Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

چه واشه کاریه کانی نووسه ری عێراقی دژه کورد ( سه لیم مه ته ر) له مه ڕ دۆزی کورد

Be First!
by September 12, 2008 گشتی

 چه واشه کاریه کانی نووسه ری عێراقی دژه کورد ( سه لیم مه ته ر) له مه ڕ دۆزی کورد
 ئارام حه مه ساڵح
 

  نزیکه ی پانزه ساڵی ده بێ نووسه ری عه ره بی عێراقی ( سه لیم مه ته ر) ‌که هه تا سه ر ئێسک به خوێنی سه ری کورد تینووه هێرشێکی ناڕه واو ڕه گه ز په رستانه ی سازداوه و ئه وپه ڕی هه وڵ و ته قه لای داوه که بزوتنه وه ی ڕزگاریخوازی کوردوستان له که دار بکات ، ناوبراو له سه ر ئه م بناغه یه ده یان ووتارونووسینی رۆژنامه گه ری له ڕۆژنامه کانی ( القدس العربیە ، الزمان،الحیاە  والمۆتمر) و چه ند ڕۆژنامه یه کی تردا به زمانی عه ره بی بڵاوکرده وه و بیری شۆڤێنستانه و ڕه گه زپه رستانه ی خۆی خستۆته کار، هه رچه نده له کاتی خۆیدا هه ریه که له مامۆستایان جه مال نه به زو جه واد مه لاو فه وزی ئه تروشی و چه ند نووسه رێکی تریش لێی هاتنه ده نگ و وه ڵامیان دایه وه ، سه لیم مه ته ر نه ک هه ر بێده نگ نه بوو، به ڵکو له جاران زیاتر دڕتروهارتر بوو، تا له م دواییه دا کتێبێکی له ژیر ناونیشانی ( جدل الهویات ) واتا ئارگومێنتی ناسنامه کان دا، نووسی و تێیدا له هیچ نه پرینگاوه ته وه و زۆر بێویژدانانه كێشه ی ڕه وای کوردی به چه واشه کراوی به کۆمه ڵگای عه ره ب و خوێنه ری عه ره بیی ناساندووه  ،ئه م کتێبه (308 (لا په ڕه ی قه واره گه وره ی له خۆ گرتووه و له ئه رده ن له چاپدراوه ، چاپته رێکی ته واوکه نزیکه ی 80 لاپه ڕه ی گرتۆته وه ته رخانکراوه بۆ ئاوه ژووکردنی کێشه ی کوردو به مه ش دڵی ئاوی نه خواردۆته وه له باسی که مه نه ته وایه تییه کانی تری عێراقدا جاروبارهاتۆته وه سه رکورد وداخی دڵی خۆ ی ده رکردووه.
 
 ئه وه ی لێره دا به لامه وه سه یره ئافره تێکی کورد که  ناوی ( عه شتار به رزنجیی ) ه به پیشه پارێزه ره ودانیشتوی به غدایه ، به شداری له نووسینی   ئه م کتێبه دا کردووه و ته نانه ت سه رچاوه کانیشی بۆ دیاریکردووه ..!!
 
 جا بۆ ئه وه ی خوێنه ری کوردی هێژا به ناوه رۆکی ئه م کتێبه ئاشنابکه م وا له خواره وه چه واشه کارییه کانی سه لیم مه ته ر له چه ند خاڵێکدا چڕ ئه که مه وه :
 1. سه لیم مه ته ر بۆ ئه وه ی کێشه ی نه ته وایه تی کورد له به رچاوی دنیای عه ره ب و ئیسلام ڕه ش بکات ، راسته و خۆ بزوتنه وه ی نه ته وایه تی کوردی به ستۆته وه به ده زگا سیخورییه کانی مۆسادو CIA وه و به ده ستکردوو وابه سته ی ئه وانی داوه ته قه ڵه م بۆ ئه مه ش له لاپه ڕه 13دا ئاماژه ی به دیمانه یه کی دکتۆر‌ مه حموود عوسمان داوه کاتێک که باسی په یوه ندی پدک و ئیسرائیل وئه مه ریکا ده کات ، ئیدی خۆی له و ڕاستییه گێل کردووه که پدک ته نها حیزبێکی سیاسی بووه ، نه ک  سروشت و کۆنسێپتی گشتی کێشه که .
 2. له گه ڵ ئه وه شدا که ئه م کتێبه سه باره ت به کێشه ی که مه نه ته وایه تییه کانی عێراق و کوردوستانی بنده ستی عێراق نووسراوه  ، به ڵام بۆ نانه وه ی ئاژاوه و، ورووژاندنی که مه نه ته وایه تییه کانی تری ناوچه که دژبه کورد، نووسه ر کاره ساتی جینۆسایدی ئه رمه نه کان و سریانه کانی کوردوستانی تورکیای خستۆته پاڵ بزوتنه وه ی نه ته وایه تی کوردی و ده یان جار ئه م به یتوو بالۆره یه ی دووباره کردۆته وه و سه ری له خوێنه ر تێکداوه ، بۆ سه لماندنی ئه م قسه یه ش ئاماژه ی به دیمانیه کی مام جه لال کردووه له گه ڵ گۆڤاری (المنتدی ) دا، هه روه ها نووسه رده ڵێ خودی جه لال تاڵه بانی دانی به م تاوانه دا ناوه ، هه مان دێمانه شی له لاپه ڕه 272دا بڵاو کردۆته وه ، جا کاتێک که دیمانه که ده خوێنیته وه  درۆ و بوختانه کانی سه لیم ئاشکرا ده بێت چونکه مام جه لال ئه ڵێ: ڕاسته که ئه و کاره ساتانه دژ به برایانی کلدۆئاشوری وئه رمه نی ڕوویداوه و ئێمه به توندی مه حکومی ده که ین به ڵام ئه و ئاغاوسه رۆک عه شیره تانه به شێک بوون له له شکرو ده سه ڵاتی سیاسی عوسمانییه کان ، هه روه ها به شێکیشیان به هاندانی ده ره به گه  کۆنه په رسته کان له ژێر په رده ی ئیسلامدا ئه و کاره قێزه ونانه یان ئه نجام داوه، بۆیه گه لی کورد به رپرس و تاوانبار نییه له و مه رگه ساتانه .
   
 3. له لاپه ڕه 50 داو چه ند لاپه ڕه یه کی دواتریشدا ئه ڵێ ؛ تێرمی (گه لی کورد) هه ڵه یه و ده بێ بوترێ( گه له کانی کورد) بۆ سه لماندنی ئه م بیرۆکه یه ش سێ پاساوی دیاریکردووه که ئه مانه ن:
 پاساوی یه که م:جیاوازی زمان، که بریتییه له 5 زمانی جیاواز نه ک زاراوه ی جیاواز، ئه وانیش زمانه کانی سۆرانی و بادینانی وکرمانشایی و زازایی و لوڕیی فه یلییه ، دواتر ده ڵێ ئه م زمانانه هێنده له یه کتر جیاوازن کورده کان له کاتی ئاخاوتندا پێویستیان به موته رجمی عه ره بی و فارسی و تورکی هه یه بۆ ئه وه ی لێکتێبگه ن .
 پاساوی دووه م : جیاوازی مه زهه بی، لێره دا سه لیم یه زیدیه کان وته ریقه تی قادری که له ناوچه ی سۆران وله ناو عه شیره تی تاڵه باندا بڵاوه وته ریقه تی نه قشبه ندی  که له بادینان و له ناوعه شیره تی بارزانیدا بڵاوه به نموونه ده هێنێته وه .
 پاساوی سێیه م : جیاوازی سیاسی و نیشتمانی ، ناوبراو ئه ڵێ ؛ له به ر ئه وه ی کورده کان به سه ر چوار ووڵاتی ناوچه که دا دابه شکراون و هه ریه که یان سه ر به کولتوورێکی جیاوازن و به ستراونه ته وه به پایته ختێکی  سیاسی جیاوازه وه بۆ یه لێکترازاون و لێکدوورکه وتوونه ته وه و هیچ به رژه وه ندییه کی سیاسی و کولتوری و ئابوری هاوبه شیان نییه .
 
 سه باره ت به پاساوی یه که م ، ئه گه ر له ڕبردوودا ئه وه راستیش بوبێ ، ئه وه له م ڕۆژه دا چیتر ڕاست نییه و به هۆی ئاسان بوونی هاتوچۆو هۆیه کانی گواستنه وه وڕاگه یاندنه وه به ئاسانی لێکحاڵی ده بین، خۆ ئه گه ر گرفتێکی که میشمان مابێ به تێپه ربوونی کات ئه ویش نامێنێ وبایی ئه وه نده نییه که موته رجمی عه ره بی و فارسی و تورکی به کاربهێنین.
 ده رباره ی پاساوی دووه میش ، هیچ کاتێک مه زهه ب یان ئایین نه بووه به هۆی له تبوون و لێکجیابوونه وه ی نه ته وه کان ، هه ر بۆ نموونه کریستیانه کانی فه له ستین و شام خۆیان به عه ره ب ده زانن ، له ئه مریکادا ده یان ئایین و مه زهه بی جیاواز هه یه و هه مووشیان خۆیان به ئه مریکی ده زانن،  له دنیادا له م نموونانه گه لێک زۆرن.
 هه رچی ده رباره ی پاساوی سێیه میشه ، هه ر زۆر دووره له راستییه وه  و په یوه ندی کولتووری و مێژویی وسیاسی ونه ته وایه تیمان زۆرن و به رژه وه ندی هاوبه شیشمان هه تا بڵیی زۆرن ، ڕه نگه   PKK باشترین نموونه بێ که توانیوێتی هه زاران ئه ندام و پێشمه رگه ی پارچه کانی تری کوردوستان له ڕیزه کانی خۆیدا ڕێکبخا.  
 
 4. سه لیم له لێکدانه وه ی ووشه ی کوردوستانیبوون و کوردبووندا ئه ڵێ : ڕاسته ناوچه ی حوکمی زاتی که بریتییه له سلێمانی وهه ولێرو دهۆک  کوردوستانه و کورد له وه زیاتر بۆی نییه داوای هیچ شوێنێکی تر بکات هه روه ها ده ڵێ بۆ نموونه جوگرافیاو مێژووی که رکوک و خانه قین به شێکه له جوگرافیاو مێژووی عێراق و ڕافیده ین هه رچه نده کوردیشی تێدا ده ژی (بڕوانه لاپه ڕه 68) .
 جا سه لیم به خۆی بزانێ یان نا ئه مه کوتومت بیروباوه ڕی به عسی ره گه زپه رسته و هیچی تر ….!!!
 5. له لاپه ڕه 75 دا سه لیم ته واو دژی پرنسیپڵی فیدراڵی کوردوستان ده وه ستێته وه  به به هانه ی  ئه وه ی که مافی که مه نه ته وایه تییه کانی ناو کوردوستان پێشێل ده کرێت ، زۆر له وه ئه ترسێ ئه مه هه نگاوێک بێت به ره و جیابوونه وه، له هه مان کاتدا پێشنیاری لامه رکه زی یان حوکمی زاتی بۆ کورد ده کات ، دواتر ده ڵێ ده بێ دووزمانی جیاوازی سۆرانی و بادینانی ( نه ک دووزاراوه ی جیاواز) بخوێندرێت وله گه ڵیشیاندا زمانی عه ره بی به زۆره ملێی له هه موو پله کانی خوێندندا بخوێندرێ له به ر دوو هۆ؛ هۆی یه که م ئه وه یه که زمانی عه ره بی وه کوو زمانێکی جیهانی له لایه ن کۆڕو کۆمه ڵانی دنیاوه دانی پێدا نراوه و به هایه کی ئایینی و مێژوویی هه یه ، هۆی دووه میش ئه وه یه که کورده کانی سۆران و بادینان لێکتێناگه ن با له له گه ڵ یه کتردا به عه ره بی بدوێن…!!!
 سه رنجی ئه م هه راو زه نایه ی سه لیم بده ن ، هیچ شتێک به دووه م  نه ته وه ی عێراق که کورده ڕه وا نابینێ که چی غه می که مه نه ته وایه تییه کانی ناو کوردوستانی داوه به کۆڵیداو ده ترسێ کورده کان مافه کانیان پێشێل بکه ن …!!!
 6. له لاپه ڕه 139 دا ئاماژه به خه بات وقاره مانێتی تورکومانه کان له شۆڕشی 1920 دا  ئه کاو له سۆنگه یه وه ناوی ده یان که سایه تی تورکومانی تۆمارکردووه که شانبه شانی برا عه ره به کانیان له ناوه ڕاست و خوارووی عێراقدا دژی ئینگلیزه کان جه نگاون ..!!
 مه خابن به دێڕێکیش باسی خه باتی شێخ مه حموودی حه فیدی دژی ئینگلیز نه کردووه ، له کاتێکدا که شێخ مه حموود به خۆی هێزێکی گه وره وه چووه ناوچه ی ( شوعه یبه ) و له گه ڵ سه ره ک هۆزه عه ره به کاندا دژی ئینگلیز جه نگا، جگه له مه ش له شه ڕی بازیاندا ئینگلیزه کان به برینداری شێخ مه حموودیان ده ستگیر کردو و دووریانخسته وه بۆ هیندستان، هه ر له ژێر فشاری ئه م شه ره شدا ئینگلیزه کان شاری سلێمانیان به فڕۆکه بۆمبا بارانکرد.
 جا له به رئه وه ی ئه مه خاڵێکی پرشنگداره له بزووتنه وه ی نه ته وایه تی کوردا و گوزارش له دڵپاکی ودۆستایه تی و هه ستی نیشتمانپه روه رانه ی  گه لی کورد به رانبه ر به گه لی عه ره ب و خاکی عێراق ده کا، سه لیم به ده ستی ئه نقه ست کردوویه تی به ژێر لێوه وه وگوێی خۆی لێخه واندووه ، بۆ ئه وه ی خوێنه ری عه ره ب ده رکی پێنه کا.
 هه رچه نده دژایه تی ئینگلیز له لایه ن شێخ مه حمووده وه به یه کێک له هه ڵه کانی شێخ ده زانرێ ، چونکه ئه گه ر شێخ مه حموود له گه ڵ ئینگلیز ڕێک و ته با بوایه، له وانه نه بوو رووداوه سیاسیه کانی کوردوستانی عێراق به ئا قارێکی باشتردا بڕۆشتایه.
 7. له لاپه ڕه 158 دا و له چه ند شوێنێکی تریشدا ، سه لیم ده که وێته دا کۆکیکردن له مافی تورکومان وسریانییه کان و له درێژه ی قسه کانیدا ئه ڵێ : ئه م گه لانه شانبه شانی عه ره باندن (تعریب )  تووشی کورداندن ( تکرید ) یش بوون، هۆی بێده نگبوونی ئۆپۆزسیۆنی عێراقیش له مه ڕ چه وساندنه وه ی ئه م گه لانه وه  له وه دا ده بینێ که گوایه کورده کان زیاتر تێکه ڵ به سیاسه تی عێراقیی به تایبه تی چه پی عێراقیی بوون ، له سه رو هه مووشیانه وه حیزبی شیوعی عێراق ( حشع ) و گرووپه کۆمۆنیست و مارکسیسته کانی تر، هه ر ئه م نزیکبوونه وه یه شه، وای له مانه کردووه چه وساندنه وه ی کورد زه ق بکه نه وه و زیاتر له پێویست داکۆکی لێبکه ن و له به رامبه ریشدا مه سه له ی که مه نه ته وایه تییه کانی تر فه رامۆش بکه ن .
 
 نکوڵی لێناکرێ که هه موو نه ته وه کانی عێراق له لایه ن ڕژێمی سه دام و ڕژێمه کانی پێشتریشه وه چه وسێندراونه ته وه و تووشی ئێش و ئازاروچه رمه سه رێی بوون ، به ڵام هیچ کامیان وه کوو گه لی کورد به شێوه یه کی سیستێماتیک وپلان بۆ داڕێژراو نه چه وساونه ته وه بۆیه زێده ڕۆیی نییه ئه گه ر بڵێین گه لی کورد پشکی شێری به ر که وتووه ، کیمیابارانی هه له بجه و ئه نفال دوو نموونه ی به ڵگه نه ویستن ، ئه مه جگه له و هه موو خه بات و لافاوی خوێنه ی که گه لی کورد داوێتی ، هه ر زه بری ئه م رووداوانه شه که ئۆپۆزسێۆنی عێراقی ناچار کردووه جاروبار بۆ بازرگانیکردن و به ده ستهێنانی پله و پایه ناوی کوردو کێشه ی نه ته وایه تی کورد بکه ن به به شێک له ستراتیژی سیاسی خۆیان ، هه رچی ده رباره ی حشع و پارته چه پڕه وه کانه ، به پێچه وانه وه هێنده ی زه ره رو زیانیان بۆ کێشه ی نه ته وایه تی کورد بووه نیو هێنده که ڵکیان بۆی نه بووه ، هه ر حشع بوو دۆستایه تی بلۆکی سۆڤیه ت و ووڵاتانی  سۆسیالیستی بۆ سه دام مسۆگه ر کردو کێشه ی کوردیشی له به رچاو ڕه شکردن، چه په کانی تری کوردوستانیش که له ژێرکاریگه رێتی حشع وچه پی عێراقدا بوون له دێرزه مانه وه وئێستاشی له گه ڵدابێ پۆل پۆل و ده سته ده سته ڕێگای هه نده رانیان گرته به رو به هیچ حیزبێکی کوردوستانی ڕازینه بوون و ته نانه ت پێیان شه رم و شوره یی بوو له گه ڵ گرووپه ناسیۆنالیسته کانی کوردوستاندا هیچ هاوکارییه ک بکه ن .
 
 خوێنه ری خۆشه ویست : ئه و خاڵانه ی له سه ره وه ئاماژه م پێدان ته نها مشتێکه و کورد واته نیش ( مشتێک نموونه ی خه روارێکه ) ، گۆمانی تێدا نییه له ڕابردوودا هیچ کام له سه رکرده سیاسیه کانمان دوور نه بوون له هه ڵه ی سیاسی ئه مه ش سه باره ت  به و هه موو فڕوفێڵ و درۆ ته ڵه که بازییه ی که ووڵاتانی ده وروبه رمان لێیان کردوون ، له گه ڵ ئه وه شدا ڕه خنه گرتن لێیان و ئاشکراکردنی خاڵه لاوازه کانیان مافی ڕه وای هه موو که سێکه ، خۆ ئه گه ر قسه ش له سه ر سیاسه تڤانان و ده سه ڵاتی سیاسی ئه مڕۆی کوردوستانه ئه وه ڕاستییه کی حاشاهه ڵنه گره که ڕێژه یه کی یه کجا زۆریان غه رقی گه نده ڵی و خیانه تکارین ، بۆیه نووسه رو ڕوناکبیرانی کورودوستان هه میشه سه ر کۆنه یان ده که ن و کارێکیان پێکردوون سه لیم مه ته رنه به لاید ا ڕۆشتووه و نه په ی پێبردووه ، هه تا ئێره ئاساییه و هه موو که سێک مافی ڕه خنه گرتن و ده ربڕینی ڕاوبۆچۆنی تایبه تی خۆی هه یه ، به ڵام سه لیم ئه مه ی نه کردووه  به ڵکو به و په ڕی بێوژدانانه و به مه به سته وه خودی کێشه ی نه ته وایه تی کوردی خستۆته ژێر پرسیارو گومانه وه و به ده ستکردی ده زگا جاسوسیه جیهانییه کانی له قه ڵه مداوه و نکوڵی له کێشه یه ک ده کا که ناوی کێشه ی نه ته وایه تی کورد بێ، له م سه رگه ردانییه دا سه دان به ڵگه و داکیومێنتی ساخته و باوه ڕپێنه کراوی خنیوه ته باسه که یه وه و چاوبه سته ی له ته واوی خوێنه ری عه ره ب کردووه و بیری ڕه گه زپه رست وشۆڤینیستانه ی خۆی له که س نه شاردۆته وه و په لاماری هه موو توخمه نه ته وایه تییه کانی کوردی داوه ، وه کوو مێژووی کورد ، جوگرافیای کوردوستان ، ئایینی کورد ( لیره دا مه به ست ئایینی زه رده شته نه ک ئیسلام ) ، زمانی کوردی ، تێرمی کوردوستان …هتد ، خۆ کاتێ که باسی جوگرافیای کوردوستان ئه کا نه ک که رکوک و خانه قین و سنجار به ڵکو هه ولێریش به کوردوستان نازانێ وبه شارێکی دێرینی عێراقی ده زانێ و دانیستوانه که شی به تورکومان و سریان و عه ره ب ده زانێ ، به ڵام به هۆکاری کورداندن و به زۆره ملێ له م دوییه دا ژماره ی کوردی تێدا زیاد بووه …!!!!  جا نه هامه تی ئێمه له وه دایه هه تا دوو که سی وه کوو ‌‌هادی عه له وی و ئیسماعیل بێشکچیمان بۆ په یدا ده بێ و دانێکی خێرمان پیا ئه نێن، هه زاران و بگره ملیۆنان هاونیشتمانی برای عه ره بی ( په رژینێکی قاییم بێ له ڕووتاندا ) وه کوو سه لیم ‌مه ته رما ن لێ قوت ده بێته وه …!!!
 
 ئارام حه مه ساڵح …. کالیفۆرنیا/ ئه مریکا         aramhamesalh@yahoo.com   
 
 
 
 
 
   
 

Previous
Next

Leave a Reply