چه‌ند سه‌ره‌قه‌له‌َمێك له په‌راوێزی داڕووخانی دۆخی رۆشنبیریی كه‌ركوك!!
(تكایه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به چاوێكی حزبییانه ئه‌م چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مه بخوێنێته‌وه، با دایخاته‌وه‌و به‌لایدا نه‌چێت، چونكه چاوی حزبییانه‌ی ئه‌مڕۆمان ته‌ڵخ ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌بینێت).
مالینۆڤسكی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێناسه‌ی رۆشنبیری ده‌كات و ده‌ڵێت: (رۆشنبیری، ئه‌و ده‌زگا كاریگه‌رو ئه‌رێنییه‌یه كه مرۆڤ له دۆخێكه‌وه به‌ره‌و دۆخێكی باش و باڵاتر ده‌گوازێته‌وه، دۆخێك كه هاوشانی ئه‌و كێشه‌و داخوازی و پێشنیاره تایبه‌تییانه بێت كه له كۆمه‌ڵگادا رووبه‌ڕووی دابینكردنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ ده‌بنه‌وه…تاد).
به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه‌ی “مالینۆڤسكی” بێت، كه‌واته ره‌وشی رۆشنبیری ئێمه‌ی كه‌ركوكی –وه‌كو تاك‌و وه‌كو گشتیش- له كوێی دابینكردنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تاكی كه‌ركوكیدایه؟
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێ تیشكی بخه‌مه‌سه‌رو ئاماژه‌ی پێبكه‌م، كه‌سێك، ده‌زگایه‌ك، ناوه‌ندێك، كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاو رێكخراوێكی رۆشنبیری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و رۆژنامه‌نووسیی تایبه‌ت و دیاریكراو ناگرێته‌وه، به‌ڵكو كۆی ئه‌وانه‌و ئه‌وانه‌یتریش ده‌گرێته‌وه كه له‌ژێر ئه‌و چه‌ترانه‌وه ده‌یانه‌وێ هه‌بن و درێژه‌ش به بوون و مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن.
كاتێك باس له دۆخی رۆشنبیری كه‌ركوك ده‌كرێت، دیاره مه‌به‌ست له‌و ره‌وش و دۆخه‌یه كه مرۆڤه رۆشنبیره‌كانی گه‌یاندۆته چ ئاستێك و چۆن ده‌توانن رووبه‌ڕووی سیاسه‌ت و هه‌نگاوه چه‌وت و نا لۆژیكییه‌كانی بازرگانانی سیاسه‌ت ببنه‌وه‌و سه‌نگه‌ری درێژه‌دان به‌و به‌رخودانه چۆڵ نه‌كه‌ن. بۆیه من وه‌كو كۆلكه خوێنده‌وارێك دۆخه‌كه وا ده‌بینم كه هه‌لومه‌رج‌و هۆكارگه‌لێكی بابه‌تی و خودی زۆر هه‌ن بۆ قه‌تیسمانی ره‌وشه‌كه له دۆخێك‌دا كه ئیتر پێویست به‌وه ده‌كات، هه‌موومان راشكاوانه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و ئازادانه‌ش ده‌نگ هه‌ڵبڕین و خاتری كه‌سیش نه‌گرین، چونكه خاترگرتن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌وشی رۆشنبیری‌دا ده‌چێته خانه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه، گه‌نده‌ڵیش له هه‌موو كایه‌كاندا پاساوی خۆی هه‌بێت، له رۆشنبیری‌دا هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، چونكه ئه‌وكاته دۆخه‌كه ده‌گوازێته‌وه بۆ خانه‌ی تاریكبینی و شتێك ناهێڵێته‌وه به‌ناوی رۆشنبیرییه‌وه.
وه‌كو كۆلكه خوێنده‌وارێك هه‌ر له‌دوای 2003وه تاك‌و ئێستا‌و به‌به‌رده‌وامی له چه‌ندین وتار‌و دیمانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و نووسیندا راشكاوانه‌و ئازادانه رای خۆم له‌سه‌ر دۆخه‌كه ده‌ربڕیوه‌و ئێستاش وا وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ ده‌نگی ئه‌و دڵسۆزانه‌ی ئێستا خه‌ریكی گفتوگۆكردنن له‌سه‌ر ره‌وشی رۆشنبیریی كه‌ركوك ده‌رده‌بڕمه‌وه. كاتێك باس له ره‌وشی رۆشنبیری ده‌كرێت، ئه‌مه‌شیان دوولایه‌نه‌یه، یه‌كه‌میان وه‌كو ژێرخان‌و دووه‌میشیان وه‌كو سه‌رخانه‌كه‌ی كه خودی رۆشنبیریی مرۆڤه‌كانه وه‌كو زانین. ئێمه هه‌میشه ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌خوێنینه‌وه‌و زۆر به ده‌گمه‌ن ئاماژه بۆ هۆكاره‌كان ده‌كه‌ین كه گومان له‌وه‌دا نییه، هیچ ده‌رئه‌نجامێك به‌بێ بوونی هۆكارگه‌لێك بوونی نییه‌و نابێ به ده‌رئه‌نجام. كه‌واته ده‌مه‌وێ بڵێم: تاوانباری سه‌ره‌كی له دۆخی نائاسایی دواكه‌وتوویی دۆخی رۆشنبیریی كه‌ركوك خودی ئه‌و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه سه‌قه‌ته حزبایه‌تییه‌یه كه له كه‌ركوكدا باڵاده‌ستی ره‌هایه‌و ئامێرێكی بكوژی خودی هزرو ئاوه‌زو كایه هه‌ستیاره‌كانی دیكه‌ی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگایه. سیسته‌مێكی سیاسه‌تیی حزبایه‌تیی سه‌قه‌ت كه هه‌موو شتێك له چاویلكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ژه‌نگنه‌كانی خۆیه‌وه ده‌بینێت و له‌خه‌می ره‌نگاندنی سه‌رجه‌م كایه‌كانه به بۆیه ته‌ڵخه‌كانی خۆی و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سوپایه‌ك خه‌ڵكی له ده‌نگوڕه‌نگی تایبه‌ت به‌خۆی كۆكردۆته‌وه‌و به‌سه‌ر لایه‌نه ژێرخانه‌كه‌ی رۆشنبیری‌دا دابه‌شیكردوون و ئه‌وانیش بوونه‌ته‌وه ئامرازێكی پیاده‌كاری خواسته‌كانی هه‌مان سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی، ره‌نگه له‌نێو ئه‌و سوپا زۆروزه‌به‌نده‌شدا تاكوته‌رایه‌ك هه‌بن، به حیساب سه‌ربه‌خۆو ئازادن، لێ ئازادی ئه‌وانیش –به‌خودی خۆیشمه‌وه- تا ئه‌و شوێنه بڕده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خودی سیسته‌مه حزبییه‌كه‌دایه، به‌ده‌ر له‌وه هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگێك بڤه‌یه‌و ده‌ستبۆبردنێكیش ده‌ستبڕینه‌وه‌ی له‌دوایه.
كه‌واته گله‌یی ئێمه له كێ بێت، له خودی خۆمانی كۆلكه خوێنده‌وار؟، یان له‌و سیسته‌مه‌ی كه ده‌سته‌مۆی كردووین و بووكه‌ڵه‌ئاسا گه‌مه‌مان پێده‌كات؟!
وه‌ڵام: دیاره به‌بێ سه‌ره‌وژێركردنی ئه‌و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه حزبییه سه‌قه‌ته به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌ی كه له كه‌ركوكدا باڵاده‌سته‌و حاكمی موتڵه‌قه، هه‌ر نووزه‌و ده‌نگێكی له‌مه‌ڕ ئه‌مه‌ی ئێستا له ئارادایه، جگه له درێژه‌دان به ته‌مه‌نی ئه‌م سیسته‌مه‌و جوانكردنی قه‌دوباڵا رووكه‌شه‌كه‌ی به‌ولاوه هیچیتر نییه، چونكه ناكرێ من وه‌كو منی من، نوێنه‌ری حزبێكی دیاریكراوی ناو سه‌ندیكایه‌ك بم و ژێراوژێر، یان به ئاشكرا هۆكارو به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئه‌و كه‌موكووڕی و ره‌وشه زۆر خه‌راپه‌ی دۆخی رۆشنبیری بم له كه‌ركوكدا، كه‌چی خۆیشم گله‌یی له كه‌سانی دیكه بكه‌م و به كه‌مته‌رخه‌م و گه‌نده‌ڵ و نه‌زان و خۆپه‌رست تاوانباریان بكه‌م!!.
بۆیه تا ئه‌وپه‌ڕی راشكاوی و تا ئه‌وسه‌ری ئازادیی مرۆڤه ئازاده‌كان وه‌كو ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی ئه‌م سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه حزبایه‌تییه نه‌زۆك و سه‌قه‌ته‌ی كه ئه‌مڕۆكه دۆخی رۆشنبیری له كه‌ركوك ئیفلیج كردووه‌و زۆربه‌ی خاوه‌ن ده‌نگه‌كانیشی خه‌ساندووه ده‌ڵێم: به‌ڵێ، هه‌موومان –به‌خودی خۆیشمه‌وه- له‌م دۆخه ترسناكه‌ی ره‌وشی رۆشنبیری له كه‌ركوك به‌رپرسیارین و با كه‌سیشمان خۆمان به بێ تاوان نمایش نه‌كه‌ین و پاساو بۆ كلكایه‌تی و قه‌ڵه‌مفرۆشی خۆمان بۆ ئه‌م سیسته‌می حزبایه‌تییه سه‌قه‌ته‌ی شار نه‌هێنینه‌وه‌و چیتریش گله‌یی له خه‌ڵكانی شاره‌كانی دیكه‌ش نه‌كه‌ین كه چیمان پێده‌ڵێن و چۆنمان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، چونكه ئه‌گه‌ر خودی خۆمان پابه‌ندو په‌یوه‌ست و گرێدراوی ئه‌و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه بین و توانای خۆده‌ربازكردنمان له‌و قه‌فه‌سی تاوانبارییه نه‌بێت، ئه‌وا خه‌ڵكی دیكه چیمان لێبكه‌ن و چۆنمان پێناسه بكه‌ن؟!