Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

چیدی به‌ هاوسه‌نگه‌ری خۆمت نازانم کاک نه‌وشیروان

Comment
by March 29, 2008 گشتی

شێرزاد که‌رکوکی…..

پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست که‌مه‌ نووسین ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم من نه‌ نوســه‌رم نه‌ که‌سێکیم زۆر رۆشـــنبیربم ته‌نها کوردێکی شاری که‌رکوک بوم هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وای لێکردم ببم به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕیزه‌کـــانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ ساڵاکانی 83 تا 89 له‌ تیپی 21 که‌رکوک وه‌ زه‌بروو زه‌نگ وای لێ کردیم که‌ ســڵ له‌ دووژمن نه‌که‌مه‌وه‌ وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی چالاکیم لێ ده‌رچێت لێره‌دا مه‌به‌ســتیم ئه‌وه‌ نیــــه‌ خوا نه‌ خواستا به‌ شانوو باڵی خۆم هه‌ڵده‌م به‌ڵکوو ده‌مه‌وێت چــه‌ند ڕاستیه‌ک بــــدرکێنم بۆخوێنه‌ران زۆر جار کاک نه‌وشیروان  به‌ شانوو بــــــاڵی ئێمه‌ ده‌ی خووڕی کوڕانی گه‌رمیان یــــــان که‌رکوک زۆر جارش باوه‌شی پێمان ئه‌کرد لا کاتی چالاکی گه‌وره‌دا به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر چالاکێــــکه‌ له ناو شار بوایه‌ زۆر خۆشه‌ویست ئه‌بووین لای به‌ڕێزی زۆر جاریش دیاری ئه‌دا پێمان زۆر دڵ خۆشی ئه‌کردین وه‌ هه‌میشه‌ کاک نه‌وشیروان خۆشه‌ویست بووه‌ لای هه‌مــــــوان به‌ تایبه‌ت ئێمه‌ زۆرینه‌مان له‌ تیپی 21 که‌رکوک کۆمه‌ڵه‌ بووین خۆمان به‌ خوێندکارێکی ئه‌و ده‌زانی ئه‌و هه‌میشه‌ مامۆستایه‌ک بووه‌ ووره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز ده‌کرده‌وه‌ . له‌ بیرمه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ له‌ شاری که‌رکوکمان دا به‌ کاتوشه‌ وه‌ هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری تیپی 21 که‌رکوک بوو کاک نه‌وشیروان به‌ خۆشی له‌ خاڵـــــخالان بوو من له‌ گه‌ڵ کاک شۆڕش قه‌ره‌هه‌نجیری بۆ لای کاک نه‌وشیروان ئه‌ڕۆیشتین نزیکی مه‌رخواده‌ سیاره‌که‌مان وه‌ڕگه‌ڕا دوای 2 ته‌قـــلا به‌سیاره‌که‌ که‌وتـــــــه‌وه‌ سه‌ر تایه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ هیچمان لێ نه‌هات یه‌ک سه‌ر سواری سه‌یاره‌ بوینه‌وه‌ به‌ره‌و لای کاک نه‌وشیروان چوویـــــن کاتێک گه‌یشتینه‌ لای به‌ڕێزی ئـــه‌وه‌ی پێوتین چاوم پێتانه‌وه‌ بوو کاتێک وه‌ڕگه‌ڕان ئه‌گه‌ر وێنه‌تان بگیرایه‌ باوه‌ڕ نــــــه‌که‌م کاس باوه‌ڕی به‌و وێنه‌یه‌ بکردایه‌ مه‌گه‌ر به‌س له‌ هۆڵیهوود شتی وا ڕووبدا زۆر دڵ خۆشـــبووین به‌ قسه‌کانی.ئێســــــتا لێره‌و له‌وێ ده‌بیــستمه‌وه‌ که‌ چه‌ند باڵێک دروست بوه‌ له‌ ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتێکه‌مان ڕیفۆرم یان به‌ووته‌ی خۆیان (اصلاح) یان ڕابوون له‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌م سێ باڵه‌ هه‌ر یه‌ک بۆچونیان هه‌بێت باس له‌ گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن یان کووتله‌ به‌ڵام هه‌مووشــــــیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ده‌یان ئه‌وێت چاک سازی بکه‌ن.پێم وانیه‌ من له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵی خۆم بتوانم چاکســازی که‌م که‌س نیه‌ له‌ ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێــــتێکه‌مان چاک سازی پێبـــــاش نه‌بێت هه‌موو خاوازیــــــاری ئه‌و چاکسازیه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه‌ باسی ئه‌که‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی پێم وانیه‌ چاک سازی بێت به‌ڵکوو نه‌یارانی پێدڵ خۆش ئه‌که‌ن یه‌کێتێکه‌تان پێ لاواز ئه‌که‌ن.لێره‌وه‌ من وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک داواتان لێ ئه‌که‌م باهه‌موومان ده‌ست خه‌ینه‌ ناو ده‌ســـــــتی یه‌ک یه‌کێتێکه‌مان بپارێزین باپێکه‌وه‌ له‌ ڕیزه‌كانی یه‌کێتی به‌ره‌و ڕووی گه‌نــــــــده‌ڵی بوه‌ستین پێیان بڵێین ئه‌ی گه‌نده‌ڵه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ یه‌كێتی جێگای ئێوه‌ی لێنابێته‌وه‌ با هه‌مووان باوه‌ش بکه‌ینه‌ یه‌کوو واز بێنیــــن له‌وه‌ی ڕابردوو با ببینه‌ سینبووڵی ڕزگاری. شاری که‌رکوک چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ئێمه‌یه‌تی با هه‌موومــــــان بڵێین نه‌خێر بۆ ته‌که‌توول و گه‌نده‌ڵی.

له‌ کۆتایدا ده‌لێم
به‌ گۆڕی شــــــــــــه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی یه‌کێـــــــتی سوێنتان ده‌ده‌م
به‌ بێ سه‌رو شوێنه‌کانـــــــــــی ئه‌نفال ســــــــــــــــــوێنتان ده‌ده‌م
به‌ مناڵه‌ لێوو به‌خه‌نده‌کانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ سوێنتان ده‌ده‌م
‌با خؤمان شه‌رمه‌زاری گه‌لی کورد نه‌که‌ین بانه‌وه‌کانی دوای ئێمه‌
یه‌کێتی به‌ شۆڕشی شه‌هیدان پێناسه‌ بکه‌ن.

 

شێرزاد که‌رکوکی
29/3/2008
که‌رکــــــــــــــوک

 

Previous
Next

Leave a Reply