Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

پەلەكردن خزمەت بەنوسینو دنیاى رۆژنامەوانى ناكات..خه‌نده‌ جه‌مال

Be First!
by January 21, 2008 ژنان

 روونكردنەوەیەك  بۆ قەڵەمەكەى (كەژ)…
 گەرچی درەنگ وەختو بەهۆى كەمێك سەرقاڵیمەوەو بەوەڵام هاتنەكەتم بینی لەسەر بابەتەكەى من بەنێوى(دەستدرێژى یان حەزى هەردووك)و نیازیشم نەبوو وەڵامت بدەمەوە، بەڵام تكایە ئەم نوسینەش وەك وەڵام بۆ بابەتەكەت وەرمەگرە تەنها روونكردنەوەیەكت دەدەمىَ:
  تۆ جگە لەوەى زۆر بەپەلە بابەتەكەى منت خوێندوەتەوە، زۆر بەناهەقانەش شەرحی دێڕەكانى منت كردووەو نوسیوتە "سەربارى ئەو ناهەقییە سوكایەتییە بارانەى بەژنانى دەكەیت"!!! بەڕێز پێش هەموو شتێك من لەهیچ نوسینو بەدواداچوونو وتارێكمدا بەموتڵەق قسەم نەكردووەو دژى ئەو كەسانەش وەستاومەتەوە كەبەموتڵەقى دەپەیڤن، چونكە تەنها خودا موتڵەقە، حەزدەكەم جارێكى تر بابەتەكەم بخوێنیتەوە كە نوسیومە (هەندى َ، كەم، ژمارەیەك..). تا بتوانى  پێچەوانەى ئەو توڕەبوونەى كەنوسیوتە كەمێك بەهێمنى بیربكەیتەوەو بنوسیت.
 یەك تێبینی تریشم هەیە: دیارە من مەبەستم لەهەندىَ لەو ژنانەیە كە شەوە سوورەكان بەسەر دەبەن لەگەڵ لێپرسراوانداو هەندێكیان لەبەر مەسڵەحەتێكى شەخسى ژوانی شەوانیان لەگەڵ دادەنێن، نەك مەبەستم ئەو ژنانە بێت كە لەگەڵ رێزم بۆیان سكرتێرە یاخود هەرچییەكى تربن لەفەرمانگەو شوێنى كارەكانیاندا،
 كەواتە نوسینەكەم لەسەر هەموو ئەو حاڵەتانەیە كە لەچواردەورى لێپرسراوانو وەزیرەكاندا هەنە، نەك تەنها (لەشوێن كاری هەردوولایاندا).
 جارێكى تریش دەڵێم دووبارە بابەتەكە باش بخوێنەرەوە كەمن نوسیومە (( من بۆ خۆم خزمی هیچ مەسئولو وەزیرێك نیمو بگرە لەزۆربەى كارەكانیشیان ناڕازیمو رەخنەى توندیشم هەبووە…هتد ))، بەڵام تۆ وەك ئەوەى من زۆر لەنزیگەوە بناسیتو خوێندنەوەیەكى زۆرت لەسەر ژیانو نوسینەكانم هەبێت هاتوویت بەمن دەڵێیت "ژێرانە ئەوەى تۆ پارێزگاری كردنە لەبەرپرسانو دەوڵەت" باشە مەسەلەى بەرپرسان لابە بەڵام پارێزگاری كردن لەدەوڵەت ئایا عەیبەیە بۆ هاووڵاتییەكەى؟؟؟ ئەى نەیپارێزین چی بكەین بەڕاى تۆ بەردبارانى دەوڵەت بكەین؟ چیدى نامەوىَ درێژە بەم روونكردنەوەیە بدەم، بەڵام دەمخواست ئیمەیلی جەنابتانم بزانیبایە تا هەندێ لەو نوسینانەی لەڕۆژنامەو سایتەكاندا بڵاوم كردوونەتەوە بۆتم بناردایە،  كەهەمووى رەخنەى توندو بگرە سەرزەنشتكردنى دەسەڵاتى هەندىَ لێپرسراوانو بەرپرسانە لەسەر كارە نەشیاوو دزێوەكانیان ئەوكاتە بڕیار بدە كەمن "ژێرانە خزمەتى بەرپرسان دەكەم" بەڕێز……….
 

Previous
Next

Leave a Reply