Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

چركه‌كانی به‌رله‌مردن! … گۆران ڕه‌ئوف

Be First!
by May 17, 2012 هۆنراوە

 

ئه‌مڕۆ پیاوه‌ بسته‌باڵاكه‌م بینی!
به‌هێواشی به‌سه‌ر پلیكانه‌كاندا
ده‌ڕۆی.
له‌گیرفانی پاڵتۆكه‌یدا
نامه‌یه‌ك كه‌وته‌خواره‌وه‌!
نامه‌یه‌ك پرشنگی درۆكانی
مه‌ستیكردم!
بۆنی وشه‌كانی
ئه‌وه‌نده‌ی گه‌مژه‌یی به‌ناچار هاوڕێكه‌م
بۆگه‌نبوو!
ده‌نگی هه‌ناسه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌
له‌هه‌وا توڕه‌كانی
به‌فر ساده‌تربوو!
“ئه‌م عه‌سره‌ له‌ باخچه‌كه‌ی
نزیك ماڵتان خۆمه‌كوژم!!”
نامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ی تیایدا نوسرابوو.

Previous
Next

Leave a Reply