چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك بازرگانی كردن به‌هه‌ڵه‌بجه‌وه !!!!
چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه هه‌ڵه‌بجه خوێن له برینه‌كانی دێت و زامه‌كانی سارێژنه بوه هه‌ڵه‌بجه ده‌بوایه ئێستا جوانترین و ئاوه‌دانترین شاری كوردستان بوایه به‌ڵام به‌داخه‌و وێرانترین وكه‌لاوه‌ترین شاره به‌هۆی قه‌باره وگه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌وه ده‌بوایه له‌پێشی هه‌موو شاره‌كانه‌وه بوایه‌و پشكی شێری خزمه‌تگوزاری به‌ركه‌وتایه به‌ڵام له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریدا له دوای دوای هه‌موو شاره‌كانه‌وه‌یه‌و كه‌مترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كرێت وپشكی رێویشی پێ ڕه‌وا نابینرێت له ڕووی ئازادی وئازادی بیروڕاومافی خۆپیشاندان و مافی مرۆڤه‌وه ده‌بوایه نموونه‌بوایه‌به‌ڵام نموونه‌یه بۆ پێشێلكاری وبێ مافی و سه‌ركوتكردنی ئازادی ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی 22ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ومامه‌ڵ كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌و وشاره كه بده‌ینه‌وه ئاشكراڕاستی ئه‌و ووته‌یه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه به ڕاستی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌نیا گرنگی داوه وبیریكردۆته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌سیاسی و ئابووری وحیزبایه‌تیه‌كانی له به‌رابه‌ر ئه‌م شاره‌د\ا نه‌ك بیركردنه‌وه و گرنگی دان به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌هێنده‌ی دام و ده‌زگای حیزبی و سه‌ربازی و سه‌ركوتی له‌م شاره دا دروست كردوه ئه‌وه‌نده گرنگی نه‌داوه به دام و ده‌زگای خزمه‌تگوزاری و مرۆیی ومه‌ده‌نی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی وهتد هێنده‌ی بیری له‌بازرگانی كردن كردۆته‌وه به‌م شاره ئه‌وه‌نده بیری له خزمه‌تكردن به‌م شاره نه‌كردۆته‌وه ئه‌و ده‌مانه‌شی گه‌ر خزمه‌تێكی بچووك یان خزمه‌تگوزاریه‌كی بچووكی پێشكه‌ش ئه‌م شاره كردبێت كه ئه‌ویش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێدابوه كه‌ئه‌ركێكی حكومه‌تیش بووه ئه‌وده‌مه ئیتر ئه‌مه‌ی كردوه به منه‌تێكی گه‌وره به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دا
ده‌یان جار له ڕاگه یاندنه‌كانیانه‌وه یاویانه‌ته‌وه به‌ڕوووبه‌چاوی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دامن نازانم هارترین و دیكتاتۆرترین و به‌ربه‌ریترین ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت له دونیادا كاتێ پرۆژه‌و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی ووڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن هیچ منه‌تێك به سه‌ر خه‌ڵكی دا ناكه‌ن و له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌هۆڵ و زوڕنای بۆ لێ ناده‌ن به‌ڵێ تۆلیتارترین و دڕنده‌ترین حكومه‌تی دونیا به شێوه‌یه‌كی فراوان و بێ وێنه خزمه‌تگوزاری ئاو كاره‌باو زێراب ونه‌وت و غاز‌و هتد پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی ده‌كات كه سه‌ره‌تایترین مافی هاوڵاتی بوونه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌به‌دونیایه‌ك منه‌ته‌وه له ئێمه ده‌كاته سه‌ره‌كیترین و گه‌وره‌ترین ماف ده‌بێت له به‌رابه‌ریاندا سوپاس گوزاربین و ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕكێ ی بۆ سازبده‌ین ئه‌رێ ئێوه حكومه‌تن یان فیوداڵن (ده‌ره‌به‌گ) .
چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه ده‌سه‌لاتی كوردی بازرگانی به هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌كات و كه‌چی له ولاشه‌وه فرمێسكی تیمساحی بۆ ئه‌م شاره ده ڕژێ
چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه بازرگانی به هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌كات وكه‌چی له ولاشه‌وه به‌رده‌وام به وه‌عدو به‌ڵێنه قه‌به‌و سواو نه‌كرده‌كانی فریووی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ده‌ده‌ن وگاڵته به‌هه‌ست و شعوریان ده‌كه‌ن 22ساڵه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باس له به‌جینۆساید ناسین و به جیهانی كردنی تاوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات كه چی له ولاشه‌وه نه‌یتوانیوه به‌درێژایی 22ساڵی حكوم ڕه‌وایی 16/3بكاته‌پشوو له‌كوردستاندابه‌ڵام توانیویه‌تی چه‌ند یادو بۆنه‌ی حیزبی وتاكه كه‌سی و نه‌ته‌وه‌ی و هتد بكاته پشوو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌شێكه له تاوانی هه‌ڵه‌بجه و به‌شداره له تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌دا له بری ئه‌وه‌ی له سه‌ر تاوانی هه‌ڵه‌بجه دادگایی كرێن كه چی بێ شه‌رمانه دێن یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌نه‌وه و ڤیستیڤاڵی بۆ ساز ده‌ده‌ن نه‌ك هه رئه‌وه بگره یاده كه‌شیان داگیر كردوه و یاده‌كه‌یان به حیزبی و حكومی كردوه .
22ساڵ سه‌ركرده‌وبه‌رپرسه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌ردانی ئه‌م شاره ده‌كه‌ن و له سه‌رتاسه‌ری دونیاوه میوانی جۆراو جۆر ده هێننه ئه‌م شاره‌وه به‌ڵام نه خۆیان و نه میوانه‌كانیان بۆ ته‌نیا جارێكیش سه‌ردانی ماڵه هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشێكی ئه‌م شاره‌یان نه‌كرد ه‌بۆ ته‌نها جارێك سه‌ردانی ماڵه‌قوربانیه‌كی كیمیابارانی ئه‌م شاره‌یان نه‌كردوه‌وه و له سۆراغیان نه‌پرسیون ئه‌وی سه‌ردانی ده‌كه‌ن هه‌ر مقه‌ڕو بنكه و باره‌گاحیزبی و داموده‌زگا حكومیه‌كانی خۆیانه و به‌س ئه‌وی سه‌ردانی ده‌كه‌ن هه‌ر مۆنۆمێنته‌كه‌یه ئه‌و مۆنۆمێنته‌ی كه بۆ ته ده‌زگایه‌كی حیزبی و حكومی نه‌ك مۆنۆمێنتێكی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی شار‌و كاره‌ساته‌كه‌ی شاره‌كه‌ئه‌و مۆنۆمێنته‌ی كه شانۆیه‌كه بۆ نمایش كردنی فرمێسك و گریانی سینه‌مایی و دبلۆماسی و به‌رژه‌وه‌ندیئه‌و مۆنۆمێنته‌ی كه تیایدا هه‌ڵه‌بجه بچوك كراوه‌ته‌وه من ده‌مێكه گوتومه كه شاره‌كه‌م پێویستی به مۆنۆمێنت نیه چونكه شاره‌كه‌م بۆ خۆی مۆنۆمێنتێكی گه‌وره‌یه‌هه‌ڵه‌بجه پێویستی به‌مۆنۆمێنت نیه‌به‌ڵكو پێویستی به ئازادی ویه‌كسانی و مافی مرۆڤ وئاوه‌دانی وخۆشگوزه‌رانی هه‌یه ئه‌م شاره پێویستی به‌وه‌و هه‌یه كه خاڵی بكرێته‌وه له چه‌ك له‌باره‌گای حیزبی 22ساڵه ده‌سه‌ڵات له‌م شاره‌دا خه‌ڵكی شاری به‌گشتی كردۆته پله دوو وخه‌ڵكی حیزبی تایبه‌ت به‌خۆشیان به پله یه‌ك هه‌ڵه‌بجه زۆرگه‌وره‌تره له‌مۆنۆمێنت وڤیستیڤاڵ كه هه‌ڵه‌بجه‌ی تیادا بچووك ده‌كرێته‌وه .
25ساڵه بازرگانی به‌م شاره‌وه ده‌كرێ وگیرفان پڕده‌كرێ پۆستی حیزبی وحكومی وئیمتیازاتی جۆراوجۆر وه‌رده‌گیرێ به‌سه‌رئه‌م شاره‌وه 25ساڵه بازرگانی ده‌كرێ به‌سه‌رئه‌م شاره وه به‌ناوی خزمه‌تگوزاریه‌وه به‌ناوی هاوكاریه‌وه به‌ناوی هونه‌رو ئه‌ده‌ب وڕوناكبیریه‌وه به‌ناوی ڤیستیڤاڵی هه‌ڵه‌بجه‌وه وبه‌ناوی ..به‌ناوی..22وساڵه لافیته‌ی ڕه‌ش چاوی شاره‌كه‌می ڕه‌ش و كوێركردوه
25ساڵه شاره‌كه‌م له پرسه‌دایه و ده‌یانه‌وێ بۆ هه‌تاهه‌تایه شاره‌كه‌م له پرسه‌دا بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌هیچی ترنه‌كاته‌وه و بێده‌نگ بێت 25 ساڵه شاره‌كه‌میان به پرسه ته‌خدیر كردوه 25 ساڵه ووشه‌ی شه‌هیدیان به شاره‌كه‌مه‌وه لكاندوه ولێ‌ی ناكه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێت بۆهه‌تاهه‌تایه ئه‌و ووشه‌یه‌ی پێوه‌بێت له پێناو بازرگانیكردن و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا و له پێناو زیاتر فریودانی خه‌ڵكیدا من نازانم شاره‌كه‌م پڕ پڕه له ئینسانی زیندوو ئیتر نازانم شه‌هید مانای چی؟!! 25ساڵه‌هه‌ڵه‌بجه باجی ئه‌م ووشه‌یه‌ده‌دات و ده‌سه‌ڵاتیش به‌سه‌رئه‌م ووشه‌وه باج و بووجه وه‌رده‌گرێت 22ساڵه خه‌ڵكی حیزبی وحكومی به‌ته‌زكیه‌بوونه‌ته نوێنه‌روده‌مڕاستی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌بێ ئه‌وه‌ی خه ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وانی قبوڵ بێت و هه‌ڵیبژاردبن به‌ڵكو به‌زۆر سه پێنراون
22ساڵه‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌ڵه‌بجه درۆباران و ووتارباران ده‌كات 25ساڵ مێژووی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌شێوێنرێت وچواشه‌ده‌كرێت 25ساڵه حه‌ڵكی ئه‌م شاره پشووی نه‌داوه‌و نایه‌ڵن پشووبات 22ساڵه‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ناڕازیه‌وده‌سه‌ڵاتیش تۆمه‌تی جۆراو جۆرده‌داته په‌ناخه‌ڵكی ناڕازی هه‌ڵه‌بجه دواتۆمه‌ت تۆمه‌تی ده‌ستی ئۆپۆزیسیونه كه‌ده‌خرێته په‌نا خه‌ڵكی نارَِازی هه‌ڵه‌بجه
ئه‌وه ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه پێش ئۆپۆزیسیون بۆخۆی ئۆپۆزیسوین بوه‌و ناڕازی بوه كاتێ هه‌ڵه‌بجه ناڕازی بوه ئۆپۆزیسیۆنی ئێستا به‌شێك بوه له ده‌سه‌ڵات وله‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا بووه شتێ نه بووه ناوی ئۆپۆزیسیون بێت له كۆتایدا به وبازرگانانه‌ده‌ڵێم كه بازرگانی ده‌كه‌ن به هه‌ڵه‌بجه‌وه ڕۆژێك دێت كه له‌م شاره‌دا دادگای بكرێن له‌سه‌ر بازرگانی كردنتان به‌هه‌ڵه‌بجه‌وه.