پێوه‌ری دیموكراتییه‌تی حوكم
ئه‌مڕۆ ئیتر له‌لای هه‌موو مرۆڤێكی ژیر‌و خاوه‌ن ئاوه‌ز ڕوون و ئاشكرایه كه‌وا دیكتاتۆریه‌ت وه‌ك سیستمێكی حوكمڕانی له‌سه‌ر هه‌ر بسته زه‌وییه‌ك بێت ئه‌وه خۆسه‌پاندنی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی ئینتهازییه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، كه‌بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت دڕنده‌ترین ئامراز بۆ له‌یه‌كترازانی كۆمه‌ڵگه به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام بوونی خۆی له‌كپكردنی ئازادییه‌كان و كوشتن وبڕین و برسیكردنی خه‌ڵكدا ده‌بینێته‌وه له‌ڕیگای دروستكردنی چینێكه‌وه به‌سه‌ر چینه‌كنیتردا و خۆشكردنی ئاگری دوبه‌ره‌كانێ له‌نێوانیاندا.
بۆ رزگار بوون له‌م مه‌ترسییه هیچ ڕێگایه‌كیتر نییه جگه له‌وه‌ی كه‌وا دیموكراتییه‌ت بكه‌ینه میتۆدێكی ته‌ندروست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و چاودێریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك، دیموكراتییه‌ت وه‌ك سیستمێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه وه‌ستاوه كه‌وا حوكمڕانی به‌ده‌ستی سه‌روه‌یی میلله‌ته‌وه بێت، له‌گه‌ل پارێزگاریكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه تابیه‌تی و گشتییه‌كان. له‌م بواره‌شدا ده‌بێ هه‌لی به‌شداریكردنی خه‌ڵك مسۆگه‌ر بكرێت له‌بڕیاردان و پته‌و كردنی ئه‌و یاسایانه‌دا كه‌وا ژیانی میلله‌ت ڕێكده‌خه‌ن.
به‌پێی ئه‌م خه‌سڵه‌ته بێت ئه‌وه دیموكراتییه‌ت شێوه‌ی ژیانكردنه‌و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر ده‌وه‌ستێ كه‌گرنكتریان یه‌كسانی و ئازادی راده‌ربڕین و بیركردنه‌وه‌و گوزارشت له‌خۆكردنه، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی لیستی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، له‌گه‌ڵ ڕێكحستنی ئامرازی به‌رهه‌مهێنان و پته‌وكردنی مافی كرێكاران، هه‌روه‌ها چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رتاپای ده‌وڵه‌تدا. چه‌مكی دیموكراتییه‌ت وه‌ك شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری بریتییه له‌ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی حه‌تمی هه‌ڵبژاردن به‌پێی سیسته‌می ده‌نگدان و نوێنه‌رگه‌رایی، پێش له‌هه‌موو شتێكیش ده‌بێ ئه‌مه له‌ده‌ستوردا یان له‌یاسای بنه‌ڕه‌تیدا بچه‌سپێت له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوڵاتیبوونی دابڕاو له‌ئایین و ئایینزاو نه‌ته‌وه‌گه‌رایی و ڕه‌نگ و ئینتمای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها ده‌بێت پارته‌كان وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌رجه پێك بهێنرێن، هه‌روه‌ها ده‌بێت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی بێت بۆ مانه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه نابێ له‌ده‌ستوردا بگوترێ فڵانه ئایین ئایینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته یان ده‌وڵه‌ت پێك هاتووه له‌فڵانه نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره، چونكه ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ڕێسا‌و یاساكان ده‌بێت ، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی له‌سه‌ر شێوازی پارته‌كان واده‌كات ده‌وڵه‌ت جگه له‌دیكتاتۆرییه‌تێكی داپۆشراو به‌دیموكراتییه‌ت هیچیتر نه‌بێت، هه‌رچه‌نده بیرمه‌ندان و سیاسه‌تمه‌دارانی نووسه‌ر وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی حه‌تمی گه‌شه‌كردنی بیری مرۆڤایه‌تی سێ كۆڵه‌كه‌یان بۆ دیموكراتییه‌ت داناوه كه‌به‌بێ یه‌كێكیان دیموكراتییه‌ت نابێته دیموكراتییه‌تێكی راسته‌قینه، ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1- ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل
2-یه‌كسانی
3- ئازادی بیر‌و ڕا.
ئه‌مانه‌ش بۆ به‌رده‌وام وبوون و پته‌وكردنیان پێویستیان به‌چه‌ند مه‌رجێك هه‌یه، ده‌كرێ به‌مه‌رجی ته‌ندروستی دیموكراتی ناویان بنێین، ئه‌مه‌ش بریتییه له‌دابین كردنی دیموكراتی سیاسی و فكری و ئابوری له‌یه‌ك كاتدا، كه‌له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كۆبكرێنه‌وه‌و له‌یه‌ك دانه‌بڕێن، دیموكراتی سیاسی به‌رجه‌سته ده‌بێت كاتێك كه‌وا میلله‌ت به‌ئازادی نوێنه‌ره‌كانی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌هیچ كه‌سێك ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، بائه‌ولایه‌نه هه‌رچه‌نده پێكهاته‌و ئیعتباری به‌هێزیشی هه‌بێت بێت، چونكه وه‌سیه‌تكاری ته‌نیا به‌سه‌رقاسره‌كاندان ده‌سه‌پێنرێت، هاوڵاتیش قاسر نییه به‌ڵكو ئه‌و له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و شوێن وكاتێكدا خاوه‌نی ته‌واوی كه‌ماڵی ئه‌قڵی خۆیه‌تی، دیموكراتییه‌تی فكریش بریتیه له‌به‌ردانی جڵه‌وی فكری ئینسانی وه‌ك تاكه گوزارشكه‌رێك له‌بوونی ویژدانی ئینسانی به‌وپێیه‌ی كه‌وا دیارده‌یه‌كه بۆ داهێنان و خوڵقاندن به‌بێ هیچ كۆت و به‌ندێك، ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و به‌رگریكاره ده‌بێته زۆردارێك به‌سه‌ریه‌وه، زۆردای و پاوانخوازیش دوو خه‌سڵه‌تی ناشرینن مرۆڤی ئازاد قه‌بوڵیان ناكات، به‌ڵام دیموكراتی ئابوری كاتێك دێته‌دی كه‌وا هه‌لی كار له‌به‌رده‌م هه‌موو كه‌سێكدا بره‌خسێ تاببێته هۆكارێك بۆ خوڵقاندنی میله‌تێك كه‌به‌هه‌موو توانایه‌وه كار بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا هێزی كار زیاد بكات و داهێنان وبه‌خشین نوێ ببێته‌وه، له‌به‌ر ڕوناكی ئه‌مه‌ش ده‌سهاتی نه‌ته‌وه‌یی تاك وده‌وڵه‌ت زیاد ده‌كات، دیموكراتییه‌ت كۆمه‌ڵێ ئامانجی هه‌یه به‌جێهێنانیان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا هه‌وو هاوڵاتییه‌ك ژیانێكی باش و به‌كه‌رامه‌تی هه‌بێت له‌گه‌ل به‌ده‌سهێنانی هه‌لی كار له‌ڕێگای ئه‌م شێوانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: به‌رجه‌سته بوونی ئاسایشی سیاسی وئه‌منی، چونكه دیموكراتییه‌ت سیسته‌مێكه گه‌ل ده‌توانێ به‌بێ گۆڕینی بناغه قانونییه‌كانی حوكم ده‌سه‌ڵاتداران بگۆڕێ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ به‌رقه‌راربوونی ئیستقرای كۆمه‌ڵایه‌تی و دڵنیابونی هاوڵاتیانی، چونكه دیموكراتییه‌ت جێگیر نابێت گه‌رهاتوو گۆڕانكاری له‌ڕێگای هێزو توند‌و تیژی و به‌میلیتاریكردنی به‌شێك یان هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌وه بوو، یان دابه‌شكردنی میلله‌ت بۆ ئۆردگاو میلیشیای دژبه‌یه‌ك.
دووه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌و له‌ناوبردنی تاوان و تاوانی رێكخراو.
سێیه‌م: خۆبه‌ستنه‌وه‌ی سیسته‌می دیموكراتی به‌مافه‌كانی مرۆڤ وگرنگیدان به‌ومافانه‌و پاراستنی ژینگه.
چواره‌م: جه‌نگ له‌دژی هه‌ژاری و بێكاری و نه‌هێشتنی برسێتی و قاتوقڕی و كه‌مكردنه‌وه‌ی تائاستێكی باش.
پێنجه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری به‌هه‌ردوو ئاسته‌كه‌ی ئاسۆیی و ستونی ، به‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری.
شه‌شه‌م: گه‌یشتن به‌ئازادی فكری له‌ڕێگای كۆمه‌ڵی دامه‌زراوه‌ی میدیا و رۆژنامه‌ی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆی بی مه‌رج و له‌مپه‌ر.
حه‌وته‌م: دابینكردنی سه‌ربه‌خۆیی داده‌وه‌ر له‌نێو دامه‌زراوه‌ی دادوه‌رییه‌كی سه‌ربه‌خۆدا، چونكه ئه‌مه گرنتی سه‌ركه‌وتنی دیموكراتییه‌ته، له‌گه‌ڵ نه‌هێشتن و ڕێگرتن له‌تێكه‌ڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌كان، له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌واباسی دیموكراتییه‌ت ده‌كه‌ن تا بزانرێ ئاخۆ گوێ ڕایه‌ڵی چه‌كن یان گویچ ڕایه‌ڵی دیموكراتین، له‌م بواره‌شدا ئه‌و وته به‌ناوبانگه‌ی داده‌وه‌ری ناسراوی ئه‌مریكی ( ئستوری) بیر ده‌هێنینه‌وه كه‌ده‌ڵێت(…له‌نێو ئه‌و حكومه‌تانه‌دا كه مرۆڤ دایمه‌زراندوون ته‌نیا دوو هێز هه‌یه…هێزی چه‌ك و هێزی یاسا…ئه‌گه‌ر هێزی چه‌ك زاڵ بوو، ئه‌وه بێگومان ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا سیسته‌مه سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌ر سیسته‌مه مه‌ده‌نییه‌كاندا زاڵ‌بن…).
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئه‌لشروقی به‌غدادی.