Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

چه‌ند وشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ژنه‌ی له‌ گه‌وره‌یی گه‌وره‌ تره‌…

Comment
by May 9, 2011 ئەدەب

ژنێك نوری لێده‌تكێت…
لێوانلێوه‌ له‌ گه‌وره‌یی،
سه‌رتاپا سۆزه‌…
ئه‌و گه‌وره‌ تره‌ له‌ گه‌وره‌یی…
كوتله‌یه‌كه‌ له‌ عه‌شقی ئه‌به‌دی
پیرۆزتره‌ له‌هه‌موو ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌
خودا ناردونی بۆ پاكبونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان…
ئه‌و له‌ پاكی پاكتر ه‌ و
له‌ سپێتی سپیتر…
له‌ فرمێسك گه‌رمتر و
له‌ به‌تینی خۆری ته‌مموز …
به‌سۆز تره‌…
ته‌نها ئه‌وه‌ كۆمان ده‌كاته‌وه‌ له‌نێو
باوه‌شی پڕ گه‌رمیدا…
ته‌نها ئه‌وه‌ سه‌ره‌رای هیلاكیه‌كانی،
خه‌مخۆری هیلاكی ئێمه‌یه‌…
ته‌نها ئه‌وه‌…
له‌وپه‌ڕی زه‌مه‌نه‌وه‌…
دێته‌وه‌ بۆ لامان و پێمان ده‌ڵی:
“ئێوه‌ به‌شێكن له‌من”…
ئه‌و ژنێكه‌ له‌ موحیبه‌ت…
ئه‌وه‌ ته‌نها دایكه‌
كه‌ ده‌توانێ له‌وپه‌ڕی رژاندنی فرمێسكا
ئه‌فسوناوی ترین خه‌نده‌ بخاته‌ سه‌ر لێو…
ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و ژنه‌یه‌ …
كه‌ به‌ پاكێتی رۆحی پاراستوینی له‌هه‌موو
خراپه‌كان و
 پاراستوینی له‌ رۆحه‌ نه‌فره‌ت لێكراوه‌كان…
ئه‌و
ئه‌فرێنه‌ری پێكه‌نینه‌…
ئه‌فرێنه‌ری جوانیه‌…
ئه‌فرێنه‌ری هه‌ناسه‌یه‌…
ئه‌و ژنه‌…
به‌ ماندوێتی په‌نجه‌كانی ماندوبوونی هه‌موومان
وه‌ ده‌ر ده‌نێ…
ئه‌و به‌ فرمێسكه‌كانی
ئازاره‌كانی ئێمه‌ ده‌رده‌كات…
ئه‌و
به‌ برژانگی چاوه‌كانی
پارێزگاریمان لێ ئه‌كا…
ئه‌و ژنه‌ …
هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئازاد بوونمانه‌…
ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌…
هیچ وشه‌یه‌ك خۆی له‌به‌رده‌میدا ناگرێ و
به‌چۆكدا یه‌ت…
ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌
هیچ نه‌وڕه‌سێ ناتوانێ
بۆی نه‌وه‌ستێ
و سه‌ر دانه‌نوێنی…
ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌…
خوا كڕنوشی بۆ ده‌بات…
ئه‌وه‌ ته‌نها دایكه‌…
كه‌ دوژمن و دۆست
هاوڕی و برا
خوشك و په‌رییه‌كان…
له‌ حزوریدا ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ…
له‌به‌رده‌میدا سه‌رداده‌خه‌ن…
ئه‌وه‌ دایكه‌…
ئه‌وه‌ دایكه‌ …
كه‌ ڕه‌شه‌باكان هێور ده‌كاته‌وه‌ و
گه‌ڵاكان سه‌وز و
چرۆكان ده‌پشكوێنی…
ئه‌وه‌ ته‌نها دایكه‌ كه‌ توڕه‌یی شه‌پۆله‌كان
ئه‌كاته‌وه‌ به‌ شه‌نمی سه‌ر لاشه‌مان…
ئه‌وه‌ ته‌نها ژنه‌…
كه‌ ده‌مانباته‌وه‌ بۆ ئه‌زه‌ل
بۆ باخه‌كانی عه‌ده‌ن…
بۆ لای هه‌موو هاوه‌ڵانمان…
ئه‌وه‌ ته‌نها دایكه‌…
كه‌ گیانی خۆی بۆ گیانی ئێمه‌ به‌خت ده‌كات…
ئه‌و ژنێكه‌ له‌ موحیبه‌ت…
ژنێكه‌ نوری لێده‌تكێت…
لێوانلێوه‌ له‌ گه‌وره‌یی،
سه‌رتاپا سۆزه‌…
ئه‌و گه‌وره‌ تره‌ له‌ گه‌وره‌یی
پارچه‌یه‌كه‌ له‌ رۆحی خوا…
كوتله‌یه‌كه‌ له‌ عه‌شقی ئه‌به‌دی
پیرۆزتره‌ له‌هه‌موو ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌
خودا ناردونی بۆ پاكبونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان…
ئه‌و له‌ پاكی پاكتر ه‌ و
له‌ سپێتی سپیتر…
له‌ فرمێسك گه‌رمتر و
له‌ به‌تینی خۆری ته‌مموز …
به‌سۆز تره‌…

دایه‌گیان …. ئه‌زانم نه‌ك وشه‌كان به‌ڵكه‌ گیانیش له‌ ئاستت سه‌رنه‌وی ده‌كات
ته‌نها له‌ مڕۆدا ده‌مه‌وێ بڵێم ته‌مه‌نت درێژو ژیانێكی ئاسوده‌.
به‌ دایكم و هه‌موو دایكانی دونیا پێش كه‌شه‌


    شوان ره‌وف
      8/5/2011
11:00 am

Previous
Next

Leave a Reply