پێڵاوه‌كانت ده‌كه‌مه تابووت … سیروان کەریم
گۆره‌وییه‌كان به كفنم
تا شه‌یتان به گه‌مژه‌ییم پێبكه‌نێت…
قه‌یتانی پێڵاوه‌كانت ڕوو له‌منن
منیش ڕووم نایه
سه‌یری پێڵاوه‌كانت نه‌كه‌م…
هه‌ركات ژماره‌ی پێڵاوه‌كانت
یه‌كسان بوو به ته‌مه‌نی من
ئه‌وكات زیاتر خۆشم ده‌وێی…
پێڵاوه‌كانتم له‌ناو ڕه‌فی
كتێبخانهكهما داناوه
تا دڵی كتێبه‌كانم له لێدان نه‌كه‌وێ…
ژماره‌ی پێڵاوه‌كانت سی و حه‌وته
تكایه كه‌س تێل بۆ ئه‌و ژماره‌یه نه‌كا…
پێڵاوه‌كانت به ملما هه‌ڵه‌واسم
ده‌چم بۆ ماڵی خوا
تا له گوناهه‌كانم خۆش بێ…
پێڵاوه‌كانت به‌ر له خه‌وتن ده‌سڕمه‌وه
تا خه‌ونی ناخۆش نه‌بینم…
بۆنی پێڵاوه‌كانت
(میمیتۆ)ی ناو ڕۆمانی
(زۆربا)م بیر ده‌خاته‌وه…
شه‌وان پێڵاوه‌كانت نامێنن
نازانم له ئاسمانن
یان له پێی فریشته‌یه‌كدا له پیاسه‌یه…
ژماره‌ی پێڵاوه‌كانت سی و حه‌وته
وای ئه‌و ژماره‌یه‌م چه‌نده خۆشده‌وێ…
پێڵاوه‌كانت سپین
دڵم ره‌ش
كه‌چی دڵم
پێت نا ,پێڵاوهكانتی خۆش ده‌وێ…
نا..پێڵاوه‌كانت بیری پێت ده‌كه‌ن
منیش جوانی نینۆكه‌كانی پێتم بیر ناچێته‌وه…
له بنی پێڵاوهكانتا نوسراوه
دڵم كه‌وتۆته ناو پێڵاوهكانتهوه…
تێبینی/ له‌م شیعره‌دا سوود له شیعری (پێڵاوه‌كانی) حه‌مه كاكهڕهشی شاعیر وه‌رگیراوه.