Skip to Content

Tuesday, September 22nd, 2020

پێكی ئەم جامە…

Be First!
by February 8, 2008 ئەدەب

 هۆنراوەی : فەرەیدون موشیری….
 وەرگیرانی: د. ناێح قەرەداخی….

 هەموان ئەپرسن
 "-لە خوڕەخوڕی سیحراویی ئاوا
 -لەشەكانەوەی دڵگیری گەڵا
 -لەیاریی هەوری سپیی شینایی بەرزو هێمنا
 -چی نیهانە وا
  بەرەو قوڵایی خەیاڵت ئەبا؟"
 "-یا لە خەڵوەتی كپی كۆترا
 -لە هەوڵی بآ ئەنجامی شەپۆلا
 -لە پێكەنینی ئەم جامەدا یام
 -چی نیهانە وا كە چەندین سەعات
 ورد تآی ئەڕوانی وا كش و سەرسام؟"
 نا نەلەبیری هەورو ئاوام من
 نەبیری گەڵام
 نەئەو شیناییەی وا بەرزو هێمن
 نە ئەو ئاگرە داغەی خزاوە بۆ ناو دڵی جام
 نەهی تەنیایی كپی كۆتران
 نا من لە بیری ئەمانەدا نیم.
 سروەی درەختان لە بەیانییا
 سەمای عەتری گولأ لە ئامێزی با
 هەناسەی پاكی گولاڵە لەناو سینەی كوێستانا
 رازو نیازی پەرەسێلكەكان لەگەلأ بەیانا
 ترپەی پەیاپەی دڵی كائینات لە پەڵە گەنما
 ڕەوتی ڕەنگ و تین  لەگۆنای گوڵا
 هەموو ئەمانە ئەبینم، ئەبیەم
 بەڵام من بیری هیچ كامیان ناكەم
 من تەنیا لەتۆ بیر ئەكەمەوە
 ئەی پاكت چاكی
 لەبیری تۆدام تەنیاو تەنیا
 هەموو ئان ودەم
 لەهەر شوێنآ هەم
 حاڵم هەرچی بآ بیری تۆ ئەكەم
 ئەمە بزانە
 بەس تۆ بزانە
 وەرەلام ئەتۆ
 بمێنەرەوە لای منی تەنیا
 بمێنەوە تۆ
 لەجێی مانگەشەو  تاریكە شەوان
 تۆ بدرەوشێوە
 لەجێگەی هەرچی گوڵی دنیایە، گیانم بەقوربان
 تۆ پآ بكەنە
 ئەوا من كەوتووم  لەبەر پێی تۆدا
 لەمووی بڵندت بڕێسە هەودا
 تۆ خۆت بمگرە
 تۆ خۆت بم بەستە
 خۆت بكە داوا
 پەرەسێلكەكان، وەڵامەكانیان خۆت بیدەرەوە
 داستانی هەور خۆت بیگێرەوە
 بمێنەوە تۆ
 دەسا لە دڵی پیاڵەی وجوودا
 تۆ خۆت بجۆشە
 لە پێكی گیانم ئەم یەك نەفەسەم لە دڵا ماوە
 دەسا دوا پێكی ئەم جامە بۆشە
 تۆ خۆت بینۆشە
 
 ********
 

Previous
Next

Leave a Reply