پێنج کورتە شێعری عاشقانە
Closed
“١”
دەمەوێت..
لە نەرمی شێعرێکدا
بتهۆنمەوە و
لە باوەشی غەزەلێکدا..!
بتخەوێنم.
“٢”
ئاوازی هەنگاوەکانت
هەموو گەردوونی گرتووە
ئازیزم..!
ئەوە سەمفۆنی سەماتە
یان..
قرچە قرچی شیشەی دڵم؟
“٣”
ڕەنگی چاوت
تاڵاوی قاوەی خۆشەوستیت
دەداتەوە.
“٤”
چاوەکانتم لێ دامەخە نازەنینم
کەشتی دڵم
بەبێ فانۆسی چاوانت
بە گاشە بەردێک تێک دەشکێ.
“٥”
تەنیا سوجدەم بۆ خودایەک برد
کە لە شەوێک..
بێ هیچ مەرجێک
هەموو بەهەشتی
لە باوەشێکدا پێ بەخشیم.
ن: هێمن ئەمانی