Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

چ؛ گــــــره‌نتیــــه‌ک هــــه‌یـــــه‌؟…!….

Be First!
by July 23, 2009 گشتی 2

هه‌ردی ئه‌حمه‌د

 
     بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌ مێژوی کوردستاندا، ئابه‌م جه‌شنه‌ی ئێستا زه‌مینه‌یه‌ک خوڵقا بێت، که‌ جگه‌ له‌ دوو هێزی زل هێزو خاوه‌ن پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌،توانای به‌رگریکردنیان نه‌مێت به‌رامبه‌ر به‌ ئیراده‌ی خه‌ڵک، له‌ ناو ئه‌و هه‌رێمه‌ی که‌ ساڵانێکی زۆر ببوه‌ مه‌یدانێک بۆ نواندنی تواناو هێزو نمایشکردنی عه‌رزی عه‌زه‌ڵات،وه‌لێ ئه‌وه‌ی که‌ گرینگه‌و ده‌بێت بپرسین ئایا هۆکار هه‌ن بۆ ئه‌و لاوازییه‌ی که‌ بوه‌ هۆی فشکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو عه‌زه‌ڵه‌ته‌؟ یان ئه‌گه‌ر هۆکار هه‌بن، چ هۆکارێکه‌و چه‌ند هۆکارن؟بێگومان ئه‌گه‌ر بێت و بمانه‌وێت له‌ ناوه‌رۆکی هه‌قیقه‌ته‌که‌ بگه‌ین، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ مێژوی ساڵانێک له‌مه‌و به‌ری ئه‌و هه‌رێمه‌و به‌ تایبه‌تی له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌هاری ساڵی 1992،ئه‌گه‌ر تێڕوانینێکی سه‌رپێیانه‌ی بۆ بکه‌ین، بێگومان ده‌بین که‌ له‌ سه‌ره‌تای خۆناساندنیان به‌ کۆمه‌ڵگای کوردی، وه‌ک ئه‌وه‌ به‌ دیار نه‌که‌وتن که‌ له‌ شاخ و سه‌رده‌می خه‌باتکردنییان چ وه‌ک په‌یام و چیش وه‌ک بانگه‌واز بانگه‌شه‌یان بۆی ده‌کرد، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵک و تێکشکاندنی یاساکانی په‌رله‌مان و که‌وتنه‌ نێو داڕشتنی پلانی مل شکاندن له‌ یه‌کتری و هه‌ڵسانگاندنی کێشی خۆیان چی وه‌ک کاره‌کته‌ری سیاسی و چیش وه‌ک خه‌باتی شۆڕشگێڕی و له‌ هه‌مان کاتدا هه‌ڵسانگانی هێزو قودره‌تی کێش و سه‌نگی حیزبه‌کانییان له‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌کتریدا، خۆیان به‌ یه‌ک ناساندن و له‌ بونیه‌ت و بیرو باوه‌ڕی یه‌کدی زو تێگه‌یشتن، هه‌ر بۆیه‌ کونجی بندیواری تاریکی ژوره‌کانیان کرده‌ ویستگه‌ی په‌رله‌مان و ڕێکه‌تنی هه‌موو به‌ڵێنه‌کان، تاکی کورد ده‌بو هه‌ر زوو له‌ مه‌رام و نیازی ئه‌م سه‌رکرده‌و حیزبانه‌ تێبگه‌یشتایه‌، که‌ له‌ کاتێکدا بڕیاری چاره‌نوس سا‌زه‌کانی گه‌لی کورد و ئاینده‌ی کوردستانییا، به‌ نیوه‌ به‌ نیوه‌ دابه‌شکرد و گوێیان له‌ ده‌نگ و بونی کورد نه‌گرت،ففتی به‌ ففی ئه‌و کات و سه‌رده‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا زه‌نگێکی ترساناک بوه‌، بۆ سه‌ر بیرو فکری تاکی کورد، چه‌نێ سه‌یره‌و جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌، که‌ له‌و کات و سه‌رده‌مه‌دا که‌س گه‌لێکی وه‌ ها ڕۆشنبیرو بیردۆز و خاوه‌ن پێنوس و ویژدانێکی نیشتمانانه‌مان نه‌بوه‌، که‌ درک به‌م مه‌ترسیه‌ گه‌وره‌یه‌ بکات که‌ له‌و کات و سه‌رده‌مه‌دا، له‌ یه‌که‌م قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌، چاره‌نوس و ئاینده‌ی تاکی کورد له‌ قوشبنی ژوره‌ تاریکه‌کان بڕیاری له‌ سه‌ر ‌دراوه‌و جێبه‌جێ ‌کراوه‌،
به‌ درک نه‌کردن و تێنه‌فکرانو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی شیکاریانه‌و به‌ هه‌ست پێنه‌کردن به‌ مه‌نسولیه‌ت به‌ رامبه‌ر به‌ ئاینده‌و داهاتوی گه‌لێکی سته‌مدیده‌و هه‌رگیز خێر له‌ خۆ نه‌دیو و هه‌میشه‌ ده‌ربه‌ده‌رو قۆرخ کردنی هه‌موو مافه‌کانی له‌لایه‌ن ڕژێمه‌ یه‌ک له‌ دوا یه‌که‌کانی مێژوی ڕابردوه‌وه‌، به‌ هه‌ڵنه‌بڕنی ده‌نگێکی یه‌کگرتو له‌ به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو نایاکسانی و بڕیاردانه‌ له‌ سه‌ر ئاینده‌و داهاتوی کوردستان و بڕیاردان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌ ناو ژوره‌ تاریکه‌کانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات، هه‌ر زو ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزب که‌ ده‌سه‌لاتێکی هێنده‌ بچوک بوه‌ له‌و کات و سه‌رده‌مه‌دا، که‌ میله‌ت پێکی هێنانه‌وه‌ ئیراده‌ی گه‌ل روحی پێبه‌خشین و وه‌ سه‌رپێکردنه‌وه‌، ده‌کرا له‌ بات ئه‌و ده‌ستگرتنه‌ی که‌ هه‌ڵیان بستێنێته‌وه‌و جارێکی دیکه‌ دروستیان بکاته‌وه‌، ده‌نگێک بوایا‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ نه‌هێڵێت ماف و ئاینده‌و چاره‌نوسیان له‌ ژوری حیزب و ده‌سه‌ڵاتێکی تاریکدا ده‌ست نیشان بکرێت و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو په‌رله‌مان و ده‌نگی خه‌ڵک یاسا بوایه‌ له‌ گه‌ڵیانو به‌رامبه‌ریان، که‌ چی زۆر به‌داخه‌وه‌، پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌رچو،ئه‌ویش به‌ سود وه‌رگرتن له‌و هه‌موو سۆز و خۆشه‌ویستیه‌ی که‌ خه‌ڵک بۆ ئه‌وان و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ و پاراستنی ئه‌و ئه‌زمونه‌ تازه‌ له‌ دایک بوه‌،و ناسکی ئه‌و کاتی سنورو خاکی کوردستان، ئه‌وان سۆز و وه‌فا و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکیان به‌ هه‌ند وه‌رگرتن و توانییان له‌ دو به‌ره‌ی خیاوازدا، گه‌لی کورد له‌ یه‌کبترازێنن و هه‌رێمه‌ تازه‌ له‌ دایک بوه‌که‌ ، بخه‌نه‌ ناو مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌وه‌، به‌و جیاکردنه‌ووه‌یه‌ی که‌ تاکی کوردو نیشتمانی کوردستان و بیرو باوه‌ڕو دانیشتوانی هه‌رێمه‌که‌، دابه‌ش بکه‌ن بۆ ده‌ به‌ره‌ی جیاواز و کلتوری و بیرو باوه‌ڕی جیاواز، ئه‌ویش سه‌ره‌تا به‌م شێوه‌یه‌ بو، له‌ بات دلسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمان، دلسۆزی بۆ حیزب و بنه‌ماڵه‌و ناوچه‌و مه‌نتیقه‌ گه‌ری، شوێنی گرته‌وه‌، له‌ بات خه‌باتکردن بۆ به‌ره‌وپیشه‌وه‌چونی کۆمه‌ڵگای کوردی، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، کارکردن بۆ به‌ هێز کردنی هێز و بازوی ده‌سه‌ڵات و ناوچه‌،له‌ بات ئاوڕدانه‌وه‌ بۆ مێژوی ڕابوردو و کارکردن بۆ باشتر کردنی کێشه‌کانی کورد، وه‌ک بیرو باوه‌ڕ به‌ ئازادی و یه‌کسانی، مافی تاک و ڕاده‌ربڕینی بیرو ڕای جیاواز و کارکردن بۆ بونیاد نانی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسان به‌ هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕی گه‌وره‌ گه‌وره‌ بۆ له‌ گۆڕنانی تاکی کوردو به‌هێز کردنی بون و گه‌وره‌کردنی حیزب و به‌ موقه‌ده‌س ڕوانین له‌ بیرکردنه‌وه‌و بڕیار و په‌یمانییان هه‌موو ویست و داخوازییه‌کانییان، له‌ بات ئاوڕدانه‌وه‌ و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی تاکی کوردو ناوچه‌کانی کوردستان و ئاوادانکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گوند و شار و شارۆچکه‌و ژێرخانی ئابوری کوردستان و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رجه‌م کارگه‌و فه‌رمانگه‌و شوێنه‌ گشتیه‌کان، مه‌خابن پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌رچو ، که‌ ده‌ستیان گرت به‌ سه‌ر سه‌رجه‌م شوێنه‌ گرینگ و نایاب و دیاره‌کانی کوردستانداو به‌ داگیرکردنی سه‌رجه‌م سه‌یرانگاو بینا حوکمی و ڕاسمیه‌کاندا،و داگیرکردنی ماڵی گه‌ل و میلله‌ت،و چه‌قاندن و ڕواندنی بیرو باوه‌ڕی حیزبی و که‌س په‌رستی وه‌ک نه‌مامێکی موتوربه‌کراو  له‌ ڕه‌نگی که‌سک و زه‌رد ، وه‌ک سیمایه‌کی زه‌قی ناشارستانی و دیارده‌یه‌کی پۆخڵی هاوشێوه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌ری گرت، به‌ری ئه‌م تۆوه‌ی که‌ پاش زه‌مه‌نێکی درێژ هاتۆته‌ به‌رهه‌م، له‌ بێبه‌ختی وشکه‌ ساڵی چنینه‌وه‌یدا، نه‌بونی هیچ پاشکه‌وتێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و بیروباوه‌ڕێکی هاوشێوه‌دیموکراسیه‌، له‌ ناوچه‌و هه‌رێمه‌ ساواکه‌دا، به‌ڵکو به‌رگرتنی ئه‌و دارا موتوربه‌کراوه‌، نا یه‌کسانی و ناڕۆشنبیرو نا پێشکه‌تن ودیارده‌ پڕ له‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی وه‌ به‌رهه‌م هێنا وه‌ک کوشنی ده‌نگی ئازاد و قه‌تڵ و عام کردنی کچان و ژنانی نیشتمان و، ئه‌نفالکردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان و شه‌هید کردنه‌وه‌ی که‌س و کاری شه‌هیدان و ، تیرۆرکردنی عه‌قلی نه‌وه‌ی نوێ و مردارکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ کوردستانییه‌ له‌ بیرکراوه‌کان و سه‌دان هه‌زار دیارده‌ی دیکه‌ی نه‌شیاو و نه‌کراو و نه‌بیستراو، بۆیه‌ له‌ کۆتایدا ده‌ڵێم چ گـــــــــــــــــــــره‌نتیه‌ک هه‌یه‌، بۆ باوه‌ پێکردنی ئه‌م جاره‌تان، که‌ هه‌میشه‌ به‌ سه‌رکرده‌و و حیزبی درۆزن و دو ڕو خۆتان شوبهاندوه‌و به‌ڵێنو په‌یمانتان ته‌نها، کاتکوشتنێکی زه‌مه‌نی بوه‌ بۆ دانیشتوانی هه‌رێمه‌ ساواکه‌مان، ئایا چ گــــــــــــــــره‌نتیه‌ک هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان ئارام بگرن له‌ ئه‌نجام هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌ڵنه‌سانی په‌ستانی خوێنی ده‌مارگیری و شه‌ڕه‌نگێزیتان به‌رامبه‌ر به‌ ده‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی لایانی ئۆپۆزسیۆن، که‌ به‌ لیستێکی گرجوگۆڵه‌نه‌و به‌رنامه‌ و پڕۆگرام و ناوه‌رۆکێکی پته‌و به‌ هێزه‌وه‌ ڕکه‌به‌ریتان ده‌کات له‌م پرۆسه‌سه‌یه‌دا، ئایا چ گــــــــــــــره‌نتیه‌ک هه‌یه‌ که‌ئه‌م جاره‌ش هانا بۆ تورکیاو ئێران و هێزی ده‌ره‌کی نه‌به‌ن له‌ کاتی کۆتای هاتنی واده‌ی حوکمڕانی دیکتاتۆرانه‌و ده‌رچونی هه‌ناسه‌ی تۆلیتاریانه‌تان،وه‌ک جاره‌کانی دیکه‌؟!!..
جارێکی دیکه‌ زۆر به‌ خه‌ستی و ڕونی دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌، چ گـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــره‌نتیـــــــــــــه‌ک هه‌یه‌؟….

Previous
Next

Leave a Reply