Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
چارەسەركردنی قەباحەتی پەرلەمانی عێراق …….!

چارەسەركردنی قەباحەتی پەرلەمانی عێراق …….!

Closed
by August 1, 2008 گشتی

 چارەسەركردنی قەباحەتی پەرلەمانی عێراق با بە لادانی مه‌شهەدانی دەستپێبكات.!
 
 جەوهەر نامیق سالم
   
  25/7/2008
 
 
 روَژی 22/7/2008 ،ئەنجوومەنی نوێنەرانی كوَماری العراق، پڕوَژەی یاسای هەڵبژاردنی  پارێزگاكانی پەسند كرد. لە دوا چركەی پێش دەنگدان لیستی هاوپیمانی كوردستان كەوتنە خوَیان وكشانەوە. كشانەوەكشیان نەك لە سەر ناوەڕِوَكی یاساكە بەتایبەتی ماددە (24) ی ، بەڵكو زیاتر  لەسەر شێوەی دەنگدان  بوو  ..! ئەگەر وانییە ئەی بوَ ئەو دەقە كە ماوەیەكە جێگای مشتومڕو ودانوساندبووە باس نەكراوە وپەسەندكراوە و لایەنی كوردستانی لە هیچ لێدوان و باس و نیازیان ئاماژەیان پێنەكردوە و، رای گشتی كوردستان وعێراقیان بە تەحدید پێ ئاگادارنەكردوەتەوە . ئەوەی بتوانێت دەقی وەها دەرباز كات لە سەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانی ،( هەر لە كاتی ئامادەكردنی و ناردنی بوَ سەروكایەتی ئەنجوومونی نوێنەران و دەربازكردنی وپەسندكردنی وناردنی بوَ  لیژنەكانی نێو ئەنجوومەن وگەرانەوەی بوَ سەروَكایەتی ئەنجوومەن و تەسپیتكردنی لە بەرنامەی كاری ئەنجوومەن روَژى 22/7/2008و،هەروەهاو لە سەرەتاوە بە ئاگاداری  گشت ناوەندەكانی دەسەڵاتی  كوردستانی لە ناوەند ولە هەرێم ،ئێژین ئەوانەی بتوانن پڕوَژەی وەها لەو هەموو قوَناخانە دەرباز كات،  پشت راست بوە لە شێوە و دەرئەنجامەكانی دەنگدانەكش  . ئەمە گومان ومەزندە نییە، بەڵكو زیاتر پشت بەستنە بە خوێندنەوەیەكی رەوتی رووداوەكان لە وانە :
 1. لایەنی كوردستانی لە هەموو ئەو قوَناخانە كە پێویستە پروَژە یاسایەك پێادایەتێپەرێت ئەندام ونوێنەرایەتی هەیە ،هەر لە سەروَكایەتی ئەنجوومەنی نوینەرانی العراق  تاكوو لیژنەكانی نێو ئەنجوومەن .
 2. پێكهاتەی هەرسێ دەسەڵاتەكانی كوَماری العراق لە سەر بنەمای موحاێێەیەو، بڕیارەچارەنووسازەكان لە سەر پڕنسیپی (تەوافق) ە .
 بە دەر لە مانەش :
 1. لایەنی كوردستانی داهێنەر ودەستپێشخەری پرنسیپی (32%) بوون سەبارەت بە دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی نێو ئەنجوومونی پارێزگای كەركووك .
 2. لایەنی كوردستانی لایەنگری دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك بوون .
 3. لایەنی كوردستانی لایەنگری دابەشكردنی پوَستە ئیداریەكانی پارێزگای كەركووك بوون لە ئەساسی  رەگەزی نەك ئیستحقاقاتی  هەڵبژاردن .
 4. لایەنی  كوردستانی رازی بوون بە دانانی لیژنەیەكی لێكولینەوە بوَ پیاچوونەوە ولێكولینەوە لە مەڕ (خروقاتی لایەنی كوردی)  لە كەركووك …
 5. (ئەولەویات)ی لایەنی كوردستانی لەگەڵ هەندی لە  (هاوپیمانان ) ی دەربازكردنی یاساكەوئەنجام دانی هەڵبژارنەكان بوو كە دەبێت لە مانگی 11/2008 ئەنجام بدرێت ، نەك  (ناوەروَك) ی یاساكە …
 6. ڕەخنەی لایەنی كوردستانی لە ناوزەدكردنی هێزی پولیس و ئاسایش و هیزەنیزامیەكانی دیكەی كورد لە كەركووك بە ( میلشیات)ی  (الاحزاب) و، هێًنانی هێزی  چەكدار لە خواروو ناوەراستی عێراق (چەكداری عەرەب) بوَ كەركوك،  كێشەیەكە: ( یەكەمیان ) لایەنی كوردستانی تاكو ئێستاحەسمی نەكردووە و (دووەمیشیان) خودی لایەنی كوردستانی ئاوەكەی رشتوە. ئەگەر لایەنی كوردستانی ئامادە نەبوایە لە ژێر هەر بیانوو پاساوێك، هێزی چەكداری كورد بنێرن بوَ ناوچەكانی بەغدا و ناوەراست وخوارووى عێراق ، ئەوا لایەنی عەرەبی وغەیرە كوردی ، زاتی ئەوەیان نەدەكرد داوی هێزی ( عەرەب) بكەن بوَ ناوكەركوك یان ئەگەر هەوڵیشیان دابێت پەرچدانەوەی مەنتیقی تر دەبوو لە ئێستا .
 لایەنی كوردستانی سوورە لە سەر دەستوور وپیادەكردنی دەستوور وەكو بڵێیت دەستوور (قورئانە) و دەقەكانی (ئایات) ن و قەت وتاكو ئێستا پێشێل نەكراوە و، یاساكە ناوەروَكی بە لادان لە دەستوور پێناسە دەكەن ، لە كاتێكدا هیچ دەستوورێِك بە قەد ئەمەی ئێستای عێراق بێ حورمەت نییە وخودی لایەنی كوردستانی بەو چەند خاڵەی سەرەوەی و ، رەفتار وهەڵویستی دیكەش ئەگەر دەستپێشخەر نەبێت ئەوە یان هاوكار بوە و یان لادەر.
 ئەوە جاری یەكەم نییە گوَڵ لە نوێنەرانی كورد دەكرێت . میژوومان پڕ لە رووداو وئەزموونە . باسكردنیان  وەكو بەزمی لێ لێ و لوَلوَیە. بازنەیەكە، سەركردایەتی فەرمی ئەم وڵاتە، لە مێژەوە تێیدایە و دەخولێتەوە . گرفت لە رووداو نییە بەقەد عیبرەتەكەی .فەلسەفەی ( نازانم رەحەتی گیانم ) فریادرەس نییە و (جێهێشتنی كێشەكان بوَ كات یان قەبووڵكردنی  دەرئەنجامەكانی وتەسریفكردنی بە تەقسیت ) دەردەكانمان دەرمان ناكات و (خوَزگە بە عەقلی كورد دوای رووداو)  گاڵتەكردنە بە خوَو چەواشەكردنی خەڵكە .
 بوَ 6 سالأ دەچێت توێژەیەكی فراوانی  خەڵكی كوردستان و روشنبیران وپسپوَران و سیاسەتمداران و هەندێك لە ئەندامانی سەركردایەتی و بنكردایەتی لایەنەسیاسیەكانی كوردستان ، بە تایبەتی لە نێو هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار( یەكێتی و پارتی ) ، راشكاوانە ئاماژەیان بەنەبوونی ئیستراتیجیەتێكی روون وتوَكمە و  بە نارێكوپێكی و لاوازی ئیدائی نوینەرانی لیستی هاوپیمانی كوردستانیان لە ناوەند كردووە . كە زوَریان لە ئەێلدا شایەستەی ئەو پوستانە نیین . بە پێچەوانەوە سەركردایەتی پارتی ویەكێتی زیاتر هوَگری ئەوانن و نە پرسیار ونە پرسینەوەش  كراوە ودەكرێت لە چوَنیەتی دەستنیشانكردن و هەڵسوكەوت وئیدائیان ، هەر لە سەرەتای داگیرگردنی  العراق تاكوو ئەنجوومەنی كاتی دەسەڵات و یاسایی بەریوەبردنی  العراق و ماددە (58 ) و دەستووری هەمیشەیی و كێشەی پێشمەرگەو بودجەی كوردستان و نەوت وسامانە سروشتیەكان و فیدراڵیەت و دابەشكردنی دەسەڵات … تادا
 بوار وتواناكان تاكو دێت تەنگ دەبێتەوە . وسەركردایەتی فە رمی كوردستان  تازە  بە تازە باسی پیاچوونەوە بە هاوپیمانیەتەكانی خوَی دەكات . هەر باشە وەلی پێشتر دەبێت لە خوَیەوە دەستی پێكات . كە خوَت بێ ئاگا وغەم خوَر و چیدی وچاك نەبێت چی لە دوستی باش بكەیت…!
 بە هەموو حیساباتێك هەڵوێستی هاوپیمانەكانی كورد لە بەغدا ، شاراوە نەبوو:
 • لایەنی عەرەبی سوونە هەر لە سەرتاوە دریغیان نەكردووە و
 •  لیستی شیعە بەگشت باڵەكانیانەوە زوَربەی راستەو خوَ وەك : (حیزبی فەزیلە  ، تەیاری سەدری،  رێكخستنی ( الدعوە) وچەندین بە ناو سەربەخوَی نێو ئەم لیستە لە گەلأ القائمە العراقیە و، الجبهە العراقیە للحوار الوەتنی ،الكتلە العربیە المستقلە ،تیار الاێلاح الوەتنی ،مجلس الحوار الوەتنی ،المستقلون، الجبهە التركمانیە، الحركە الایزیدیە، نوینەی الشبك ) یەك بوون ودەنگیان بە یاساكە دا   و،
 •  ئەوانەی دیكەی لیستی (شیعە)  بە پرنسیپی ( التقیە) وەك ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی  (جەماعەتی حەكیم )  كە (15-20) ئەندامیان  نەكشانەوە و بەشداریان لە دەنگدانكە كرد و،
 •  برێكی زوَر لە عەلمانیە شیعە وسنوونەكانیش هەروەها .
 •  باسی هاوپەیمانی ئەمریكی ناكەین . چونكە هەر یەك روَژ پَیش ئەو دەنگدانەی ئەنجوومەنی  نوێنەران كوَماری العراق ، باڵیوَزی ئەمریكا لە بەغدا،رایان كروَكەر،لە پیرمام بوو. ناوەروَكی دانیشتنەكانی لە گەلأ سەروًَكایەتی هەرێم هەر وەك ئاژانسەكان ئاماژەیانی پێدابوو زیاتر ئەم بابەتانە بوونە :
 1. پروَژەی ریككەوتنامەی ئیستراتیجی لە نێوان بەغدا و      ئەمریكا …
 2. پڕوَژەی یاسای هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكان …
 3. پەیوەندییە هەرێمییەكان لە گەلأ وڵاتانی دەرواسێ ..
 4. ئەركی دیمستوَرا و روَلی یوئێن لە جێبەجێكردنی ماددەی (140) ..
 5. پڕوَژەی یاسای نەوت وغازی ناوەندی بەغدا …
 باری هاوپیمانایەتی ناوخوَ ودەرەكی وئیدای لایەنی كوردستانی لە هەرێم وبەغداچوَن بێت  ، ئەوەی پێش و پاش روَژی 22/7/2008 لە بەغداو لە هوَڵی ئەنجوومونی نوێنەرانی  العراق رویدا و زیاتر ( سەروَكی ئەنجوومونی محمود المشهدانی) پێ تاوانبار دەكرێت یەك رووی راستیەكانە چونكە:
 1. لایەنی عەرەبی سوونەی بەشدار لە پروَسەی سیاسی العراق بە گشتی و ( محمود المشهدانی) بەتایبەتی  لە هەموو لایەنەكانی دیكەی العراق لە باڵێوََزخانەی ئەمریكا  نزیكن و دووریش نییە بێ تیشكی سەوزی ئەوان ( المشهدانی) تەحدیدا بریاری وەها ترسناك و تاك رەو نەدات  بە تایبەتی ( شێوەی دەنگدان لە سەر ماددە (24) یاساكە كە دژ بە پرنیسپی دەستوور( بە تایبەتی ماددە ( 53) و ماددەی ( 29) یاسای پەیڕوەی ناوخوَی ئەنجوومەنی نوێنەرانی العراق ساڵی 2006 ) ە .
 2. ئەمە جاری یەكەم نییە ( المشهدانی)  پوَستی سەروَكایەتی  ئەنجوومون وپشتگیری دەرەكی بەكار دێنێت بوَ پەكخستنی كاروباری یاسادانان و گیرەشێوێنی و ئیستهتار و یاریكردنی بە ئاگر . لایەنی كوردستانی هەوڵێكی زوَری دا بوَ راكیشانی ناوبراو بوَلای خوَی وكوَمەڵیكی ئیمتیازاتی مادی  ومەعنەویان پێ بەخشی ، بە جوانی نابینم ئاماژەیان بوَ بكەم ، بە ئومیدی ئەوەی دەرسێك بێت ، چونكە پشت  بەستن بەم جوَرە كەسانە ئەنجامی پەشیمانییە ….
 3. بە گشتی لایەنە عەربیەكانی پروَسەی سیاسی عێراق یاری بە كارتی كورد دەكەن وتاكو ئێستا كورد دوَڕاوە بە تایبەتی لە پرسە چارە نووسازەكان .
 بڕیاری سەركردایەتی فەرمی كوردستان  لە مەڕ پیاداچوونەوەی بە هاوپیمانییەتیەكانی  بڕیارێكی درووستە و پێویستە هەمەلایەنە بێت و، زیاتر لە خوَیەوە دەستی پێكات و هەنگاوی یەكەمیشی لادانی ( محمود المشهدانی) بێت لە پوستی سەروَكایەتی  ئەنجوومەنی  كوَماری العراق .
 
                                                                  جەوهەر نامیق سالم                                  
                                                                    25  /7/2008                                                      
   
                                  

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.