Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
پە‌یامێك بوَ هاوڕێیانم لە‌ ژیانى نوێ…..ئارێز سمکۆ

پە‌یامێك بوَ هاوڕێیانم لە‌ ژیانى نوێ…..ئارێز سمکۆ

Closed
by January 30, 2009 گشتی

  پە‌یامێك بوَ هاوڕێیانم لە‌ ژیانى نوێ
 
 سڵاو و ڕێز، برایان، هاوڕێیان، گە‌نجان، ئە‌ندام، دوَستان و، لایە‌نگرانى ڕێكخراوى ڕابوونى خوێندكاران و لاوانى كوردستان، بە‌تایبە‌تى ستافى ڕوَژنامە‌ى (ژیانى نوێ) ى ئازیز و، خوێنە‌ران، پە‌یامنێە‌ر،كارمە‌ندان، نووسە‌رانى هێژا، هە‌ڵبە‌ت من وە‌ك گە‌نجێك، سە‌رە‌تا كە‌ خە‌مى ڕوَشە‌نبیرى لە‌ دونیاى بیرم چە‌كە‌رە‌ى كردو، خامە‌ دنە‌یدام بوَنووسین، حە‌زمكرد لە‌ بڵاوكراوە‌یە‌كى نا حیزبى بنووسم، كار بكە‌م بە‌ڵام دوایى كە‌ قە‌دە‌ر لە‌گە‌ڵ ئێوە‌دا بە‌یە‌كترى ناساندین و، لە‌ نزیكە‌وە‌ ئاشناتان بووم، لە‌وە‌ پە‌شیمانم  نە‌بووم و نیم كە‌ لە‌گە‌ڵ بڵاوكراوە‌یە‌كى حیزبى وە‌ك (ژیانى نوێ)، كە‌ هاوكات وە‌ك ئە‌ندامى دە‌ستە‌ى نووسە‌ران  تێیدا كارمكردووە‌ و، دە‌یكە‌م، سە‌ر بە‌ڕێكخراوێكى حیزبى زە‌حمە‌تكێشانى كوردستانە‌، ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ى كە‌ من هە‌موو ئاسانكاریكم بوَ دە‌كرێت، لە‌لایە‌ن یە‌كێك لە‌و حیزبە‌ باڵا دە‌ستانە‌ى كوردستان كە‌ بچم لە‌گە‌ڵ دە‌زگاى ڕاگە‌یاندنە‌كە‌یان كار بكە‌م، دیارە‌ ئە‌مە‌ش بە‌هوَى ئە‌وە‌ى باوكم شە‌هیدى (یە‌كێتییى نیشتیمانى كوردستان)ە‌.لە‌لایە‌كى ترە‌وە‌، هە‌مووتانم وە‌ك لاوى خە‌مخوَر، جوان بینى و، هیوادارم هە‌ر بە‌م شێوە‌ش بمێننە‌وە‌، بوَیە‌ بە‌باوە‌ڕە‌وە‌ لە‌گە‌ڵ ئێوە‌دا هاتمە‌ مە‌یدان و، لە‌پێناو ئێوە‌دا زوَرێك لە‌ودە‌ستكە‌وت، مافانە‌م ڕە‌تكردوَتە‌وە‌.
   هاوڕێیان من هە‌ر لە‌سە‌رە‌تاوە‌ كە‌ لە‌گە‌ڵ ئێوە‌ بڕیارى كارمدا، هە‌وڵمدا (ژیانى نوێ) لە‌وە‌ى كە‌ هە‌یە‌ جوانترى بكە‌م، ڕە‌نگە‌ زوَرجار خوَشتان شایە‌تى ئە‌وە‌تان بوَ دابم، چونكە‌ من باوە‌ڕێكم لە‌ڕە‌فتار كردن لە‌تە‌ك ژیاندا هە‌یە‌، هە‌ر ئیشێك ئە‌گە‌ر نە‌زانم جوان، بە‌رزە‌ و، تێیدا سە‌ركە‌وتوو نە‌بم نایكە‌م، دە‌بێ خوَشتان هە‌ستتان بە‌ ماندووبوونى من كردبێت. ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ى من باوە‌ڕم وایە‌ كە‌دە‌بێ ئێمە‌ لە‌ پێناو میللە‌تە‌كە‌مان هە‌ردە‌م سە‌ربازێكى ون بین و، بە‌مە‌ش كە‌ هیوادارم هە‌موومان وە‌ها بیربكە‌ینە‌وە‌ بوَ خزمە‌تكردنى دوَزە‌ ڕە‌وە‌كە‌مان، كە‌ئە‌مڕوَ لە ‌هە‌موو كاتێك زیاتر مە‌ترسی لە‌سە‌رە‌، بوَئە‌مە‌ش دە‌بێ هە‌ریە‌كێكمان ئە‌وە‌ندە‌ى لە‌تواناماندا هە‌ییە‌ بە‌ جوانى خزمە‌ت بكە‌ین.شیاوى ئاماژە‌ پێدانە‌ من  هە‌ر چە‌ند لە‌ خێزانێكم كە‌ باوكم و مامم شە‌هید و،سە‌ربارى ئە‌وە‌ش زوَر بە‌ شوَڕشى كوردى ئازار و مە‌ینە‌تیمان چێژتووە‌، چونكە‌ هە‌موو خە‌ڵكى كوردستان دە‌زانێت كە‌ دانیشتووانى گوندى (عە‌وێنە‌) چە‌ندە‌ شوَڕشگێڕ بوون، سە‌ربارى ئە‌وە‌ى كە‌ باپیرانى ئێمە‌ یە‌كە‌م بیرى ئاوە‌دانكردنە‌وە‌یان لە‌م گوندە‌ لێ داوە‌، لێرە‌دا من مە‌بە‌ستم باڵ نمایشكردن نییە‌، بە‌ڵكو گە‌رە‌كمە‌ بێژم، كە‌ دە‌بێ ئێمە‌ خوَمان كار بكە‌ین نە‌ك هە‌ر بە‌ ڕابردووى خوَمان بنازین و دە‌ستە‌وە‌سان مینا ئاسا ئە‌م حیزبە‌ كوردیانە‌ لێى دابنیشین و، سوك، ڕیسوا ببین، دە‌بێ بشزانین دواجار هە‌ر یە‌كێكمان خاوە‌ن مێژوویە‌ك دە‌بین، كە‌ بە‌جوَرێك مێژوو هیچ بە‌زە‌یى هاتنە‌وە‌ى تێدا نییە‌ و، كە‌س لە‌جیاتى ئە‌ویتر بە‌رپرسیاریە‌تى هە‌ڵناگرێت، بە‌هە‌مە‌حاڵ.
 براكانم دە‌بێ بێمە‌ سە‌ر كڕوَكى نامە‌كە‌م، چونكە‌ كات هانكە‌ هانكە‌یە‌تى لە‌ بێكاتیمداو، جە‌نجاڵى بیركردنە‌وە‌و، زوَرى كاركردنم هە‌راسانیان كردووم. هاوكاتیش هە‌وڵدە‌دە‌م بە‌چڕى تێبینى، سە‌رنجە‌كانم باسبكە‌م. ئە‌گە‌ر ئە‌مڕوَ سە‌یرى بڵاو كراوە‌ گە‌نجلاوە‌كانى هە‌رێمى كوردستان بكە‌یت، دە‌بینیت بێ زیادە‌ ڕوَیى، وشە‌كارى (ژیانى نوێ) جێگاى دیارە‌ لە‌زوَر ڕووە‌وە‌ لە‌باشیدا، وە‌لێ ئە‌مە‌ش ماناى ئە‌وە‌ نییە‌ كە‌ خاڵى بێت لە‌ كە‌م و كوڕتى، من هە‌وڵ دە‌دە‌م هە‌ندێ خە‌وش دیارى بكە‌م كە‌ لە‌ ڕوَژنامە‌كە‌ماندا هە‌یە‌، دە‌بێ بڵێم بە‌داخە‌وە‌ من هە‌رچە‌ندە‌ گە‌لێك جار بە‌ تە‌لە‌فوَن ئە‌م تێبینیانە‌م گە‌یاندووە‌، بە‌ڵام دە‌بینم هە‌مان هە‌ڵە‌ دووبارە‌ و، چە‌ند بارە‌ بوونە‌وە‌تە‌وە‌ و، ئە‌مە‌ش دواجار  هە‌مومان دە‌خاتە‌ بە‌ردە‌م بە‌رپرسیاریە‌تى نووسین و، ترسناكانە‌تر بڵاوكردنە‌وە‌دا، ئە‌وە‌نییە‌ مە‌حموود دە‌روێش هە‌رچە‌ندە‌ شاعیرێكى بلیمە‌ت، گە‌ورە‌ى عارە‌ب بوو، بە‌ڵام زوَر لە‌ بڵاوكردنە‌وە‌ دە‌ترسا. ئازیزە‌كانم هە‌رچە‌ندە‌ كە‌م كە‌س ئە‌مڕوَ لە‌كارى نووسین، بڵاوكراوە‌دا جوانناسى، بە‌ها، ئاكارى جوانى ماوە‌، لێرە‌دا كایە‌كانى تر هە‌رباس ناكە‌م كە‌مروَى كورد چە‌ندە‌ وێرانە‌، كوَلە‌وارە‌ تێیدا، وە‌لێ نابێت ئێمە‌ ئە‌م شتانە‌ فە‌راموَش بكە‌ین، چونكە‌ ئێمە‌ى خوَ بە‌گە‌نجزان، كارا پاڵمان داوە‌ بە‌ كارێكى ئێجگار سە‌خت كە‌ نووسینە‌، ڕە‌نگە‌ كارى نووسین بە‌لاى كە‌سانێك تە‌نیا كات پڕكردنە‌وە‌ بێت، دیارە‌ ئە‌مە‌ش بێئاگایى ئە‌و جوَرە‌ كە‌سانە‌ دە‌ردە‌خات. هاوڕێیان، بێ ئە‌وە‌ى  گە‌ردێك لە‌سە‌ر دڵتان بنیشێت دە‌ڵێم ئە‌گە‌ر ڕووكە‌شیانە‌ سە‌یرى (ژیانى نوێ) بكە‌یت، دە‌بینین پڕە‌ لە‌ هە‌ڵە‌ى ڕێزمانى، رێنووس، دە‌ربڕین، جگە‌ لە‌وە‌ى كە‌ ئە‌و وتار، چیڕوَك، هوَنراوانە‌ى بڵاو دە‌كرێنە‌وە‌ تێیدا زوَر لاوازن و، هیچ وە‌ستاكارى داهێنە‌رانە‌ى تێدا نابینم، ئە‌مە‌ش جێگاى هە‌ڵوە‌ستە‌ لە‌سە‌ر كردنە‌وە‌ و، نابێ چیتر بە‌م شێوە‌یە‌ بە‌سە‌رماندا تێبپە‌ڕێت، كاكە‌ دە‌زانم ئە‌م بڵاو كراوە‌ییە‌ گە‌نجانە‌یە‌ و، نووسە‌رى بە‌ ئە‌زموون تێیدا نانووسێت، وە‌لێ خوَ نابێت بە‌م شێوە‌یە‌ دە‌رگا ئاوە‌ڵا بكە‌ین و گاڵتە‌ بە‌ خوَمان بكە‌ین . لە‌لایە‌كى ترە‌وە‌ زوَر جار لە‌ نووسینە‌كانى ستافى خوَماندا دە‌بینم سە‌ربارى دە‌ربڕینى دە‌ستە‌واژە‌ى لاواز، یە‌ك وتارى درێژى نووسیووە‌ بێ ئە‌وە‌ى تە‌نیا یە‌ك وێر گوڵ، خاڵى دانابێت، كاكە‌ بە‌مە‌ش دە‌ڵێن كرداى نووسین و، موَڕاڵى كارى ڕوَژنامە‌وانى؟!. لە‌لایە‌كى ترە‌وە‌، ئە‌م پە‌یامە‌ گە‌رە‌كیە‌تى ئە‌وە‌تان بە‌بیر بێنێتە‌وە‌ كە‌ كارى ڕوَژنامە‌وانى هە‌ر ڕە‌شكردنە‌وە‌ى لاپە‌ڕە‌كان نییە‌، بە‌ڵكو پێشكە‌شكردنى بیر و، خزمە‌تكردنى زمانى نە‌تە‌وە‌یە‌كە‌، بوَیە‌ هیوام واییە‌ وە‌ك خێزانى (ژیانى نوێ) لە‌ پێناو باشتر، جوانتر كردن و، برە‌ودانى ڕوَژنامە‌ ئازیزە‌كە‌مان زێتر خوَمان ماندوو بكە‌ین و، بە‌ سینە‌یە‌كى فراوان ڕە‌خنە‌، پێشنیارى یە‌كتر قبوڵ بكە‌ین، بوَ ئە‌وە‌ى خە‌رمانى زمانى كوردى و كارى ڕوَژنامە‌وانى دە‌وڵە‌مە‌ندتر بكە‌ین و، مێژوو وە‌ك كە‌سى گە‌ندە‌ڵ، بێباك، وە‌ك زوَرێك لە‌وانە‌ى كە‌ ئە‌مڕوَ لە‌ نێو ڕاگە‌یاندنە‌كانى كوردى، تووتى، ڕوَبوَت ئاساكار دە‌كە‌ن، بمان نووسێتە‌وە‌ .
 * ئەم بابەتە یەكەمجار بوَ ڕوَژنامەى (ژیانى نوىَ) ڕەوانەكرا بەڵام بە بیانووى ئەوەى كە خوَم یەكێكم لە ستافەكەیان بڵاونەكرایەوە.
 
 ئارێز سمکۆ
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.