چه‌ند شیعرێكی عه‌لی ره‌زا عه‌باسی
1
په‌نجه‌ره‌كه داخه
ده‌رگاكه كڵۆم به
گۆشه‌ی ژووره‌كه‌مان
جێگه‌یه‌كی كپه بۆ ئازادی.
2
جێمهێشت
وڵاته‌كه‌م
شاره‌كه‌م
خۆیشم
له نامۆیه‌ك راده‌مێنم
له ئاوێنه‌كه‌دا.
3
ژیان و مردن
به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستاون
دوو هۆز
كه ته‌نها بیر له
تاڵانكردنی یه‌كتری
ده‌كه‌نه‌وه.
مردن به سه‌ركه‌وتنی زۆر و
ژیانیش به ئێسكی رزیوه‌وه.
4
ته‌نیا تۆ باوه‌ڕ ده‌كه‌یت
جیهان له كۆڵانێكی بنبه‌ستدا
ونبووه.
5
هه‌موو رۆژێ
كراسه‌كه‌م ئوتو ده‌كه‌م
پێڵاوه‌كانم ده‌سڕمه‌وه
به‌ڵام ژیان
هه‌ر ناڕێكوپێكه.
6
مرۆڤه‌كان
ده‌توانن نامه‌یه‌كی ئه‌وینداریانه بن
پیتی ساده
له په‌نا یه‌كه‌وه.
7
ده‌بێت دیكۆره‌كه بگۆڕی
هه‌موو شتێك ده‌گۆڕم
به‌ڵام جێگه‌ی تۆ له ژیاندا
هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی.
8
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه
به خێرایی دوورده‌كه‌وێته‌وه
ئاسنه‌ڕێكه ده‌زانێ
ئه‌و پیاوه‌ی له دوایین فارگۆن دانیشتووه
له وێستگه‌كه جێماوه.
9
له كاتی خۆیدا
حه‌به‌كانمان ده‌خۆین
گوڵه‌كان ئاو ده‌ده‌ین
به‌ڵام شته‌كان
هه‌روا بیر له شكان ده‌كه‌نه‌وه.
10
له دووری تۆ
له سارایه‌ك ده‌چم
خه‌ڵكی هیچ كوێیه‌ك نییه.
سه‌رچاوه:
مرمت خواب های كوتاه
علی رزا عباسی
انتشارات
به‌نگار1391، پاییزن تهران