Skip to Content

Friday, September 25th, 2020

چاوپێكەوتن لەگەڵ بیرمەندى ئەمریكی فوئاد عەجمی

Be First!
by February 24, 2008 گشتی

ئەنجامدانى سەردار عەبدوڵڵاو مەجید ساڵح

 * دکتۆر عەجمى وەک دۆستێکی گەلى کورد بەخێربێیت بۆ کوردستان، پێم باشە پێش هەر شتێک لە ئەمریکاوە دەست پێبکەین، لە خەونى ئەمریکایی بوونەوە کە ئێوە یەکێکن لەوانەى زۆرترین بانگەشەتان بۆئەو خەوە کردوە ئەوەش لە قەناعەتێکی پتەوەوە هاتووە ئەکرێت لەچەند دێإێکدا باسی ئەمریکاو خەونى ئەمریکاو ئیمپراتۆریەتى ئەمریکامان بۆ بکەیت؟

– خەونى ئەمریکا لەسەریەک شت بونیادنراوە کە پرەنسیپی "ئازادی" یە، من لە لوبنان لەدایکبووم نەک لە ئەمریکا، لوبنان لە پەنجاکان و شەستەکاندا وڵاتێکی کراوەبوو، ئەمریکا حوزورێکی بەهێزی هەبوو تێیدا بەڵام تاک لایەن نەبوو، فکرى نەتەوەیی عەرەبی، حزورى فەرەنسی هەبوو، لە بەیروتى رۆژئاواى لەنێو موسڵمانەکاندا ئەمریکا حزورێکی بەهێزی هەبوو، هۆکارەکەشى بوونى زانکۆی ئەمریکا بوو، جگەلە زانکۆ ناوەندییەکى ئەمریکیش هەبوو، بەڵام لە رۆژهەڵاتى ئەمریکی لەناو مەسیحییەکاندا فەرەنسییەکان نفوزیان هەبوو. من هەر لەمنداڵیەوە حەزم لە فیلمى ئەمریکیو کتێبی ئەمریکیو ژیانى ئەمریکی هەبوو. لەمنداڵیدا پێموابوو چارەنووسی من لە ئەمریکایەو بڕوام پێی هەبوو، بۆیە کاتێک بەیروتى جێهێشت بإیارمدا نەگەڕێمەوە، بەر لەوەى ئەمریکا ببینم، باوەڕم بە خەونى ئەمریکا هەبوو. لوبنان بەلاى منەوە جوگرافیایەکى بەرتەسک بوو. کە چوومە ئەمریکاوە کۆمەڵگایەکى کراوەم لەبەردەمدا هەبوو.

* ئەوە ئەزموونى شەخسی خۆت بوو، ئاسۆی ئەو خەونە ئەمریکاییە چۆن دەبینی؟

– رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کێشەى هەبووە لەگەل خەونى ئەمریکایی، کێشەکە لەوەدایە ئەمریکا لەم ناوچەیە پشتى بە رژێمە دیکتاتۆرەکان بەستووە. ئەو لیبرالیزمو کۆمەڵگا کراوەى کە لە ئەمریکادا هەیە، کاتێک هاتووەتە ناوچەکە لەگەڵ خۆیدا نەیهێناوە، نەیهێناوە بۆ سعودیەو میسرو ئیمارات. هەڵسوکەوتى ئەمریکا لەم ناوچەیە هەردەم لەو روانگەیە بووە کە لە جۆری خوێنی ناوچەکەدا شتێک نییە ناوى ئازادى بێت، ترسێکی گەورە هەبووە لەوەى ئیسلامیەکان لەڕێگەى ئازادیو دیموکراسیەوە دەسەڵات کۆنترۆل بکەن، "ئیدوارد جیریجیان" کاتى خۆی یاریدەدەرى وەزیری دەرەوە بوو بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەإاست ئەم پیاوە قسەیەکى بەناوبانگى هەیە دەڵێت: "لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا تەنیا یەک کەست هەیەو یەک دەنگ هەیەو بۆ یەک جارە، لەوکاتەشدا ئیسلامیەکان دێنەسەر کارو چیتر شتێک نامێنێ ناوى دیموکراسیەتە". ئەمریکا لە تێڕوانینی بۆ ناوچەکە لە دژیەکییەکى گەورەدا دەژى، بڕواى بە ئازادى هەیە، بەڵام نەک لەم ناوچەیەدا، ئەوەش جۆرێکە لە میکیاڤیلیەت. تائێستاش ئەو تێڕوانینە تاڕادەیەک ماوە، بەڵام کاتێک جۆرج بۆش لە 6 ى تشرینی 2003 لە "دەزگاى نیشتمانى بۆ دیموکراسی" رایگەیاندو دانى بەوەدانا "بۆ شەست ساڵە ئێمە هاوکارى دیکتاتۆرەکان دەکەینو زۆر بێ کێشەینو کارمان بۆ سەقامگیری ناوچەکە دەکرد، بەڵام بەرهەمى ئەو سەقامگیریە ئەو تیرۆرەیە کە ئێستا بەرۆکی گرتووین" ئەوە دانپێدانانێکی بآ وێنەیە لەمێژووى ئەمریکا. دواى ئەوە من وتارێکم نووسی سەبارەت بە "ئازادى بۆ بێگانەکان" باسی ئەوەم کردبوو بێگانەکانیش شایەنى ئەوەن ئازادیان هەبێتو بێگومان نرخەکەى دەزاننو دەیپارێزن. ئەو بۆچوونەى بۆش نوآ بوو، پشتى بە دیموکراتیزەکردنى ناوچەکە دەبەست. ئەم هەنگاوەى بۆش گەڕانەوە بوو بۆ ئەو پرەنسیپانەى کە وڵدرووڵسن 1916-1920 سەبارەت بە مافی چارەى خۆنووسینی گەلان رایگەیاندبوو. تراژیدیای وڵسن لەوەدابوو توشى جۆرێک لە بێ هودەیی ببوو کاتێک نەیتوانى ئەنجومەنى پیران رازی بکات بە چوونەناو " عصبة الأمم ". جگەلەوەش خۆی کێشەیەکى دەروونى هەبوو، ئەوپیاوە نهێنییەکانى خۆی بردە گۆڕەوە، بەڵام وەک کیسنجەر دەڵێت ئەگەرچی وڵسن نەیتوانى خەونەکانى بێنێتەدى، بەڵام تاماوە لە ویژدانى گەلى ئەمریکادا دەمێنێت، بۆیە کاتێک دەڵێن جۆرج بۆش بڕواى بە دیموکراتیزەکردنى ناوچەکە هێنا، گەڕانەوەیەک بوو بۆلاى وڵسن.

* بەڵام ئێستا گەلى ئەمریکی پاش ئەو گۆڕانانەى کە لە ناوچەکەدا روویاندا رووبەڕووى جۆرێک لە دژایەتیکردنى پرەنسیپەکانى وڵسن وەستاون، ئەوەیان چۆن شیدەکەنەوە؟

– ئێستا تراژیدیایەک هەیە، ئەویش تراژیدیای فکرى لیبرالیزمە لە ئەمریکا، من بەراوردێکم کرد لەنێوان بۆچوونەکانى بۆش سەبارەت بە "ئازادى بۆ بێگانەکان" و قسەکانى "جوزیف بایدن" ى سەرۆکی لیژنەى کاروبارى دەرەوە لە کۆنگرێس کە بە گاڵتەکردن بە سەرۆک بۆشی وت: "ئەم سەرۆکە باوەڕى بە مرۆڤێکی دیموکراتو ئازاد هەیە لە بیابانە لماوییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست"، ئەو پێیوایە لە لمەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا دیموکراتى ناچێنرێت. من لە بەراوردەکەمدا وتم کەسێکی موحافزکار لە حزبێکی موحافزکار داواى ئازادیو دیموکراسی دەکات بۆ خەڵکانى دیکە، کەچى کەسێکی دیموکراتو لە حزبەکەى وڵسن بەپێچەوانەوە دژى دیموکراسیەتو ئازادییە بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست. بەلاى منەوە ئەمە تراژیدیایە بۆ ئەمریکا، نەک بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست. بڵاوکردنەوەى دیموکراسیەت وەک هانتگتون دەڵێت پێویستی بە هێز هەیەو نابێت رۆمانسیانە بیربکەینەوە، دیموکراسیەت لەڕێگەى سەفەرکردنەوە ناگوازرێتەوە، دەبێت یەکێک هەبێت، بڵاوى بکاتەوە، ئەوەى دەڵێت ئازادى لەسەر پشتى دەبابەکانەوە نایەت بۆچوونێکى هەڵەیە، ئازادى لەسەر پشتى دەبابە چوو بۆ ژاپۆنو کۆریاو ئەڵمانیاو ئیتاڵیا هەموو ئەوانە لەسەر پشتى دەبابەکانى ئەمریکا بوون بە وڵاتى دیموکراسى. هانتگتون لە کتێبى "شەپۆلى سێیەم"دا ئەوەى سەلماند. ئەو پێى وایە دیموکراسیەت سێ شەپۆلى بڕیوە، یەکەمیان پاش دامەزراندنى ئەمریکا لە کۆتایى سەدەى هەژدەو سەرەتاى سەدەى نۆزدە. شەپۆلى دووەم پاش 1945و تێک شکاندنى فاشیزمو نازیزم. شەپۆلى سێیەمیش ئێستایەو دەکرێت لەرێگەى دەبابەوە سەدام بروخێنرێتو دیموکراسیەت لە عێراقدا بەرقەرار بکرێت. بۆیە پێت دەڵێم دیموکراسیەت پشت بەهێز دەبەستێت.

*بەڵام ئەو وڵاتانەى کە لە پاش شەرى جیهانى دووەم لەلایەن ئەمریکاوە بەهێز دیموکراسیان بۆ برا، وڵاتى ئیسلامى نەبوونو پێشتریش بنەماکانى لیبرابیزمیان تێدا هەبووە، کەچى لە جیهانى عەرەبىو ئیسلامیدا زەمینەى بڵاوکردنەوەى دیموکراسیەت زۆر لاوازە.. ئەوە خۆى ئیشکالیەت نییە؟

-لەگەڵتام، لێرە خەڵکانێک هەن دەڵێن پەیامى دیموکراسیەتمان پآ باشە، بەڵام خاوەن پەیامەکەمان پآ قبولڕ نییە، ئەوە جۆرێکە لە نیفاق، "مەئمون فندى" نووسەرێکى ئەمریکیە لە چینێکى هەژارى میسرەوە هاتووە ئەو کەسانەى ناوناوە "بن لاکن" لەسەر وەزنى "بن لادن" ئەو جۆرە کەسانە دەڵێن "من باوەرم بە ئازادى هەیە بەڵام.. دژى تیرۆریزمم بەڵام.. ناوچەکە پإە لەو "بن لاکن"نانە. ئەو قسانە قسەى پوچن، بەڵام دەبێت دان بەوە دابنێین وڵاتە ئیسلامیەکان چاندنى تۆوى دیموکراسیەت سەختە. بەڵام نابێت بێئومێدبین. لەسەرەتاى بیستەکاندا لە جیهانى عەرەبى مەسەلەى جیاکردنەوەى دینو دەوڵەتو ئازارى ژن… هەبوو، بەڵام دواتر فاشیزمو نازیزم هات، خەڵکانێک هەبوون لاساییان دەکردنەوە. ئەم ناوچەیە دواى مۆدە دەکەوێت، کاتێک هیتلەر هات پێیان وابوو رزگارکەرەو لە لوبنانو سوریا گۆرانیەک هەبوو دەیوت "یا فرنسا هدى وارحلى.. اجاک هتلر ابو علی" کاتێک نازیزم روخا، شەقامى عەرەبى تووشى شۆک هات، کاتێک شوعیەت هات پشتیوانى لەوان کرا. بۆیە من باوەرم وایە ئەم ئەزموونەى ئەمریکا لە عێراق بإیاردەدا، گەر سەرکەوتوو بێت لە هەموو ناوچەکە سەرکەوتوو دەبێت، پێچەوانەکەشى راستە، من باوەرم وایە لە هەردوو حاڵەتەکەدا شەرەکە شەرێکى پێویستو نەبیلانەبووە.

*لەناو هەردوو حزبى کۆمارىو دیموکراتیدا، ئایا کەسێک هەیە درێژە بە پرەنسیبەکانى ویلسو جۆرج بوش بدات؟

-بەڵێ کەسانێک هەن، لەرووى فکریەوە بیرنالدلویس کاریگەرى زۆرى هەیە جگە لەوە من حەز ناکەم ناوى خۆم بهێنم ئێمە هەردووکمان باوەرمان وایە کە دیموکراسیەت لە عێراقدا سەرکەوتوو دەبێت.سەبارەت بە دیموکراتەکان لەم ساتەدا هەموو شتێک بەلایانەوە سیاسەتەو هەوڵى تەواو دەدەن بۆ سەرنەکەوتنى پرۆژەکەى سەرۆک بوش لە عێراقدا، بە ئاشکرا نایڵێن، چونکە ئەمریکاییەکان ئەوە قبولڕ ناکەن، بەڵام لەژێرەوە کار بۆ ئەوە دەکەنو دەیانەوێت خۆیان سەر لە نوێ دەست پێبکەن، تەنانەت جۆرج بوشیش کاتێک لە تشرینى دووەمى 2003 مەسەلەى دیموکراتیزەکردنى ناوچەکەى هێنایە گۆرآ بەناچارى بوو. چونکە چەکى کۆکوژى لە عێراق نەدۆزیەوە.. دیموکراسیەت وەک پاساوێک بۆ شەرەکە خرایە روو. ئەگینا پێشتر قسەى وانەکرابوو، ئەوە راستیەکەیە.

* لە منازەرە تەلەفزیۆنیەکەى ئالگۆرو جۆرج بۆشدا، ئالگۆر لە سیاسەتى دەرەکیدا داواى زۆرترین دەستێوەردانى دەرەکى دەکرد لەبەر هۆکارى مرۆیى، بەپێچەوانەوە جۆرج بوش دەستێوەردانى دەرەکى بەشتێکى خراپ دەزانآ تەنیا لەو کاتەدا نەبێت کە ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا بکەوێتە مەترسیەوە، کەچى زۆرترین دەستێوەردان لەسەردەمى بوشدا روویدا، ئایا رووخانى سەدام تەنیا بەهۆى چەکى کۆکوژییەکەیەوە بوو یاخود لە ئەنجامى ئەو راپۆرتانە بوو کە "پارێزگارە نوێیەکان" کە ئێوەش بەشێکن لەوان هاتووە. گەربکرێت باسى نزیکایەتى رەوتى پارێزگارە نوێیەکانو سەرۆک بوشمان بۆبکەى؟

– وەڵامدانەوەى ئەم پرسیارە سەختە، پێت ئەڵێم بۆ، "پارێزگارە نوێیەکان" کە لیبراڵە کۆنەکانن، هەندێک پێیانوایە پارێزگارە نوێیەکان کۆنترۆڵی بإیاری سیاسییان لە ئەمریکا کردوە. پارێزگارە نوێیەکان جیاوازن لە پارێزگارە تەقلیدییەکان، چونکە ئەمان باوەإیان بە بڵاوکردنەوەى ئازادى هەیە، بەڵام فکری پارێزگارە تەقلیدییەکان انعزالیە، باوەڕیان بەوە نییە لەناو بێگانەکاندا ئازادی بڵاوبکرێتەوە، بەتایبەت باوەڕیان بە بڵاوکردنەوەى ئازادى لەناو جیهانى سێیەم بەگشتییو جیهانى عەرەبی ئیسلامى بەتایبەت، نییە. بەڵام پارێزگارە نوێیەکان لە سیاسەتدا فکرەیەکى نوێیان خستەڕوو، پێیانوایە ئەو ئازادییەى لە ئەمریکا هەیە ناتوانێت خۆی بپارێزێت، ئەگەر لە کۆمەڵگا دوورەکانى ئەمریکا رەگ دانەکوتێت ئەوە بیرۆکەى سەرەکى پارێزگارە نوێیەکانە. پێیانوایە ئەمریکا جۆرێک لە تایبەتمەندى هەیە، دەتوانێت لە وڵاتە دووردەستەکانى ئەمریکادا دیموکراسیەت پەخش بکات. وەک دەڵێن پارێزگارە نوێیەکان لە دەرگاى (ریچارد چینی) یەوە هاتنە ناو مومارەسەکردنى سیاسەتەوە.

* هەندێک دەڵێن لە سەردەمى ریگانەوە هاتوونەتە ناو سیاسەتى ئەمریکاوە؟

– ئەوان لە سەردەمى ریگانەوە نەهاتنە ناو پانتایی جیهانى سێیەمەوە، تەنیا پاش رووخانى یەکێتی سۆڤیەتو دۆإاندنى فکری شیوعیەت ئەوکارەیان کرد. بەڵام لەماوەى دەسەڵاتى بیل کلنتۆندا کاریگەریان پاشەکشەى کرد. پارێزگارە نوێیەکان پێیانوایە سەردەمى کلنتۆن سەردەمى پاشەکشەو دۆڕاندنى فکری لیبرالیزمە، چونکە کلنتۆن جەختى لەسەر ئابوورى کردەوە نەک سیاسەت من پێموایە کلنتۆن تەنانەت نەختێک لەبیری نیشتمانپەروەرییش دوورکەوتەوەو زیاتر باوەإی بە جیهانگیریی هەبوو. سان هانتنگتون دەڵێت: "شتێک هەیە ناوى (دافوس مان- پیاوى دافوس) و باوەإی بە سنوورەکانى نیشتمان نییەو پێیوایە گرنگ نییە، چونکە دەستکردە". هەموو ئەو فکرانە لاى کلنتۆن هەبوو، ئەو پیاوە دوورکەوتەوە لە فکرەى نیشتمانیو نەتەوەیی. پارێزگارە نوێیەکان ئەوەیان بەجۆرێک خیانەت دەزانى دواتر لە نەوەدەکاندا بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا کەوتنەبەر کۆمەڵێک پەلامار. لە 1993 سەنتەرى بازرگانیی تەقێندرایەوە، لەساڵی 1996 پەلامارى خبار لە سعودیە درا، لە 1998 باڵیۆزخانەکانى ئەمریکا لە نایرۆبیو دارلسەلام پەلامار دران. لەساڵی 2000 هێرش کرایەسەر USS کۆلڕ لە یەمەن. هەموو ئەو پەلامارانە نیشانەبوون بۆ راگەیاندنى شەإێک دژ بە ئەمریکا. کەچى کلنتۆن ئەو هێرشانەى بە راگەیاندنى شەڕ نەدەزانىو پێیوابوو کردەوەى پۆلیسین، نەک شەڕ.کاتێک جۆرج بۆش هاتەسەر دەسەڵات باڵێکی پارێزگارە نوێیەکانی لەگەڵدا بوو. بەڵام باڵێکی تەقلیدیی بەهێز بوون. دیک چینی، لەنێوان فکری پارێزگارە تەقلیدییەکانو پارێزگارە نوێیەکاندا گیری خواردبوو. دیک چینی پێشتر وەزیری بەرگرى بوو، رەفزى ئەوەى کرد، سەدام بڕوخێنێ و بەغدا داگیر بکات. کاتێک لە دەسەڵاتدا نەما، لە کەرتى تایبەتدا کارى کردو پەیوەندى زۆرباشی لەگەل وڵاتە خاوەن نەوتەکاندا پەیداکرد بەتایبەت لەگەڵ سعودیەدا. چینی لە ناوەڕاستى پارێزگارە نوێیەکانو پارێزگارە تەقلیدییەکاندا بوو. لە نیسانى 2001، پێش چەند مانگێک لە 11 ى سێپتەمبەر، رامسفیلد وەزیری بەرگرى وتبوى ئەرکى سەربازى لە سینا نێوان میسرو ئیسرائیل کۆتایی پێ بهێنین، بۆ پاشەکەوتکردنى 28 ملیۆن دۆلار.لە سەردەمى بۆشی کوڕدا هێزەکانى ئەمریکا لەهەموو شوێنێک هەبوون لە بۆسنەوە بگرە تا دەگاتە هایتی. گرنگى زیاتر بە سیاسەتى دەرەکیی دەدرا. پارێزگارە تەقلیدییەکان هەموو تەقەلایەکیان ئەوەبوو سەرۆک بۆش گۆإان لە دادگاى باڵاى وڵاتدا بکاتو کێشەکانى وەک لەباربردنو کورتهێنانى میزانیەى ئەمریکی چارەسەر بکات.بەڵام 11 ى سێپتەمبەر هەموو هاوکێشەکانى گۆإی، پارێزگارە نوێیەکان هاوپەیمانێکی نوێیان دەستکەوت کە دیک چینی بوو. ئەگەر چینی نەبوایە ئەم رەوتە هەر بە رەوتێکی فکری دەمایەوەو کاریگەرى لە سیاسەتو جێبەجێکردنى دەسەڵات نەدەبوو. بەڵام دیک چینی خۆی بەسەر پارێزگارە نوێیەکاندا ساغ کردەوە.

* کاریگەرى ئەم رەوتە لە ئایندەدا چۆن دەبینی؟

– لەسەر عیراق بەندە. بۆ نموونە پۆل ولفۆیتس وەزارەتى بەرگرى جێهێشتو چووبۆ بانکى نێودەوڵەتیو توشى ئەو ریسواییەبوو. پێموایە ئەو پیاوە وەک ئەو سەربازەى لێهات لە مەیدانى شەإدا بەجێمان هێشتووە. پێموایە ئەگەر پرۆژەکەى پارێزگارە نوێیەکان لەعێراق سەرنەکەوێتو گەلى ئەمریکا باوەإ بەوە بهێنێت کە پرۆژەکە دۆإاوەو ئەو هەموو پارەو قوربانییانەى دراوە بە فیإۆ چووە، پێموایە ئەوە کۆتایی پارێزگارە نوێیەکانە، بەلاى کەمەوە هەموو ئەوانەى لەپشتى ئەو رەوتەوە بوون چی سیاسیو چی بیرمەند، رۆڵیان لە ئەمریکا دەکەوێتە پەراوێزەوە، بۆ خۆم کێشەم نییەو باوەإم بە قەدەر هەیە، پێموایە هەموو ئەو شتانەى کە پێم دەوترێت دەبێت قبوڵم بێت، چونکە باوەإم بەوە هەبووە سوپاى ئەمریکا عێراقیەکان رزگار دەکات. کاتێک زیاتر لە 3500 سەرباز بە کوژراوى دەگەڕێنەوە دەبێت ئەوەشم قبول بێت، لە کۆنگرەیەک دەرکرێم یان گرێبەستم لەگەڵدا نەکرێت بۆ نووسین. پێموایە ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکى گرنگە بۆ عێراقییەکانو ناوچەکەو جیهان.

* پێشبینی دەکەیت لەعێراق سەرکەوتوو دەرچن؟

– ئەم ساڵە هەمووشتێک ساغ دەبێتەوە، لەگەڵ پاتریۆسو کرۆکەردا قسەم کردووە، پەیوەندیم لەگەل هەردووکیاندا باشە. پێموایە باشترین باڵیۆزو سەرکردەى سەربازیمان هەیە لەعێراق، ئەگەر نەیانتوانى کۆمەڵگاى ئەمریکی قەناعەت پێ بکەن کە پرۆژەکە سەرکەوتووە، ئەمە شتێکی ترە. پێش شەإ لەساڵی 2003 دا، 80% خەڵک پشتگیری شەإی عێراقیان دەکردو 77% ئەندامى ئەنجومەنى پیران رێگەیان بە سەرۆک بۆش دا هێز بەکاربهێنێت بۆ روخانى سەدام، بەڵام لەساڵی 2007 دا 20% پشتیوانى شەإەکەنو 80% دژى شەإەکەن. هاوکێشەکە پێچەوانە بوەتەوە. ئەوەى خەیاڵی داگیرکردم ئەو بێ ئومێدیو نەبوونى هیوایەیە کە هەیە. من لەسەر چەقۆکە وەستاوم.گەلى ئەمریکا گەلێکی واقعیو پراگماتیکەو حەزى لە دۆڕان نییەو هەردەم حەزى بە سەرکەوتنە، کاتێک بزانێ شکاوە باوەڕی پێ دێنێو تەماشاى سبەی دەکات، پێچەوانەى عەرەبە، کە بە بەردەوامى لەسەر کۆنەهەواران دەگرى. من بە سەرۆک بۆشم وت لە واشنتۆن، جۆرێک لە بێ ئومێدی هەیە، کەچى لە بەغدا سەرەتایەک بۆ ئومێد سەریهەڵداوە.

* لە تورکیادا رەوتێک سەریهەڵداوە هەڵگری جۆرێک لە تایبەتمەندی لۆکاڵی تێدایەو دانەبڕاوە لە ناسنامەى رابردوو وەک ئەتاتورک، لەهەمانکاتدا هەڵگری بۆچوونى رۆژئاواییە. ئەم رەوتە ئەیەوێت تورکیا بباتە یەکێتیی ئەوروپاو ریفۆرم لە دەستوردا بکات. چۆن دەڕوانیتە ئەو دۆخەى تورکیاو کاریگەر لەسەر ناوچەکە؟

– لە تورکیادا ئیزدواجیەتێک هەیە، کەمالیزم دوو لایەنە، بۆچوونى کەمالیزمو مومارەسەى کەمالیزم. دامەزراوەى سەربازى تورکیا خوێندکارى ئەتاتورکە، ئەمە بەردەوام چاوى لە رۆژئاوایە. من خۆم دژى ئەوەم ئایین لە سیاسەتدا رۆڵی هەبێت، من لەو دایناسۆرە کۆنانەم پێموایە ئایین دەبێت جیابکرێتەوە لە سیاسەت. گەر ئەو دوانەت تێکەڵکرد هەم دین دەکەن بە سیاسەتو هەمیش سیاسەت دەشێوێننو تێکیدەدەن. پێموایە تورکیا یاریی بە ئاگر دەکات، تورکیا هاوپەیمانێکی ستراتیژی لەگەلڕ ئەمریکاو ئیسرائیلدا هەیە، ئەوە سێگۆشەیەک ستراتیژییە، ئیسلامییەکان هاتوون دەیانەوێت رۆڵی تورکیا بگۆإن، دەسەڵاتى سەربازیی پێی باش نییە تورکیا بچێتە یەکێتیی ئەوروپاوە، چونکە رۆڵیان نامێنێ لە پرۆسەى سیاسییدا، کەچى ئیسلامییەکان کە دژى ئەوروپاو رۆژئاوان ئەیانەوێت بچنە یەکێتیی ئەوروپاوە، ئەوەش بۆ لغاوکردنى دەزگاى سەربازیی. ئەوە جۆرێکە لە تەڵەزگەى تورکى. راى گشتیی تورکیا بەپێی هەندێک راپرسیی زۆر رقی لە ئەمریکایە.تورکیا ئێستا نوقمی دژایەتیکردنى ئەمریکایە، پێموایە تا 25 ساڵی دیکەش یەکێتیی ئەوروپا تورکیا قبوڵ ناکات، چونکە وەرگرتنى هەر وڵاتێک لەو یەکێتییەدا پێویستى بە ریفراندۆمێک هەیە لەناو گەلانى یەکێتیی ئەوروپا، کێ قبوڵی ئەوە دەکات؟ هۆڵەندییەکان کە کێشەیان لەگەڵ ئیسلامدا هەیە؟ فەرەنسا، ئەڵمانیا؟ ئەوە خەونێکە تورکەکان پێوەى دەبینن بچنە یەکێتیی ئەوروپاوە. خەونێکی بێ ئومێدیشە. هەندێک تورک هەن نایانەوێت دەستبەردارى ئەو خەونە ببن، ئەوە جۆرێکە لە نەرجسیەت، دەبێت تورکەکان دان بەوەدا بنێن تورکیا وڵاتێکی ئەوروپی نییە. بۆ خۆم نەختێک لەسەر تورکەکان توندم، بۆیە ئەو بڕیارەش کە دابویان دکتۆراى فەخریم لە زانکۆی (کونج) پێ بدەن هەڵیانوەشاندەوە. بۆیە دەیڵێمەوە چونە ناو یەکێتیی ئەوروپا بیرکردنەوەیەکى ناواقعییە.

* با بێینە سەر کێشەى کورد، ئێوە دەزانن کوردستان دابەشکراوە بەسەر چوار دەسەڵاتداو ئەو وڵاتانەش لەچوارچێوەى وڵاتانى "میحوەرى شەڕ" دان بەتایبەت عێراقو سوریاو ئێران، تورکیاش پەیوەندى لەگەل ئەمریکادا باش نییە، کێشەى کورد کە لە ئێستادا زۆر بەهێزەوە خۆى دەردەخات، خۆشەویستى کوردیش بۆ پرۆژەى ئەمریکا ئاشکرایە، ئێوە لەم چوارچێوەیەدا ئایندەى کێشەى کورد چۆن دەبینن؟

– بەداخەوە وەک کەسێکى ئەکادیمى دەبێت ئەو راستییە بڵێم، ئەمریکا هەڵسوکەوتى لەگەل دوژمنەکانیدا زۆر باشترە لەگەل دۆستەکانیدا کاتێک یەکێک دژایەتى دەکات ئەمریکا دەچێت خۆى لێ نزیک دەکاتەوە پێى دەڵێت بۆ دژایەتیم دەکەى؟ چیت بوێ بۆتى دەکەم، بەس خۆشت بوێم، زیاتر بە دوژمنەکانمان دەدەین لەوەى بە دۆستەکانمان.کوردەکان خۆشەویستیەکى بێ مەرجیان دا بە ئەمریکا، ملکەچێکى بێ مەرجیان دا بە ئەمریکا، هۆکارەکانى بەلاى منەوە پەسەندە. ئەوە خویەکى مرۆڤى کوردیشە، جگە لەمە کورد زوڵموزۆرێکى چەشتووە، زوڵمى تورکیا، سوریا، ئێرانى، خیانەتى بەریتانیا کە پەیمانیان بە دامەزراندنى دەوڵەتى کوردیداو دواتر لێى پەشیمان بونەوە… جگە لەو هەڵەیەى کە لەساڵى 1991 ئەمریکا بەرامبەرى کردنى دواى ئەو هەموو غەدرە، کوردەکان وایان پێ باش بوو گەورەترین پشتیوان لە رووى سیاسىو سەربازیەوە ئەمریکایە بۆیان.پێشتریش ئەوەم بە کوردەکان وتوە، زەواجەکەى ئێوە لەگەلڕ ئەمریکا هیچ مەرجێکى تێدا نییە. ئەمریکاییەکان زەواجى سیاسى لەگەلڕ چەندین لایەندا دەکەن، نەک یەک لایەن.ئەمریکاییەکان دێنو دەچن، لەگەل گەلانى گەورەدا زەواج دەکەن، بۆیە لە پەیوەندى کردن لەگەل گەلێکى پەراوێزى وەک کوردا دوو دڵن، دوو دڵن لەوەى بنکەى سەربازى لە کوردستاندا دروست بکەن.

* ئێستاش دوو دڵن؟

– گەر بنکەى سەربازى لە کوردستاندا دروست بکەن من سەرسام دەبم. چونکە حەساسیەت لە تورکیاو عێراقو وڵاتانى ترى عەرەبدا دروست دەبێت کە دژى کوردستانن. بەداخەوە ئەو بنکە سەربازیە جۆرێکە لەسەرکێشى. بەڵام دەبێت واقعى بینو دان بەوەدابنێین، کاتێک گەلێکى بچووک پشت بە وڵاتێکى زل هێز دەبەستێت ئەگەرى خیانەت هەردەم لە ئارادایە. پێویست بەوە ناکات مجامەلەتان بکەم ئەمریکا لەوانەیە خیانەت بکات، سەیرکەن لەساڵى 1991 چۆن کۆڵن پاول و جیمس بیکر خیانەتیان لە کوردو شیعە کرد بەڵام لە 2003 هەر ئەوان ئەوەى پێویست بوو کردیان، بۆ؟ چونکە بەرژەوەندییەکان گۆرابوون. گرنگ ئەوەیە گەورەترین شت کە پارێزگارى لە کوردستان بکات پاراستنى پرۆسەى دیموکراسیە لە کوردستان، گەر لە کوردستاندا دیموکراسیەت هەبێت ئەمریکاش ناچارە پشتیوانى لێ بکات. بۆیە تەنیا بەرقەرارکردنى دیموکراسى لە کوردستاندا دەتوانێت گرەنتى پشتیوانى ئەمریکا بۆ گەلى کورد دابین بکات.

* ئاستى پەیوەندییەکان کوردو ئەمریکا چۆن دەبینى؟

– هەندێک لە سەرکردە کوردەکانى وەک مام جەلالو کاک مەسعود کە پەیوەندیان بە ئەمریکاوە هەیە، ئێستا لەو پەیوەندیەى کە هەیە لەنێوان هەردوولادا باش تێگەیشتوون. بەڵام من پێم وایە پەیوەندى لەنێوان گەلێکى بچوکو وڵاتێکى زل هێز لەناوچەیەکى ترسناکى وەک ئێرە، جۆرێک لە مجازەفەى تێدایە.* کورد کە دابەشکراوە لەنێوان وڵاتاندا ناتوانێت ببێتە رەگەزێکى بەهێزى گەشەسەندنى دیموکراسى لەناوچەکەدا؟– پێم وانیە ئەم ئیدارەیەو ئەوەى دواى ئەمیش دێت بیرۆکەى سەربەخۆى کوردستان پەسەندبکات. ئەمان فیدرالیزمى عێراقیان پەسەندو من ئەم فیدرالیزمە ناوناوە سەربەخۆییەکى داپۆشراوە، ئێستا هەموو دنیا دەزانن کوردستان نیمچە سەربەخۆیە. کیسنجەر شتێکى هەیە ناوى لێ ناوە " الغموض البناء " با " الغموض البناء " بێتو ناوى مەنێ سەربەخۆیى.* عێراق حاڵەتێکى تایبەت بوو، دیکتارتۆریەتى تێدا نەماوە، بەڵام لە سوریاو ئێران هێشتا بەربەستن لە بەرامبەر پرۆژەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە. هاوپەیمانى ئێرانو سوریاش لە هەموو ناوچەکە بەشامو لوبنانو فەلەستینو عێراقیشەوە دژى ئەمریکاو ستراتیژەکەیەتى، کورد لەو دوو وڵاتەدا دەتوانێت رۆڵى گرنگ بگێڕێ لە شێواندنى دۆخەکەیانو دروستکردنى کێشەى سیاسى بۆیان، ئایا بۆ ئەمریکا وا باش نییە پشتیوانى لەم عاملە بکات کە بە سروشت خۆى دیموکراسیەو باوەڕیشى بە پرۆژەکەى ئەمریکا هەیە؟– بۆ وەڵامى ئەم پرسیارە دەبێت لەسەر شێوازى ئەمریکى وەڵام بدەینەوە "دەبێت وابێت"، ئەوە خاڵى سەرەکیە. بەڵام ئەوەى لە ناوچەکە روودەدات ئەوەیە پرۆژەکەى ئەمریکا لە ناوچەکە جێبەجێ کردنى زۆر سەختەو لە خەیاڵى ئیدارەى ئەمریکیدا نەبووە. ئێستا لە بەکارهێنانى هێزدا دوو دڵى هەیە. سوریا لە 2003 تا 2005 دەترسا، بەڵام ئێستا ترسەکەى رەویەتەوە. بۆنموونە سوریا لە لوبنان هەڵهات، نەک پاشەکشەى کرد، زۆر بە پەلەش هەڵهات کەس باوەرى نەدەکرد ئەو هەژموونەى سوریا لە لوبنان بەو خێراییە کۆتایى پێبێت. هەڵهاتن چونکە لەوکاتەدا دەترسان ئەمریکا هێرشیان بکاتە سەر، ئەو رژێمە خێڵەکییە، دیکتاتۆرییە، نەژادپەرستە دەبێت بیترسێنێت. بەڵام جۆرێک هەست بە بەرپرسیارێتى دەکەم. دەبێت کاتێک داوا لە گەلێک دژى رژێمەکەى راپەرێت، ئەوە لەبەر چاوبگریت ئەوکاتە تۆ لەوێیت بۆ ئەوەى پشتیوانى لێ بکەیت. کاتێک دەبابەو جەلادەکان هێرش دەکەنە سەر کورد وەک چۆن لەساڵى 1975 دا بە پلانى شاوکیسنجەر رووىدا تۆ چى دەکەى؟پێم وایە گەر ئەمریکا داوا لە کوردى سوریا بکات دژى رژێم بوەستێ ئەوکاتە بەرپرسیاریەکى ئەخلاقىو مێژوویى دەکەوێتە ئەستۆ، کاتێک رژێم پەلامار دەدات دەبێت تۆ بەهێزەوە پشتیوانیان لێ بکەیت. نابێت لەبیرى بکەین بۆشى باوک قەرزارە بەرامبەر مێژوو کاتێک بە عێراقیەکانى وت "ئێوە خۆتان مەسەلەکە بگرنە دەست دژى دیکتاتۆر سەدام" خەڵک توانى 14 پارێزگا رزگار بکات، بەڵام ئەمریکا پشتى کوردو شیعەى بەرداو بەجێى هێشتن بۆ سەدام تاکو قەسابخانە دروست بکات. بۆیە گەر ئەمریکا داواى لە کورد کرد دژى رژێمەکانیان بوەستن، پێویستە لەبەرامبەردا پشتیوانى سیاسىو سەربازىو ئابوورى لە کورد بکات. لەوە دەترسم ئەمریکا ئەو پەیمانەى خۆى جێبەجێ نەکات.کاتێک بە خەڵکى قامشلى دەڵێت راپەرە، دەبێت لەکاتى هاتنى سوپاو مخابراتى سوریا بۆ سەریان پشتیوانیان لێ بکەیت. لوبنانیەکان چانسیان هەبوو، کاتێک سوریا حەریریان کوشت بە پەلە لە ترسى ئەمریکاو فەرەنسا پاشەکشەیان کرد. ئەگەر ئەو ترسەیان نەبوایە خوێن هەڵدەستا. بۆ گەلانى ئێرانیش پێم وایە دەبێت گەلانى ئێران خۆیان بە پشتیوانى خۆیان ئەرکى روخاندنى مەلاکانى ئەو وڵاتە بگرنە ئەستۆ.

* پێش روخانى سەدام سەرۆک بۆش مەسەلەى چەکى کۆکوژى کردە بیانویەک بۆ هێرش کردنە سەر عێراق، ئێستاش باس لە "هۆلۆکۆستى ئەتۆمى" دەکات لە ئێران، ئەمەیان بەو مانایە نییە سیناریۆى هێرش کردنە سەر عێراق لە ئێرانیش بە هەمان بیانو دەست پێ دەکات؟

– حەزم دەکرد پێشبینى ئایندەم بکردبایە، سیناتۆر جۆن میکین شتێکى گرنگى وتووە ئەو رایگەیان "شتێک هەیە لە لێدانى ئێران ترسناکترە، ئەویش لێنەدانى ئێرانە" ئەو پیاوە کەسێکى گرنگو کاریگەرە لە کۆنگریس. لە 20 کانونى دووەمى 2009 سەرۆک بۆش سەرۆکایەتى جێ دەهێڵێتو بە فرۆکەکەى دەچێتەوە بۆ تەکساس لەم کاتەوە تا ئەو کاتە گەر یەکێک لێم بپرسێت ئەگەرى لێدانى ئێران چەندە، دەڵێم ئەگەرەکەى کەمە، چونکە راستگۆى بیانوى چەکى کۆکوژى کە سەرۆک بۆش بەکارى دەهێنا کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە. جگە لەوە بەکارهێنانى هێرش کەوتۆتە ژێر پرسیارەوەو نارەزایى هەیە، بۆیە ئەگەرى لێدانى ئێران لاوازە، بەڵام ئەگەر جۆن مکین بوو بە سەرۆک لە ساڵى 2009 پێم وایە ئەوکاتە میکن دەدات لە ئێران.

* ئەى ئیسرائیل تا ئەو کاتە سەبر دەکات؟

– ئیسرائیل لە ئێران نادات، ئیسرائیل چاوەروانى ئەوەیە ئەمریکا بدات لە ئێران. ئەمریکاش نایەوێت مغامەرەى لێدانى ئێران بە هاوبەشى لەگەل ئیسرائیلدا بکات. پێم وایە مەسەلەى لێدانى ئێران تا هاتنى سەرۆکێکى نوێ لە یارى مشکو پشیلە دەچێت، ئەگەر ئەو سەرۆکە جۆن مکین بێت ئێرانیەکان لە تەڵەزگەدان.

* پێت وایە ساڵى 2009 کێ دەچێتە کۆشکى سپیەوە؟

– دەترسم هیلارى کلنتۆن بێت، ئەگەر هیلارى نەبێت یەکێکى تر هەیە پێم وایە تواناى بردنەوەى هەیە ئەویش سیناتۆر "فیلد هامسن"ە. هونەرمەند بووەو ژنێکى جوانى هەیە. کەسێکى میانرەوە بەڵام بەردەوام پێى دەلێم کەسێکى تەمەڵە، زۆریش تەمەڵە، بەڵام گرنگ نییە چونکە ریگان لەم تەمەل تر بوو.

* هیلارى لە بەرنامەکەیدا باس لە هێشتنەوەى هێزى سەربازى دەکات لە کوردستان بۆ پاراستنى کورد؟

– کەسێک هەیە دۆستى کوردە لەناو حزبى دیموکرات ناوى پیترکابرس-ە زۆرجار سەردانى کوردستان دەکات، دیارە ئەو کاریگەرى هەیە، لەگەڵیدا ریچارد هۆڵبرگ هاتووە، پێم وایە ریچارد هۆڵبرگ تواناى ئەوەى تێدا نییە ببێتە وەزیرى دەرەوە، زۆربەى پاڵێوراوەکان دوو دڵن لە کردنەوەى بنکەى سەربازى لە کوردستاندا. 

 

Previous
Next

Leave a Reply