Skip to Content

Saturday, December 5th, 2020

چۆن مامه‌ڵه‌ی مێردی که‌له‌ره‌ق ده‌که‌یت

Be First!
by April 24, 2009 گشتی

چۆن مامه‌ڵه‌ی مێردی که‌له‌ره‌ق ده‌که‌یت
و. له‌ هۆڵه‌ندییه‌وه‌: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ

           
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت مێرده‌كه‌ت بۆ باشتر بگۆڕیت، وه‌كو زانا وپسپۆڕان وتوویانه‌،كارێكی ئاسان نییه‌..ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌بێت ئێمه‌،سه‌ره‌تا كار بكه‌ین بۆ گۆڕینی خۆمان،ئینجا هه‌وڵی گۆڕانكاری له‌وانی دیكه‌دا بده‌ین و ئه‌مه‌ش كارێكی پشوودرێژه‌..به‌ڵام ده‌روونناسان ده‌ڵێن:ژن تێده‌كۆشێت وماندوو نابێت و بێئومێد نابێت، هه‌میشه‌ له‌كردایه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازێكی گونجاو بۆوه‌ی ستایڵ و جۆری بیركردنه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ژیان بگۆڕێت .. دكتۆر جۆن رای ئه‌م شێوازه‌ شیاوانه‌ی بۆ ئاماده‌كردویت كه‌ پیاوه‌كه‌ت هه‌نگاو بنێت و گه‌شه‌ بسه‌نێت به‌ره‌و باشتر، به‌مه‌رجێك ژن ئه‌م خاڵه‌ گرنگانه‌ ڕه‌ژاوبكات:
پرسیارگه‌لێكی ئاراسته‌ مه‌كه‌ كاتێك پیاوه‌كه‌ت،په‌شێو وماندووه‌..بۆوه‌ی به‌ راسته‌خۆیی هه‌ستنه‌كات كه‌ تۆ ده‌ته‌وێت بیگۆڕیت..هه‌وڵیش مه‌ده‌ كه‌ تۆ وه‌كو مامۆستایه‌ك مامه‌ڵه‌ی ده‌كه‌یت،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خۆشه‌ویستی زیاتری بده‌رێ وپشتی بگره‌ وكرداری ئه‌و به‌ راسته‌وخۆیی ره‌ت مه‌كه‌ره‌وه‌..به‌بێ داخوازی ئه‌و هیچ ڕاوێژكارییه‌كی مه‌ده‌رێ له‌خۆته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ستده‌كات ئه‌و جێی متمانه‌ نییه‌و كاره‌كانی به‌دڵی تۆ نیه‌..ئاگادار به‌،ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌لله‌ ڕه‌قبوو، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌دڵ نه‌بوو،ئه‌وا ده‌ترسێت دان به‌ هه‌ڵه‌كانیدا بنێت و ده‌زانێت كه‌ بێزراوه‌..قوربانی زۆرتر بده‌ و نه‌رمونیان به‌،داوای ته‌نازول له‌و مه‌كه‌ و زۆری لێمه‌كه‌..ئارام بگره‌ و كات بده‌ به‌خۆت..ناڕاسته‌خۆ كرداری هه‌ڵه‌ ڕه‌تبكه‌ره‌وه‌ و پێی مه‌ڵێ ئه‌م كرداره‌ی تۆ هه‌ڵه‌یه‌..له‌ جیاتی ئه‌و بڕیار مه‌ده‌،مه‌یه‌ڵه‌ هه‌ست بكات كه‌ تۆ ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی ده‌كه‌یت كه‌ ده‌ته‌وێت بیگۆڕیت..بواری دیالۆگ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا زیاتر بكه‌ و هێمنتر به‌ له‌جاران..ڕاستگۆتر به‌ له‌جاران و به‌زۆر تێی مه‌گه‌یه‌نه‌ كه‌ تۆ ده‌ته‌وێت بیگۆڕیت بۆ باشتر..ئارام و پشوو درێژتر به‌ له‌ جاران..داخوازییه‌كانت كه‌متر بكه‌ره‌وه‌ له‌ جاران و پشت به‌خۆت زیاتر ببه‌سته‌،تووڕه‌ییه‌كه‌ت بشاره‌وه‌ هه‌تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ته‌وێت بۆ گۆڕانكارییه‌كه‌ ته‌رخانی بكه‌یت.. به‌خته‌وه‌رتر و ده‌م به‌ پێكه‌نینتر له‌ جاران ره‌فتار بنوێنه‌..به‌شداری هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی بكه‌ و زۆری لێمه‌كه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌شداری تۆ بكات..هیچ پلارێك یان قسه‌یه‌كی ناشرینی له‌گه‌ڵدا مه‌نوێنه‌ له‌باره‌ی هیچ ره‌فتار یان كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌وه‌وه‌.. هه‌وڵبده‌ سنگفراوانتر بیت و لێبورده‌ بیت بۆئه‌وه‌ی ئه‌ویش گوێت لێبگرێت و پڕۆژه‌ی گۆڕانكارییه‌كه‌ت لێ قبوڵ بكات..!

 

 

Previous
Next

Leave a Reply