Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

* چه‌ند تابڵۆیه‌کی سوریالی … کۆژان

Be First!
by February 16, 2008 ئەدەب

 كڕێکارێک ڕۆژانه‌که‌ی
له‌ قوله‌مشتیا ته‌ڕ بووه‌و
خه‌م بۆ سبه‌ینێیه‌کی درێژ ئه‌خوات.

ژنێک شه‌ره‌فی به‌گوریس شه‌ته‌ک داوه‌
جله‌کانی کردوه‌ته‌ پاسه‌وانی.

هه‌رزه‌کارێک خه‌ون به‌کوشتنی باوکیه‌وه‌ ده‌بینێت
چاوی بڕیوه‌ته‌ ده‌سه‌لاتی.

خوا له‌ مرۆڤ به‌گومانه‌
پرسیاری بوون و نه‌بوون ئه‌کات.

مرۆڤ  شه‌یتان و خوای دا به‌شڕدا
که‌چی ئه‌وان له‌ ڕقی مرۆڤ زه‌واجیان کرد.
خوا به‌و بێڕه‌حمیه‌وه بووه‌ باوک
شه‌یتانش به‌و ناسکیه‌وه بووه‌ دایک.(**)
‌‌
شه‌قامێک له‌ داخی تفی رۆژانه‌ی مرۆڤ
بڕیاریدا خۆی هه‌ڵواسێ بۆ ئه‌وه‌ی
چیتر نه‌بێته‌ زبڵخانه.

گایه‌ک به‌گوێدرێژێکی ووت
له‌وه‌ زیاتر له‌ ئاخوڕه‌که‌م بخۆیت
نزای بوونه‌ مرۆڤت لێ ئه‌که‌م
له‌و ڕۆژه‌وه‌ گوێدرێژه‌که‌
 ئالکی ئاخوڕه‌که‌ی  خۆی ئه‌خوات
نه‌وه‌ک ڕۆحی دوناودونی مرۆڤێک بێت.

 B_shiruan@hotmail.com                                                                                     کۆژان
ئارنهێم-هۆڵندا
10-05-2005 

*ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌رچی بێت شیعر نییه‌
**به‌ڕای من له‌ ئه‌فسانه‌ی ئایینه‌کاندا،هه‌موو شته‌ جوانه‌کان کاری شه‌یتانن:‌ سێکس، عه‌شق،ژیان بۆ ژیان.خواردن و خواردنه‌وهه‌زاره‌ها کاری جوانی تر‌،هه‌موو شته‌ قێزه‌وه‌نه‌کان کاری خودان: کوشتن،چه‌وسانه‌وه‌،مل په‌ڕاندن ،کۆیلایه‌تی ئه‌تککردن و ملیونه‌ها کاری شه‌رم ئاوه‌ری تر.

Previous
Next

Leave a Reply