Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

چاوى خەڵكى چۆمان لە ساڵى رابردوو،چاوەكانى تر …ئیبراهیم گەلەژێرى

Be First!
by January 4, 2009 گشتی

 چاوى خەڵكى چۆمان  لە ساڵى رابردوو،چاوەكانى تر …
 ئیبراهیم گەلەژێرى /چۆمان
 
 بینین بە چاو مرۆڤ وا لێدەكات كە جۆرە بیركردنەوەیەكى تایبەت بە خۆى هەبێت ،ڕەنگ بێت چاوەكانى تاك لەسەر هەر دیاردە و پێشهاتێك جۆرەها لێكدانەوەى جیاواز هەڵبگرێت ، بىَ چاو نەبێت روناكى و هیچ شتێك   نابینین زۆر كەس بەهۆى نەبونى چاوەوە ژیان دەدۆرێنن هەرچى جوانى ژیان هەیە بە چاوى ئاسایى خۆیان نابینن ، بەردەوامیش چاو سەیرى هەمووشتە قەدەغە كراوەكان دەكات ، ڕێگریەكان لەبەردەم هەر قەدەغە كردنێك بۆ چاو میشێكى مرۆڤ زیاتر ئاڵۆز دەكات ، هیچ نەبێت دەبێت چاوەكان زیاتر لە زۆر شتى تر ئازادیان پێبدرێت ئەگەر چاوى كەسێكى ئاسایى لە سیاسەتى سیاسیەكانى  ووڵات بڕوانێت و ڕەخنەی لێى هەبلێت كەواتە ئەو چاوانە چاوى بە ئاگان و پێویستە تیژتریان بكات بۆ بینینى دیاردە نابەجىَ كان بۆ باشتر كردن و بەرەو پێش بردنى ڕەوشى ووڵات ، چاوەكانیش لەم هەرێمە زۆر جۆرى جیاوازیان هەیە ،  بۆ نمونە چاوهەیە  وەك چاوى بەرپرسە بەرێزەكانى ئەم هەرێمە هەمیشە هیوایان دروست كردنى ڤێلاو  ژیانى خۆشە دەیانەوێت لە چاوەكانى خۆیان بە شێوەیەكى جوان و ڕاست لە سەروەت و سامانى خۆیان بڕوانن ، كە لە بەرامبەردا هەمیشە چاوى  گەل پرسیارى ئەوەى هەیە دەبێت چۆن ئەم سامانە كۆكرابێتەوە ، وە چاوى زۆرێك لە بەرێوەبەرانیش تا سەرى مانگ لەپێشینەى مانگانەیەبە شێوەى زیاتر بۆ تایبەتى ژیانى خۆیان سەرفى بكەن وە ناش ڕواننە چاوىئەو هاوڵاتیانەى كە لە دواى دەوامى ئاسایى بە ئۆتۆمبێلى فەرمانگە سەردانى خزم  شوێنە گەشتیاریەكانى پێدەكەن،  ڕەنگ بێت چاوەكانیان لەسەر پسولەكان زۆر بە ئاسانى تێپەڕێنن  ، چاوى  هەندێك لە  بەرپرسە دامەزراوە رۆشنبیریەكانیش  بەرامبەر بەچالاكى جدى زۆر كزە یاخود هەر نى یە ، لە بەرمبەریشدا بە درێژایى ساڵ چاوى رۆشنبیرانى شاریش لە تەنها كارێكى جدى دەبێت بەڵام بە درێژایى ساڵ كارى وا نابیندرێت كە چاوەكانى ڕۆشنبیران خەو بەدیار چالاكیە تەقلدیەكان نەچنە خەوەوە  ،   ئەوەى زۆر گرنگە لەم شارەبچوكەى خۆمان  لە چاوى كرێچیەكان ساڵى رابردوو بە دیار تەنها چاوێكى بەرپرسانى ئەم شارە ساڵیان تەواو كرد بۆ تەنها جارێك بێت سەیرێكى ژیانیان بكەن و بۆ تەنها ڕۆژێكیش بێت كارى خۆیان تەرخان بكەن بۆ ئەوەى هیچ نەبێت پارچە زەویەكیان  پىَ رەواببنین لەم شارەد كە هیچ یەكەیەكى نیشتە جىَ بونى بۆ نەكراوە ، چاوى كرێچیەكان بە تەنها چەند مەترێك بنوقێنن ، لە ساڵى رابردوو دا لە چۆمان چاوەكانى هاووڵاتیان چەندین كارى باشیان دیت كە ناكرىَ بە ئاسانى بەسەر خەڵك تێپەر بێت ، ئەو چاوانەى كە بەدرێژایى حەڤدە ساڵ بۆ تەنها كاتژمێرێك كارەبا یان لە دواى دوانزەى شەو نەدەدیت بۆ یەكەم جار لەسەردەمى حوكمرانى خۆماڵى بەدرێژایى چەندین شەوى هاوین چاوەكان نەدەچونە خەو بەدیار گلوپەكان دادەنیشتن ، لە ساڵى رابردوو چاوەكانى دوكاندارانى شار تا نیوەى شەش مانگى یەكەم تەنها چاوەرىَ ى تەنها بڕیارێكى شارەوانیان دەكرد كە مۆڵەتیان پێبدات دوكانەكانیان دروست بكەنەوە ، بەڵام چاوەكان لە چاوەرىَ ى دا خەریك بوو بێزار بن بەڵام خۆش بەختانە چاوى لایەنە سیاسیەكان دوكاندارانى شاریان لەو چاوەروانیە رزگار كرد و بە بریارێك خەڵك و شارو چاوى هەموو لایەكیان بە  دروست كردنەوەى بازار شاد كرد ، چاوەكانى خەڵك هێشتنا ئارەزوى كارى زۆر باش و خزمەتگوزارى چاكتریان دەوێت لەبەرامبەر راگواستنى دەڤەرەكەش شایانى زیاترن ، لە ساڵى ڕابردوو چەندین چاو بە كارە جوانەكانى شار گەشانەوە چەندین چاوى بە ئاگاش بە كارە خراپەكان و سود وەرگرتن لە بەرژەوەندى گشتى لە پێناو بەرژەوەندى تاكە كەسى خەمیان خوارد ، لە ساڵى داهاتوو هەموومان چاوەكانمان بریوەتە كارو پڕۆژەى جوانترو گۆڕانكارى چاكتر ، بۆ ئەوەى چاوى هەموو لایەكمان بگەشێتەوە .  
 

Previous
Next

Leave a Reply