Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
چوار شیعری…. شیل سیلڤەر

چوار شیعری…. شیل سیلڤەر

Closed
by April 25, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

ئەگەر نەتوانم بۆ هەمیشە موڵكی تۆبم

هیچ نەبێت لێگەرێ‌ بۆچەن ساتێ‌ هی تۆبم

ئەگەر نەتوانم بۆ چەن ساتێ‌ هی تۆبم

هیچ نەبێت لێگەرێ‌ با كەمێك لە تەنیشتت دانیشم

ئەگەر نەتوانم خۆشەویستێكی باشت بم

هیچ نەبێت لێگەڕێ‌ خۆشەویستێكی خراپت بم

ئەگەر نەتوانم عاشقی ئەوەڵ و ئاخیرت بم

هیچ نەبێت لێگەرێ تۆزێ‌ سەرت گەرمكەم

بەڵام، لێگەرێ‌ با بۆخۆم بەرەڵابم

هیچ نەبێت بتوانم بەناوی ژیانی تۆوە. شتێك بەدەست بێنم..

 

****

 

ژورێكی شپرزە

 

خاوەنی ئەم ژورە دەبێت خەجاڵەت بێت!.

جلەكانی ژێرەوەی لەسەر چراكەن

چەترە تەرەكەی لەسەر مێزی ئیشەكانی داناوە

مێزەكە یەكجار خوساوە

دەفتەری ئیشەكانی لەسەر پەنجەرەكەیە

بلوزەكەی لەسەر زەویە

ملپێچەكەی و پێڵاوەكانی لەژێر تەلەفزیۆنەكەن

پانتۆڵەكەشی لەبەردەرگا

كتێبەكانی لای دەرگاوە

پەستەكەكەشی هەڵواسیوە

مارمێلكەكەشی لەسەر جێ خەوەكەی

گوێرەویە پیس و بۆگەنەكانی لەلای دیوارەكەوەن

خاوەنی ئەم ژورە. بەراستی دەبێت خەجاڵەت بێت

لەوانەیە حەزیش بكات ببێت بە رۆناڵد یا رۆبەرت یا ویلی..

چی؟ ووتت ژورەكەی منە ؟

خودایە……

وتم بۆیە هەموو شتەكان دەناسمەوە.!!

 

****

بۆ ئەوەی خۆشت بوێم

هەرشتێك تۆ بیڵێیت من وا دەكەم

شێوەی خۆم دەگۆڕم

بەو جۆرەی كە تۆ دەتەوێت

ئاكاری خۆم دەگۆڕم 

بەو شێوەیەی كە تۆ دەتەوێت

تەنانەت دەنگی خۆشم دەگۆڕِم

بە هەر شێوەیەك تۆ بتەوێت ئاوا قسە دەكەم

تەنانەت ناوی خۆشم دەگۆڕم

هەر ناوێك تۆ پێت خۆشە بەو ناوە بانگم كە

دەی ئێستا ئاوا خۆشت دەوێم؟

 

نا، بوەستە 

خۆشت نەوێم باشترە

چون بە جۆرێك گۆڕاوم، تەنانەت خۆشم خۆم نا ناسمەوە!!.

 

****

   بیر كردنەوەی تازە 

 

دەڵێن”  بیركردنەوەی تازە بخە روو

جا سەیركە ج بازارێكی هەیە”.

كەچی من چەترێكم بە كاغەز دروستكرد

كەس لێی نەكڕیم!..

بنێشتێكم دروستكرد دەتتوانی جارێكی دی بیجوی

كەس لێی نەكڕیم!..

ساردەمەنیەكم دروستكرد لەشێوەی دڵ

كەچی كەس تامی نەكرد!..

ئێستاش بەلەمێكم دروستكردوە زۆر تایبەتە بۆسەر ئاو

ئەمە شتێكە هەمووتان پێویستان پێیەتی

چوون ئەگەر ئاو هاتە ناو بەلەمەكەتانەوە

دەتوانن ئەو كونە بەردەن ئاوەكەی لێوە دێتە ژور

تا بەلەمەكەتان خاڵی بێتەوە!….

 

 

                                                                   وەرگێرانی : نەبەز گۆران

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.