Skip to Content

Thursday, January 21st, 2021

چوارده‌ی چوار … به‌ندی عه‌لی

Be First!
by April 15, 2012 هۆنراوە

 

‌بیست و چوار ساڵه‌
یه‌ک تکه‌ی خه‌نده‌ له‌سه‌ر هه‌ندێ لێو
هه‌ر نه‌باریوه‌ 
 هه‌ندێ ئه‌گریجه‌ش ته‌ماسی نه‌رمی
شانه‌ی نه‌دیوه‌

بیست و چوار ساڵه
سه‌دهه‌زار تابووت چاوه‌ڕێی لاشه‌ن
یان هه‌ر هیچ نه‌بێ
مشتێ له‌ئێسک و چنگێ له‌قژو
چه‌ن مێووژێکی ڕه‌ش و ووشکی چاو
پارچه‌یه‌ک په‌ڕۆ , چمکی له‌سه‌رپۆش
مه‌مکه‌شوشه‌یه‌ک
یان جووتێ پێڵاو‌

بیست و چوار ساڵه‌
پۆلی ڕیشۆڵه‌ی ڕه‌شی قه‌ترانی
به‌سه‌ر چڵێکی
پیره‌دره‌ختی چاوه‌ڕوانیه‌وه
چاو له‌ڕێی باشوور کز هه‌ڵکوڕماون
ئه‌ڵێی په‌یکه‌رن
له‌ژێر زریانی حه‌سره‌تی ده‌هرا
وه‌لێ تائه‌مڕۆش کڕێوه‌ی هه‌واڵ
باوه‌جو کۆڵی هه‌ر پێ نه‌داون

Previous
Next

Leave a Reply