Skip to Content

Friday, September 18th, 2020

چه‌نێ… …… ناسر یه‌زدانی

Comments
by May 26, 2008 ئەدەب

  
 قه‌د نه‌متوانی بڵێم که‌ تۆم چه‌نێ….
 خۆش ویستووه‌ زیاتر له‌ خۆم چه‌نێ…
 قه‌د نه‌موێرا بڵێم ده‌س گرتنت    
  بۆ گه‌شتێکی لێواری چۆم چه‌نێ…..
 تۆش نه‌تزانی ته‌ماشای من وه‌ختێ
  جانتات هه‌ڵگرت وتت ئه‌رۆم چه‌نێ…
 زمانم په‌ڵت بوو بێ ده‌نگ ئه‌م روانی
 ده‌س و دڵم وه‌کوو ئه‌ژنۆم چه‌نێ….
 له‌ جه‌زری چاوتا وه‌ک مه‌له‌وانێک
  هه‌ستم کرد که‌ مه‌له‌ی بن گۆم چه‌نێ…

   ناسر یه‌زدانی
 دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان؛دیوانده‌ره
 
 

Previous
Next

Leave a Reply