پێڵاوه‌كانم ئه‌گه‌ن, خۆم نا ……به‌شدار سامی
0
نووسینه‌وه‌ی ژێرپێیه‌كانی كۆڵانێك له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی نیگه‌رانیدا1
سنگم پڕبووه له نیگه‌رانی
ته‌ڕایی جه‌سته‌م له جۆگه‌كانی مندالیدا جێماوه
به حاڵ گه‌یشتومه‌ته ئێره
به حاڵ پیاوێكم كۆكرده‌وه بۆ گه‌یشتن به ئێره
پیاوێك له پاشماوه‌ی ته‌نیایی
پیاوێك له ڕژانی ژێرپێیه‌كانی ته‌نیایی
تا گه‌یشتن به ئێره پارچه پارچه.
ڕه‌نگه له ئه‌ساسه‌وه بۆ ئه‌وه هاتبم تا ته‌نیابم
ئه‌گینا ئه‌م هه‌موو ته‌نیاییه بۆ له من دا كرمۆڵه‌ی كردووه؟
ده‌م كوتێ ئه‌م ئاژاوه‌یه
ئه‌م ئاژاوه‌یه له‌سنگم دا نیگه‌رانی ده‌كوتێ
ئینسانبوونم ده‌كوتێ.
ڕه‌نگه ئه‌م پیاوه به‌گالیسكه‌ی وه‌رزه‌كاندا تێپه‌ڕێت و نه‌گات به هیچ كوێ
جه‌نگی جگه‌ره‌ی لێ ده‌ركه‌ی.
من چۆڕاوم
هیچم نیه بۆ گمه‌ی ئاوه‌دانی
ئاسمان له من دا جۆرێكیتر ده‌بارێ
من جۆرێكتر ده‌ڕوانم
ته‌نیاییم به پڕبوونی كۆڵانه‌كان له پێڵاو كۆتایی نایه
ئه‌مه سه‌ره‌تای شپڕزه‌ییمه
ته‌نیاییم له‌وشوێنه ده‌ست پێده‌كا
كه وه‌ڕس ده‌بم له ته‌نیایی و
بڕیاری ڕاكردنی لێ ده‌ده‌م.
من له زه‌ویدا كوژاومه‌ته‌وه.هه‌ڵم له قاقام به‌رزنابێته‌وه
ڕسته‌یه‌كی ته‌زیوم
یانی په‌ككه‌وته
دروستر بڵێم: زه‌وی له لوره‌ی من بسمیلكراوه
تۆئه‌مه‌ت ده‌زانی
ده‌زانی
ته‌نیایی له من دا پیته‌كانی لێ به‌ربه‌وه…
له من دا به هێڵه‌كان داده‌ڕوات…
له من دا حیكایه‌ته‌كانی وشك بوونه‌وه هه‌ڵده‌خات…
له من دایه موسیبه‌تی ته‌نیایی.
من وه‌ها پیاوێكم چۆڕاو له ته‌نیایی
چۆڕاو بۆ ته‌نیایی
به‌هۆی ته‌نیایی مه‌وه
هێنده‌ی باران ته‌ڕیی به‌ركه‌وتووه چاوه‌كانی دایكم
هێنده‌ی بێ تاقه‌تی ژوورێكی ته‌نراو به دووكه‌ڵی جگه‌ره‌یش
بێ ده‌نگی له جه‌سته‌م دا كۆبۆته‌وه.
من پیاوێكم عاجز له هه‌مووشت
له خۆیشم
به منداڵیش بیرم نایه‌ت تامی ژیانم كردبێ
ئێستایش ئه‌وه‌تام
له به‌رده‌م ساده‌ترین گوزه‌ران دا.
سه‌رم سووڕده‌خوا ڕه‌نگه واده‌ی تۆرانم بێ
له هه‌موو شت
له خۆیشم.
دره‌ختێك شك نابه‌م له جگه‌ره‌م بستێَََنێ و
به‌و عه‌تره‌ی كه ئێواران خۆم په‌رش ده‌كرده
كۆڵانه‌كانی یار
كۆمكاته‌وه.
دوور نیه دوا قومی ژیانم میراتی جگه‌ره‌یه‌ك بێ..
جگه‌ره‌ی لێوی نیشتیمان
نیشتیمانێك له من دا مه‌نفا
من له‌ئه‌و دا ته‌نیا
په‌راوێز.
من له نیشتیمان دا
بێ نیشتیمانیم به‌ركه‌وتووه
هیچم نیه هیچ
زۆرجار نووسیومه: نیشتیمان تا ئه‌و شوێنه جوانه كه نیمه
لێ ئه‌وه ڕسته‌یه‌كه
ده‌شێ دوای مردنم پیاسه‌بكا
ده‌شێ وانه‌بێ
ئه‌مه‌یش به‌شێكیتربێت له نیگه‌رانیم.
من پیاوێكم نیگه‌ران
نیگه‌ران له هه‌موو شت
له خۆیشم
هه‌موو سه‌عاتێك شێست ده‌قیقه له ته‌نیاییدا ژیاوم
شه‌قامه‌كانم به‌خشیوه به پیاسه‌كانم
پیاسه‌كانم به ته‌نیایی
ته‌نیایی به ژورێك
ژورێك له من دا كرێچی
من له ئه‌ودا ته‌نیا.
له‌وه نیگه‌رانتر قه‌ت خۆم پیشانی ماڵه‌وه نه‌داوه
سوڕ ده‌زانم
ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی من كاره‌ساتێكی له دواوه‌یه
هێواش هێواش له ته‌ماشاكردنی جگه‌ره‌دا كاڵ ده‌بمه‌وه
هیچم نه‌ماوه بۆ ته‌ماشاكردن
بۆ چاوه‌ڕوانی!
كۆمكه‌ره‌وه ئه‌ی زه‌وی
ژیان له نێو پێلاوه‌كه‌مدا بۆنی گۆره‌ویی گرتووه..
قرچه‌م دێت .
ژیان له مندا ناگوزه‌رێ
من له ئه‌ودا بیر چوومه‌ته‌وه
بیره‌وه‌ری ده‌م نووسێته‌وه
بیره‌وه‌ری ته‌نیایی
ته‌نیایی له نهێنی زه‌مه‌نێكیتردا تا گه‌یشتن به ئێره
نهێنی ماوه‌ته‌وه
بم جه‌ربێنه ئه‌ی خاك
ئه‌ی عه‌ده‌م
له‌وانه‌یه مه‌رگی من په‌رشكردنی تاریكبێت
ئه‌گه‌ر ته‌نیا جێهێشتنی ژوره‌كه‌یشم بێت.
تاقه‌تی ته‌ماشاكردنی باخچه‌كانی نیشتمانم نه‌ماوه
باخچه‌كانی نیشتیمانێك له من دا په‌ڕپووت ….ڕووت له گه‌ڵا
قه‌ره‌باڵغ له هیچ…له بۆشایی
چی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ؟
چیم لیێ چاوه‌ڕوان ده‌كا؟
بونم له ته‌په‌ی پێی مێروله‌یه‌ك خاڵیتره بۆ ژیان
له نیشتیمانێكی نێو قه‌فه‌زی حزب شیاوترم بۆ مردن
ئێره ئه‌و جێگایه‌یه كه من تیایدا ده‌بێ بنووسم كۆتایی
ئێره كۆتایی ژووره‌كه‌مه!
خه‌مێك له باوه‌شم ده‌خولێته‌وه
خه‌مێك سه‌رقاڵ
به نووسینه‌وه‌ی دوایین نه‌هامه‌تی سه‌ر ته‌وێڵم
ڕووناكییه‌ك شك نابه‌م نیگه‌رانیم له خۆیدا كۆكاته‌وه
جگه‌ره به جگه‌ره شێ‌دار ده‌كه‌م
به نیگای هه‌میشه بێده‌نگی ئینجانه ده‌ڵێم:
ئێمه چین هاوڕێم
ئه‌و هه‌موو سه‌فه‌ره‌مان كرد
ئاسمانمان هه‌ر شینه
چنگێك سێبه‌رماننیه له (با).
به من چی شه‌قامێك دروستكراوه بۆ پیاسه
كه ماڵێكم نه‌بێ دوای جووتبوونی خۆم و ژنه‌كه‌م
له ژیان بڕوانێ.
من وه‌ڕسم له به‌خشینی تاڵه‌كانی ته‌مه‌نم
به حیله‌ی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی وایانكرد
با بمبات له دره‌خت بزربم.
ڕه‌نگه لات كوفر بێ
كه نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه نێو كۆڵانه‌كانی خودا
ئاخر ئه‌وه گوناهی من نیه
كه نه‌توانم له‌وه زیاتر یاریی له‌گه‌ڵدا بكه‌م
ئه‌وه گوناهی خۆیه‌تی كه‌نه‌یتوانی وام لێ بكا
بۆ هه‌میشه ترپه‌كانی دڵمی پێ ببه‌خشم،
دواتر من له‌و جێگایه دا ده‌مرم
كه خودا قوڵانێك بۆشایی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ژیان
بۆ ئاشت بوونه‌وه‌ی سه‌ركێشیم له‌گه‌ڵ ئارامی.
ئێستا هه‌رخۆم
خۆم به چركه‌كانی بێتاقه‌تی به ستاوه‌ته‌وه و
ناگه‌م به‌هیچ
ده‌بێ پاڵكه‌وم
قوڵانجێك خاكم به‌رنه‌كه‌وتوه
ئاوه‌دانی چۆن به‌رپاكه‌م؟
تۆ ژماره‌ی هیلاكی جاده‌كانتم بۆمه‌خه‌ره سه‌ر له‌پ،
ژیان له تۆدا جگه‌ره‌كه‌ی كه‌ی داده‌گیرسێ؟
چۆن داده‌گیرسێ؟
ژیان له ژووره‌كه‌ی من دا له هیچی تێپه‌ڕنه‌كردووه
هیچ واتا كۆڵانێك له بۆشایی.
من ده‌رفه‌تێكم نه‌ماوه بۆ سڵاو
تا جارێكی‌تر سه‌رێك هه‌ڵكێشم له كۆڵان
ته‌نیایی نه‌بێت به كه‌لكی شتێكیترنایه‌م
ته‌نیایی نه‌بێت بۆ نی شتێكیترم لێ نایه‌ت
ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه له من دا ئاژاوه‌یه
ئاژاوه له داگیرسانی ته‌نیایی دا جه‌نگه جه‌نگ
من هیچ نیم ته‌نیایی نه‌بێت
خۆم نیم ته‌نیایی نه‌بێت
تێگه‌یشتی موسیبه‌تم؟
من وه‌هام
كاتم نیه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا
خۆم داوه‌ته به‌ر بێده‌نگی ژوره‌كه‌م و
بێ ویستی خۆم جگه‌ره‌یه‌كی زۆرم كێشاوه
ڤۆدگایه‌كم خواردۆته‌وه
سه‌رمه‌ستیش نیم به تووڕه‌یی.
هه‌ر هیچ نه‌بێ په‌نجه‌ره‌یه‌كم هه‌یه بۆ خۆكوشتن
بۆ دووركه‌وتنه‌وه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی
سیمای ته‌ڵخی شار
له‌خۆم
خۆمی به‌رده‌م ئاوێنه
ئاوێنه‌ی گومان
له باوكم كه زۆرجار دێته ژووره‌كه‌م و ده‌ڵێ:
نووسینه‌وه‌ی ژیان مردنێكی جوانه
كه من له مه‌به‌سته‌كه‌ی تێگه‌یشتم نیه
ئه‌ویش ڕونی ناكاته‌وه و
ده‌ڕوا
بێئه‌وه‌ی ئاوڕ له هیلاكیم بداته‌وه
ده‌ڕوا و له من ونده‌بێ
له من دا ته‌نیا ده‌بێ
ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه
من هیچم نه‌ماوه تا هاوڕێیه‌تی باخچه
له من دا بمێنێته‌وه
له من دابچێته‌وه نێو ڕسته‌كانی شیعر
هیچم نه‌ماوه بۆهاوڕێیه‌تی تۆ ئه‌ی باخچه
ئه‌ی بیره‌وه‌ری
تۆیش له من دا ته‌نیای
تۆیش له من دا ته‌نیا ده‌بی
ته‌نیا ده‌مێنیته‌وه
له‌وه ده‌چێ كه‌مێكیتر له نێو تاتای ڕاڕاییدا په‌رشببم و
وه‌ك دلۆپێك ئاوی خه‌ست بڕژێم
ڕه‌نگه نه‌توانم له‌وه زیاترچنگت پڕكه‌م له بۆنی په‌نجه‌كانم.
نووسینی نامه‌یه‌كی تر به خه‌تی ژیان
بۆ من سه‌ختتره له ده‌ستپێكردنه‌وه
دڵم ده‌ڵێ ئه‌و ته‌نیاییه چه‌نده ساده‌یه
هێنده‌ش كاریگه‌ر.
كاریگه‌ر به خودی ته‌نیایی
ڕه‌نگه له قه‌ده‌ری من تێنه‌گه‌یشتبی.
من له ته‌نیاییدا خۆم كۆكرده‌وه
جگه له ته‌نیایش بیرم نایه‌ت شتێكم كۆكردبێته‌وه
هه‌موو سامانی ژووره‌كه‌م
له بۆشایی و
پیاوێكی ته‌نیا و
ژنێكی نیگه‌ران تێپه‌ڕناكات
ئه‌وجه‌نگه ده‌مێكه داگیرساوه
ده‌مێكه په‌ره‌ی سه‌ندوه
هێواش هێواش له ژیان تۆراوتر ده‌بم
ماله‌كه‌م له ژورێك دایه
ژوره‌كه‌م له جاده‌كان ده‌ڕوانێ
نازانم چۆن به ژنه‌كه‌م بڵێم ده‌بێ نه‌تبینمه‌وه
ئاخر ئه‌ویش گوناحه
گوناحێك خۆی به من به‌ستابێته‌وه
چۆن ده‌كرێ به جێی بێڵم
ئاخرچۆن؟
له‌و جه‌نگه‌دا كه‌س براوه‌نیه ته‌نیایی نه‌بێ
هیچ شتێك دۆڕاونیه ئینسان نه‌بێت.
هێنده نیگه‌رانم ده‌ڵێی قه‌ت ناگه‌مه سه‌ری كۆڵان
ئه‌م ئێواره‌یه كه دوا ئاوڕدانه‌وه‌ی خۆرنشینم له په‌نجه‌ره‌كه‌مه‌وه بینی
تێگه‌یشتم كه من ته‌نیا خۆم دیوه
بۆیه نه‌مزانیوه كه‌سانێك هه‌ن
به‌هۆی منه‌وه ته‌نیان
به هۆی منه‌وه ئازار ده‌چێژن
ئێستا ده‌زانم بێده‌نگی چه‌نده ترسناكه
گه‌ر نه‌مه‌وێ قسه‌بكه‌م
ده‌بێ خۆم كۆكه‌مه‌وه
ده‌بێ خواحافیزی بكه‌م
پیاسه‌یه‌ك سه‌رقاڵی كردووم
ڕه‌نگه ببێ به سه‌فه‌ر.
2009
bashdarsami@yahoo.com