چه‌ند تێبینیه‌ک له‌سه‌ر یاداشته‌که‌ی یه‌کگرتوو،زه‌حمه‌تکێشان، سۆسیالیست و کۆمه‌ڵی ئیسلامی
کاوه حه‌سه‌ن….
بوونی ئۆپۆسزیۆنێکی ئاکتیڤ و چالاک بۆ پیاده‌کردنی چه‌مکه هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی دیمۆکراسی له کۆمه‌ڵگادا به‌چه‌ند دیارده‌یه‌ک ده‌ناسرێته‌وه. ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنیان له لایه‌ن که‌سانی پرۆفیشناڵه‌وه، ڕێگه‌نه‌گرتن له چالاکی ئه‌حزابی سیاسی ، بوونی ڕێکخراوه غه‌یره حکومه‌یه‌کان و بوونی سێ به‌شه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌یه‌کتری و چه‌ندین چه‌مکی تر پێشمه‌رج و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن که کۆمه‌ڵگایه‌کی دیمۆکراسیان پێده‌ناسرێته‌وه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باس له پایه‌و بنه‌ماکانی دیمۆکراسی بکه‌ین به‌ته‌نیا ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه به‌س نین . به‌ڵام مه‌به‌ست له‌م بابه‌ته کورته‌دا ئه‌وه نییه که له پێشمه‌رجه‌کان و بوونی دیمۆکراسی له کۆمه‌ڵگادا وورد ببینه‌وه و به تێر و ته‌سه‌لی باس له‌و ڕێگایانه بکه‌ین که به‌روه کۆمه‌ڵگایه‌یکی دیمۆکراتمان ده‌بات. به‌ڵکو پێم خۆش‌بوو چه‌ند تێبینیه‌کی کوورت له‌مه‌ڕ ئه‌و یاداشته‌وه بڵێم که له 17-1 -2008 له‌لایه‌ن حزبی زه‌حمه‌تکێشان ، یه‌کگرتووی ئیسلامی ، حزبی "سۆسیالیستی" کوردستان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی " ه‌وه "به‌شیوه‌یه‌کی نهێنی هه‌روه‌ک ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی ئاوێنه ده‌ڵێت" ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کۆردستانیان کردووه. له یاداشته‌که‌ی ئه‌و چوار حیزبه‌دا هه‌ندێ مه‌سائیل باسکراوه که من پێم وایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌وێوه نییه که ئه‌م چوار حیزبه خه‌مخۆری خه‌ڵک بن، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که هه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌م حزبهنایه که‌من لێره‌دا هه‌ندێکیان باس ده‌که‌م.
سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی هه‌رچی شتێک بڵێم پێم خۆشه سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه ڕاکێشم که ئه‌گه‌ر که‌سێک ئاگاداری هه‌لومه‌رجی کوردستان نه‌بێت ڕه‌نگه پێی وا بێت ئه‌و چوار حیزبه هه‌وڵده‌دن خه‌ڵکی کوردستان به‌هه‌ره‌مه‌ند بن لهپێداویستیهکانیان و ئه‌م لایه‌نانه به‌ڕاستی ئه‌یانه‌وێت نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بن. که‌س ناتوانێت نکۆڵی له‌وه بکات که ئه‌م چوار حزبه که‌م تا زۆر خاوه‌نی نفووز و هێزی خۆیانن له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، به‌ڵام هیچ یه‌ک له‌م حیزبانه به‌وه نه‌ناسراونه‌ته‌وه که به‌رگری له خواست و داوا ڕه‌واکانی خه‌ڵک بکه‌ن. ئه‌م چواره لایه‌نه له هیچ گۆشه‌یه‌کی مێژووی چه‌ندین ساڵه‌ی کوردستاندا ته‌ره‌ف نه‌بوونه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و داخوازیه‌کانیاندا. له‌هیچ گۆشه‌یه‌کی ئه‌و مێژووه‌دا هیچ یه‌ک له‌م لایه‌نانه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکدا ڕووبه‌ڕووی ده‌سته‌ڵات نه‌بوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م چوار لایه‌نه‌ی ناچارکردووه که هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتی و پارتیدا ئه‌وه‌یه که پارتی و یه‌کێتی به‌نیازن کۆمه‌ڵی ئاڵوگۆر له کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا بکه‌ن و له‌م ئاڵوگۆڕهشدا ئه‌مانه که‌نار بخرێن و ژماره‌ی وه‌زیره‌کانیان که‌م بکرێته‌وه، یاخوود هه‌ر نه‌مێنێت. به‌گشتی له‌و یاداشته‌دا وا پێده‌چێت ئه‌م حیزبانه که‌مترین ڕاگۆڕینه‌وه و ڕاپرسیان له‌گه‌ڵدا کرابێت بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕانه. پارسه‌نگی و جیگهوڕێگهی ئه‌م چوار لایه‌نه له‌حکومه‌تی هه‌رێمدا ڕاده‌ی باشی و خراپی په‌یوه‌ندیه‌کانی ینک و پ‌د‌ک دیاری ده‌کات، چونکه مێژووی ئه‌م دوو حیزبه ڕۆشنه که هارکاتێک ته‌با بووبێتن وه‌ک دوو هێزی سیاسی به هیچ شێوه‌یه‌ک گوێیان له‌خه‌ڵک نه‌گرتووه ، وه پێ ده‌چێت ته‌بایی ئه‌م دوو حیزبه هێنده چووبێته پێش و گه‌یشتووبێتنه ئه‌و ئاسته‌ی ته‌نانه‌ت گوێ له هاوپه‌یمانه‌کانی خۆشیان نه‌گرن ، که ئه‌م چوار حیزبه لایه‌نی سه‌ره‌کین . بۆیه هه‌رچییه‌ک گوزه‌رابێت ئه‌م لایه‌نانه بێبه‌ری نین له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و بێ دهربهستییهی ده‌سته‌ڵات که‌کردوویه‌تی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستنادا. هه‌روه‌ک مێژووی ڕابردوویان هۆکاری سه‌ره‌کی له‌پشت هه‌ڵوێستی ئه‌م چوار لایه‌نه‌وه گوێنه‌گرتنی پارتی و یه‌کێتیه لێیان ، نه‌وه‌ک به‌رژوه‌ندیه‌کانی خه‌ڵک.
له‌بڕگه‌یه‌کی یاداشته‌که‌یاندا ئه‌م چوار لایه‌نه باس له ئیحراج بوونی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی به‌گشتی و دۆست و هه‌وادارانی خۆیانیشدا به‌تایبه‌تی ده‌که‌ن. وه‌ک بڵێی ئه‌م حزبانه ئه‌مڕۆیه ده‌ستیان داوه‌ته سیاسه‌ت و بێ‌ئاگان له ڕابردووی کوردستان و نایانه‌وێت ڕاستگۆ نه‌بن له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکیدا، له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر که‌سێک ئاگاداری هه‌لومه‌رجی کوردستان نه‌بێت ، هه‌ڵوێسته‌که‌ی ئه‌م چوار لایه‌نه به‌هه‌ند له قه‌ڵه‌م بدات. به‌ڵام ئه‌رێ به‌ڕاستی ئه‌مڕۆیه کاره‌با نییه له کوردستاندا، ئه‌مڕۆیه به‌شێکی که‌م له‌کوردستاندا سه‌رمایه‌کانیان ڕۆژ دوای ڕۆژ ده‌چێته سه‌ر و که‌ڵه‌که ده‌بێت و خه‌ڵکێکی زۆرێش بێده‌رامه‌ت و ژیانیان سه‌ختتر ده‌بێت. ئه‌رێ به‌ڕاستی ئه‌مڕۆیه مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی له کوردستاندا سنووری هه‌موو پرنسیپێکی مۆراڵی و ئینسانی به‌زاندووه. ئه‌مڕۆیه هه‌لومه‌رجی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ و دژوار ده‌چێته پێشه‌وه. بێگۆمان ئێوه " ئه‌و چوار لایه‌ن" به‌رپرسن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو بێحورمهتییهی که به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێت. ئێوه به‌رپرسن له‌به‌رامبه‌ر کوشتنی ئه‌و ژنانه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا به‌بیانووی دواکه‌توو و کۆنه‌په‌رستانه ئه‌نجام ده‌درێن. ئیوه به‌رپرسن له‌و سه‌رکوت و ڕێگریانه‌ی که دژ به ڕاده‌ربڕینی ئازاد و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌کۆتایدا ئێوه ئه‌و چوار لایه‌نه ده‌مێکه سه‌نگه‌ری خۆتان جیا کردوه‌ته‌وه و بێجگه له‌دۆست و هه‌واداره‌کانی خۆتان ئاگاتان له‌که‌س نییه. ئێوه ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بن ، چونکه مێژووی ئێوه مێژوویه‌که جیاواز نییه له مێژووی یه‌کێتی پارتی که نه‌یانتوانییوه که‌مترین خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵکی کوردستان دابین بکه‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان کروزانهوهیهکه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆتان و هیچ په‌یوه‌ندی نییه به‌خه‌ڵکه‌وه، ئێوه زۆر دوورن له‌وه‌ی که بتوانن ڕۆڵی ئۆپۆسزیۆنێکی ئاکتیڤ بگێڕن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێکن له ده‌سته‌ڵاتی کوردی کهسهراپای گه‌نده‌ڵییه.
kawa2002@yahoo.com