چاوان … دڵشاد تاقانە
Closed
چاوانی تۆ میوانخوازه میوانداری چاوانمه
به‌میوانی هه‌ردوکی بم خه‌نده‌ی میوانانمه
له‌میوانگه‌ی شکۆداریت سه‌رتۆپی میوانانم
له‌م ده‌روازه میوانبازه هه‌ستێکی میوانمه
ئه‌وهه‌سته نه‌سته مه‌سته ئه‌ڤینی گیانمه
خه‌ڵوه‌تی په‌رستنه عه‌شقی ڕوون ڕه‌وانمه
له‌ڕووگه‌تا ده‌ڕوانم تامه‌زرۆی هه‌سته‌وانم
مه‌زه و پێکی مه‌ستانه‌ی ئێشکی شه‌وانمه
ئێشکگری هۆنه‌رانه وێنه‌ی شیعری دوانمه
تۆپکی سه‌رنوسه چاوان خۆشگۆی دیوانمه
دره‌نگه شه‌وێ له‌خه‌وی منیش ئێشکه‌وانم
ڕه‌وانه وێژه بێژیم حونه‌ری تۆی جوانمه
Dlshadtakana@yahoo.com