Skip to Content

Friday, April 19th, 2024

پەیوندی مرۆڤ لەگەل (خوا)

Closed
by January 16, 2013 گشتی

 

 

بە پێی لێ کدانەوە زانستی و میژووییەکان و بە گوێرەی ئەزموونی ژیانی کۆمەلایەتی، دەرکەوتوە کە مرۆڤ هەر لەدێر زەمانەوە خاوەنی کۆمەلێكی زۆر خەسڵەتی سروشتی و فەرهەنگی کۆمەلاتی بوە. خەسڵەتە کۆمەلاتیەکان بە گوێرەی هەل ومەرجی سیاسی و ئابووری کۆمەلگاکان لە بارو دۆخێکی جیاوازدا ن و بەردەوام لە ئال گۆردان. وە هەمیشە ئەو دوو فاکتەرە (ئابووری و سیاسی) دەوری بالایان گێڕاوە لە کۆنترۆل کردنی بارو دۆخەکان چ بە نەگەتیڤ وە چ بە پۆزەتیڤ . هەر بەهۆی ئەو فاکتەرانەوە لەیەکچوونێکی فەرهەنگی زۆرهەیە کە پانتایی جوگرافیایەکی دیاری کراوی گرتۆتەوە بە بێ لەبەرچاوگرتنی سنووری سیاسی لە نێوان مرۆڤەکاندا. بۆ نمونە زۆربەی خەلکی رۆژهەلاتی ناوەراست لەگەل ئەوەی زمان و ئاین و سیستەمی سیاسیان جیاوازە ، بەلام لە هەمان کاتدا، دابوو نەریتێکی کۆمەلایەتی هاوبەشیان هەیە کە پەیوەندی بە وهەلکەوتە جوگرافیەوە هەیە کە لەدێر زەمانەوە مرۆڤەکان لە و ناوچانەدا توانیو یانە لەیەک نزیک ببنەوەو مامەلە لەگەل یەکتر بکەن. ئە و باروو دۆخە بە هەموو لایەنەکانیەوە بۆ هەموو ناوچە کانی تری دنیا وەک و یەک وایە . وەک خەلکی رۆژ هەلاتی ئاسیا ، خەلکی باشووری ئەمریکا ، خەلکی ئەفریقا ، خەلکی ئەورووپا ، سەیری هەر یەکیک لە و خەلکانە بکەی بە گوێرەی دووری و نزیکی هەلکەوتەی جوگرافیی داب و نەریتی هاو بەش و زمان و شێوەی ئاخاوتنیان لەیەک نزیکە ..هەموو ئەو خەسڵەتانە ئەگەرچی مێژوویەکی نادیاری دەیان هەزار سالەیان هەیە و بەردەوام لەگەل مرۆڤ دا دەژین و هیچ کات لێک دانەبراون ، بەلام بێشک خالی دەستپێکردنیان هەیەو ، وە هیچ لەو سیفەتانە شروشتی نین و لە غەیبەوە بۆ مرۆڤ نەهاتوون،بەلکوو بەرهەمی پێکەوە ژیانی مرۆڤەکانن.

بۆ نموونە قسەکردن ، جل پۆشین ، نووسین ، خوێندنەوە، هەموو ئەمانە دەستکری مرۆڤن بەرهەمی کۆمەلاتی بوون و پێکەوە ژیانن. وە هەریەکێک لە و خەسلەتانە مێژووی دەسپێکردنی هەیە کە (منداڵیی)ە ! بۆ سەلماندنی ئەو راستیەش دەکری منالێکی ساوای کورد لەگەل منالێکی ساوای یابانی ئالوو گۆر بکەی ئەوە بێشک منالە یابانیەکە هەموو خەسلەتێکی کۆمەلاتی کوردی وەردەگرێ و بە پێچەوانەشەوە مناڵە کووردەکە خەسلەتی کۆمەلایەتی یابانی وەردەگرێ.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا مرۆڤ خاوەنی کۆمەلێک خەسلەتی ترە کە ئەوانە لە چوار چێوەی سرۆشت دان . هەر لە شێوە و هەڵکەوتوی فیزیکییەوە تا دەربرینی دەنگ و بینین و بیستن و تام و بۆن کردن کە ئەم خەسڵەتە سرووشتیانە بە هەستەکانی مرۆڤ ناسراون وهەموو مرۆڤێکی تەندرووست بێ جیاوازی بەهرەمەندە لەو بەرهەمە سرووشتیانە کە رێگە خۆشکەری سەرەکی بوون بۆ پاڵ نانی مرۆڤ تا ببێت بە خاوەنی ئەو دەسکەوتە زانستی و کۆمەڵایەتیانە کە ئێستا لە ئارادان. ئەگەر مرۆڤ توانای دەربڕینی دەنگی نەبا ئەوە بێ گوومان توانای ئاخاوتن و قسەکردنیشی نەدەبوو، ئەگەر شێوە ی فیزیکی ئێستای بەم شێوە نەبایە ئەوە هەموو ئەو پێداویستیانەی کە بە گوێرەی هەلکەوتەی فیزیکی ئێستای درووستی کردوە بە شیوەیەکی جیاواز تر دەبوون.

واتا کاریگەری خەسڵەتە سرووشتیەکان رەنگ دانەوەی بەرچاویان هەیە لەسەر هەموو خەسڵەتە زانستی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکان.

تایبەتمەندیە سروشتیەکان بە پێچەوانەی تایەبەتمەندیە کۆمەلاتیەکانەوە هیچ سنوورێکی سیاسی و جوگرافی نەیان توانیوە کار بکەنە سەر پێکهاتەی مرۆڤ. لە هەموو گۆشەیەکی دنیا مرۆڤەکان خاوەنی چەند پێکهاتەیەکی سروشتی هاوبەشن بە بێ جیاوازی، بۆ نمونە هە موو مرۆڤێک لە لە ژیانا هەستی بۆن کردن و بینین و بیستن و بەرکەو تنی وەک یەکە . لە هەمان کاتدا پێکهاتەیەکی فیزیکی هاوبەشی هەیە.

هەرچەندە ئەو زانیاریانە بەنسبەت زۆر کەسەوە هیچ نامۆ نین و تازە نین ، بەلام مەبەست لە شیکردنەوەیان ئەوەیە کە ناوەرۆکی بابەتە روون تر بکەیەنەوە کە دوو خالی گرنگە ، ئەیش ئشارەت دانە بە خەسلەتە کۆمەلایەتتیەکان کە بەرهە می خودی مرڤن ،وە خەسلەتە سروشتیەکان کە سروشت بە مرۆڤی بەخشیوون.

لە بەینی ئەو دوو هاوکێشەدا مرۆڤ سوودی تەواوی لە دیاردە سرووستیەکان وەرگرتوە بۆ درەووستکردنی پەیوەندیە کۆمەلاتیەکان لەگەل دەورو بەردا. زمان یەکێکە لەو خەسڵەتە نا سروشتیانەی کە بە هۆی پەیوندی کۆمەلایەتی لە بەینی مرۆڤەکاندا درووست دەبێ. هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد دەنگ خەسلەتیکی سرووشتیە ،بەلام زمانی ئاخاتن سروشتی نیە، دارشتنی ووشە کە بەهۆی دەنگەوە درووست دەکرێ و مرۆڤ دەری دەبرێ بۆ تێگەیاندنی بەرامبەر، کە ئەوە دەچێتەوە ناو چوار چێوەی خەسلەتە کۆمەلایەتیەکان. (نووسین)یش بە هەمان شێوەی زمانی قسەکردن بەرهەمی کۆمەلاتی بوونی مرۆڤ خۆیەتی کە لە ئاکامی بەرەر پێشچوونی شارستانیەتی مرۆڤ هاتۆتە کایەوە…دیارە نوسین و زمانی ئاخاوتن بە گوێرەی سنووری جیۆپۆلیتیک هەرناوچەو بارگراوندێکی جیاوازی لە خۆ گرتوە ، بەلام ئامانج لە کۆی هەموو (نوسین)ەکان ئاماژە کردنە بە ووشەیەک کە لە دەمی مرۆڤ دەردەچێ، 

مەبەست لە شیکردنەوەی ئەو دیاردە سروشتی و دەستکردانە ئەوەیە کە گومانێکی گەوەرە دروست دەبی! ئەوێش ئەوەیە کە ئایا بۆ ( خوا) سوودی لەو خەسلەتانە وەرگرتوە بۆ پەوەندی گرتن لەگەڵ مرۆڤ دا کە (نوسین و ئاخاوتنە)؟؟ کە ئاشکرایە زۆبەی ئاینە ئاسمانیەکان لە میژووی دروستبوونیانەوە پەیامی (خوا)یان لە رێگەی نوسین و ئاخاوتنەوە گەیاندۆتە مرۆڤ؟ بەلگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە هەمووکتێبە ئاسمانیەکان بە زمانی مرۆڤ دەدوێن ؟ ئەوە لەکاتێکدا وەک پێشتر ئیشارەتمان پێدا (نوسین و ئاخاوتن) بەرهەمی مرۆڤ خۆیەتی نەک دیاردەیەکی سروشتی کە لەگەڵی دا لە دایک بوبێ.

ئایا (خوا) بۆ پەنای نەبرد بۆ دیاردەیەکی سرووشتی تا ئاخاوتنی پی بکا لەگەل مرۆڤ بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤێک لە سەر زەوی بێ جیاوازی توانای هەبا لەو نهێنیانە گەشتبا کە بە هەزاران سالە بە هەزاران نوسین و ئاخاوتنی جیاوازباسی لێوەدەکرێ و بە هەزاران بیرو رای جیاوازی لە خۆهەلگرتوە.

ئایا ئەگەر مرۆڤ ئە و هەل و مەرجە کۆمەلایەتیەی بۆ هەلنەکەوتبا و زمنای ئاخاوتنی دروست نەکردبا ئاینەکان درووست دەبوون ؟ (خوا ) دەیتوانی پەیوەندی لەگەل مرۆڤ دروست بکا؟ کە ( خوا) دروستکەری هەموو سروشتە ئەی بۆ زمانێکی ئاخاوتنی تایبەت بە خۆی نەبوو کە وەک تایبەت مەندیەکی سرۆشتی لەگەل مرۆڤ لە دایک بووبا تا هەموو بوونەوەرەکان بەو زمانە لە نهێنیەکان گەشتبان؟ یان راستیەکەی ئەوەیە کە ئاینەکانیش بەرهەمی بەکۆمەڵ ژیانی مرۆڤ خۆیەتی وەک هەر تایبەتمەندی تری کۆمەلاتی؟

 

نووسینی: باز

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.