كگرتووی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كارا و ناوزه‌دكردنی به (سووره گوتار یان (گوتاری سوور)ی گه‌لی كوردستان.
سێیه‌م: پێكهێنانی (سوپای مافپارێزی گه‌لی كوردستان – پێشمه‌رگه)، له‌ژێر (سه‌ركردایه‌تییه‌كی پیشه‌وان)ی كوردستانیانه‌ی بێلایه‌ندا، كه ئه‌ركی ته‌نیا و بنه‌ڕه‌تیانه‌ی پاراستنی ده‌سكه‌وت و هێنانه‌دی مافه پێكهاته‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستانبێت و هیچی دی .
چواره‌م: بزواندن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و كاراكردنی پرۆژه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی خزمه‌تگوزاری و پرۆسه‌كانی به (هاوڵاتیبوون)ی خه‌ڵكی كوردستان.
21/12/2012
د. هێمن مه‌جید